هونەرمەند کەمال محەمەد بۆ جاری چوارەم بۆندێک لەگەڵ سەنتەری کیژێ واژۆ دەکات بۆ ئەلبومێکی نوێی کە لە دوانزە تراک پێکهاتووە. بە پێی زانیاریەکان لەلایەن سەنتەری کیژێوە چوار لەگۆرانییە کۆنەکانی بە تەکنیکی نوێ تۆمارکراوە و وتراوەتەوەو کاری موزیک لەلایەن کارزان کامیل بۆ کراوە و زۆربی ئاوازەکانی لەلایەن عەتا ئەحمەد بۆ دانراون.
دەربارەی خەرجی ئەلبوومەکەش بڕی ٤٠ هەزار دۆلاری تێدەچێت کە تا ئێستا لە یەکێک لە ستۆدیۆکان کاری تێدا دەکرێت و خەرجییەکەشی لەلایەن سەنتەری کیژێ بۆ دابین کراوە.
بڕیار وایە دوای تەواوبوونی کارەکان لە تورکیا بە کوالیتیەکی بەرز چاپ بکرێت و بڵاوبکرێتەوە.