ڕەنگە زۆر لە بیسەران و بینەرانی گۆرانی بێژ (عادل ھەورامی ) بە شێوەیەک لە کاتی گوێ گرتنیاندا سۆزو خۆشەویستی یەکیان لا دروست بێ لە سای دەنگ و ئاوازێکی خۆش دا . ڕاستە ئەگەر وا تێ گەیشتوو بن بەڵام حەقیقەتی ئەو ئیلھامە درۆیەی ئەم ھونەرمەندە وا ناڵێ چونکە گۆرانی ھەورامی ڕەسەنی بەرەو ئاڕاستەیەکی پڕ لە کەندەڵان بردووە خەریکە ڕەسەنایەتی پێوە ناھێڵێ , ئەمەش بۆ ئایندەی ئەو ھونەرە بەرزە ترسناک ئەمێنێتەوە و وەک خۆرکە بەھا جوانەکان دا ئەماڵێ , جا بۆ ئەوەی
ڕاستیەکان بزانن پێویستە لە نزیکەوە ئەم ھونەرمەندە بناسن .
عادل ھەورامی لە موقابەلەیەکی ڕۆژنامەی ئاوێزەداپرسیاری ئەوەی لێ ئەکەن سەبارەت بە ووتنی گۆرانی ھەورامی , ووتی ھەرکەس ھەورامی نەبێ نابێ گۆرانی ھەورامی بڵێ !! بە مەرجێ خودی خۆی زۆربەی گۆرانیە ھەورامیەکانی گۆڕیوە چ بە ھۆنراوە چ بە ئاوازو دەنگ بۆ سۆرانی کە بێ گومان ئەوە لە جوانی و چێژی کەم ئەکاتەوە ,
ئەم ھاتووە ھۆنراوەی چاپ نەکراوی شاعیران لە ھەورامیەوە ئەکاتە سۆرانی کە ئەمە یەکەم ناھەقیە بۆ خاوەن شیعرەکە دوھەمیش لە ماناو شێوەی شیعرەکە کەم ئەکاتەوە.
ئەم شیعرەکە و ووتنەکەی بە گۆرانی ئەڵَێ بەڵام ناوی نووسەری شیعرەکە نابات , کە بێ گومان ئەمە جۆرێکە لە دزی کردنێکی ناشیاو ,چونکە گوێ گر یان بینەر ھەڵ سەنگاندنی شیعر و شاعیرەکەی لا گرنگە تا چێژ لە دەنگەکە وەر گرێ کە ئەو ناوی خاوەنی شیعرەکە نەدرکێنێ ئەبێ پرسیاری لا دروست بێ ,کە ئەمەش بۆتە جێی نیگەرانی شاعیران و خەڵکانی ھەورامی کە بێزارن تەنانەت گوێ لە گۆرانی ھەورامیش بگرن و پێ یان باشە کە واز لە گۆرانی ووتن بێنێ وەک ئەو شێوە یە کە خزمەت بە ھونەری ھەورامی ناکات ,
ئەم بیر لە ستایل و چۆنیەتی ئەنجام دانی کارەکەی ناکاتەوە چۆنە چۆن نیە گرنگ دەستکەوتە و بۆیە لە ناو خەڵکی ھەورامان دا ڕەسیدی لاوازەو جێی متمانە نەماوە ,لە ئاھەنگ دا ڕێژەی ئامادە بوان بەو مستەوایە نیە کە پێویست بێ ئەمەش لە ئاھەنگێکدا کە لە ووڵاتی بریتانیا سازی کرد شاھید حاڵ ووتویانە کە ئەو ڕێژەیە سفر بوو ,چونکە لەوە دڵنیا بوون خزمەتی گۆرانی ھەورامی ناکات . و تا ئێستاش ھیچ ئاوازێکی تایبەت بە خۆی نیە و نەبووە و نەی ووتوە ,
گۆرانی زۆرێک لە گۆرانی بێژە ھەورامیە ڕەسەنەکان ئەڵێتەوە بێ مۆڵەت لێ وەرگرتنیان وەک حاجی ناسکۆڵ ,ئەلیلە , عوسمان کیمنەیی , حمە حسێن کیمنەیی , تۆفیق جیجی حمە قوتوو کە ئەم زاتە ھەورامیش نیە بەڵکو ھەڵەبجەییە ,و دەستکاری زۆری فیکرەو شێوازی زۆربەی شاعیرە ھەورامیەکان ئەکات و ئەیان گۆڕێ و بێ ئەوەی پرسیان پێ بکات کە ئەمەش تاوانە و بە کاریان دێنێ ,, وەک شاعیرەکان میرزا عبدالقادری پاوەیی ,سیدی ھەورامی , مەولەوی ,,,ھتد
بۆیە پێویستە ئەم ھونەرمەندە کپ بکرێ و متمانەی ھونەری لێ بسێنرێتەوە نەتوانێ سوکایەنی بە ھونەری ھەورامی بکات ,
ئەمڕۆش لە پاش ئەو ھەموو بێزار و ناڕەزاییەی ھەورامیە دڵسۆزەکان و بە ئامادە بوونی دەیان شاعیرو نووسەر و ڕۆشەنبیر و خەمخۆرانی بەرز ڕاگرتن و مانەوەی ھەیبەتی ھونەری ھەورامی وەک لەھجەیەکی ڕەسەن , ھەستاین بە ساز کردنی کەمپینێک بۆ داکۆکی لەم ھونەرە مەزنە , هەورامی کە خۆی خزانۆتە ناو ئەو فەرھەنگ و کلتوورە بەر بڵاوەی ھەورامانەو ە و ئەیەوێ ھێدی ھێدی لە نرخ و بەھای کەم کاتەوە , بۆیە داواکارین لە ھەموو ھەورامیەکی دڵسۆز کە سەرنج و ڕای خۆیان بنووسن و بەشداری ئەم کەمپینە بکەن کە زۆربەی ناوچە ھەورامی نشینەکان بەشداریان تیا کردووە ھەر لە پاوە , کرمنشاە , سنە , سلێمانی , بیارە , تەوێڵە , تا قوڵایی گوندو لادێکانی ناوچەی ھەورامان لە گەڵ ڕێزو پێ زانینمان ,
کەمپینی ناڕەزایی
دەستەی داکۆکی کردن لە کلتورو ھونەری بەرزی ھەورامیەکان