سەرەقەڵەمێک ..دەیان کارەساتی جەرگ برو بەسوێ ئەمان هەژێنێ و ئیتر دوای ساتێک رادەگەیەنرێت کە لیژنەمان دروست کرد لێرە وە من هەڵسەنگاندن و بەدواداچونەکەم پێ فشەدەبێت و تەنها کات بەرێ دەکرێت ئەم هەموو منداڵ و گەنج و بەستە زمانانەی خۆمان دەبینین کە چۆن گیان دەکێشن ئاخ …
کەچی شەو نیە بەرنامەیەکی لاواز نەبینم لە کەناڵەکانەوە لیژنەیەکی بێ ئەزموون هەڵدەکوتنە سەر ئارایشتگاو محەلەبی خانەو مارکێتەکان سەرەرای ئەمەش 12 کامێرا بەدوایانەوە یە تەنها سوکایەتی کردنیانە بە هەندێک لەدووکانە هەژارەکان ئەگەر خۆیان بە بە هێزو توانا دائەنێن کە نیشیانە بابچن هۆتێل و ئەپارتمان و پالاسەکان بپشکنن رەنگە بڵێن چوین بەڵام تا پرسەگە . دوای ئەلێن دەست خۆشی لێکرا ئای لەم ئەندامی لیژنانەی بێ کوالێتی کۆنترۆڵانەمان . ئەم دیمەنەم بەچاوی خۆم بینی لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان لیژنەیەک دەرچوو بۆ یەکێک لە دایەنگاکان کاکی سەرۆکی لیژنە چووە ژوورێکەوە وابزانم تۆزێک ئاو رژابوو لە بەر چاوی کامێراوە وتی ئەها خوشکم قاچم تەربوو ئەوەچیە….. هەر قرتام لە پێکەنیندا خۆزگە با ئەم لیژنەو گروپانە نەبوایە با لە کاتی مۆلەت دان بە هەر دروست کراوەیەک بە پێی کوالێت و بێ مەحسوبیەت رێگەیان پێبدرایە , یاسای ئەپارتمان و هۆتێل لە دوونهۆمی زیاتر ئەوەی دەبێت لە دیوی پشتەوەی بیناکە بۆ هەر نهۆمێک دەرگایەک هەبێت و پلیکانەی بۆ بکرێت بەرەوخوارە وە سەرەرای هەبونی ئامێری ئاگر کوژێنەرەوە ئەو ئامێرە بێکەڵکە بچوکانەنا کە هیچی ئیشناکات بەڵکو دەبێت بەسۆندە هەیبێت و ئامێری ئاگادارکردنەوەشی بۆ دابنرێت وەک ئینزار و هیدی ، بەڵام دەبینرێت دەیان بازرگانی خاوەن سەرمایەی بە پشت کە پشکیان داوە بە هەندێک ژێربەژێر و کارئاسانیان بۆ دەکرێت لێرە وە ماڵی خۆمان وێران دەبێت و دەبینین زاروڵەکانمان لەناو ئاگرو ژێر دارو لافاو دوا هەناسەی سارد ئەدەن و ماڵئاوایمان لێدەکەن
شاخەوان ئەکرەم دوکانی ـ هۆڵەندا