لە نوێترین بەرهەمی هونەریدا هونەرمەندی ناودار کەمال محەمەد لە سەردانێکی بۆ کوردستان بۆندێک ئیمزا دەکات لەگەڵ سەنتەری کیژێ لە سلێمانی. بە گوێرەی بۆندەکە سیدی نوێی هونەرمەند کەمال بە ناوی ( بڕوات پێناکەم ) لەلایەن سەنتەری کیژێوە چاپ و بلاو دەکریتەوە.
هۆنراوەکانی ئەم ئەلبومە ئی هەریەک لە ( ئەحمەد محەمەد، هیوا ئەحمەد، ئیسماعیل ساڵح، عەتا ئەحمەد، عومەر عوسمان وە نەوزاد شێردڵ )ـە . هونەرمەند عەتا ئەحمەد پشکی شێری بەرکەوتووە لە ئاوازەکانی ئەم ئەلبومە و هەشت لە تراکەکان ئاوازی عەتا ئەحمەدە. کارزان کامیل لە ستودیۆی پیانۆ مۆسیقای دابەشکردووە. لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم ئەلبومە بلاو دەکرێتەوە.