ڕۆژنامەنووسی هونەریی (کارۆخ مەلا ئەسعەد) دڵگرانی خۆی بە کار و ڕەفتاری دکتۆری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر نیشان دا. دوای ئەوەی نەشتەرگەریێک بۆ باوکی ئەنجام دەدەن دکتۆری چارەسەر بە مەبەستی فێرکردن و تاقیکردنەوە و ڕاهێنانیان کار بە قوتابیانی کۆلێژی پزیشکی دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆکاری گیان لەدەستدانی باوکی.
لەم بارەیەوە (کارۆخی مەلا ئەسعەد) نیازی خۆی نەشاردەوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر نەخۆشخانەکە کە هۆکاری سەرەکیی گیان لە دەستدانی باوکیەتی.
ستافی چرا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هاوڕێ و کەسوکاری پەیامنێری هونەری کارۆخی مەلا ئەسعەد دەکات، داواکارین لە یەزدانی مەزن جێگەی بەهەشت بێت. ان للە و ان الیە راجعون.