چاوی دڵ, ناونیشانی نوێترین گۆرانییە لە هۆنراوەی گۆرانیبێژ کەژاڵ ئادەمی و ئاوازی مامۆستا عەلی شەکووری. “چاوی دڵ” درکاندنی هەستە شاراوەکانە و نامەیێکە بۆ ئیعتیرافی عەشق بۆ مەعشوق. ئەم بەرهەمە دیاری کەژاڵ ئادەمییە بۆ هەموو ئەو عاشقانەی مەعشوق لە هەستیان بێ ئاگایە.
لە پۆستێکی تایبەت بە سایتی چراتیڤی خاتوو کەژاڵ ئادەمی نووسیویەتی و دەڵێت: ” ساڵی 2014 بۆ ئێمە و نەتەوە و وڵاتەکەمان ساڵێکی ڕەش بوو. بەشێک ڵە نیشتمانی ئازیزمان کەوتە ژێر سێبەری هەوری ڕەشی ناحەزانمان. بۆ ژمارەیێکی زۆر لە هاووڵاتییەکانمان ژیان ڕووی ناخۆشی خۆی پیشان دا و دڵەکانمان خەمبار بوو. ئێستا کە ساڵ نوێ بوەتەوە، لە یەکەم ڕۆژەکانی ئەم ساڵی نوێدا بە پێشکەش کردنی ئەم بەرهەمە نوێم هیوادرم بتوانم گوڵی بزە بچێنمە سەر لێوەکانتان و بەو هیوا کە بتوانێت ببێتە هۆی پشوودانتان و شادکردنی دڵەکانتان بۆ چرکەساتێک. ئاواتی ساڵێک ڕووناکتر و ئارامتر لە پار بۆ نیشتمان و هەموو ئێوە ئازیزان. ڕۆژ لە وڵاتی ئێمە هەرگیز ئاوا نابێت”.
بۆ دیتنی ئهم کلیپه نوێیەی هونەرمەند سهردانی ئهم لینکه بکهن