مەسعودی مەلا ھەمزە : کێشەو گرفتی منداڵە کەمئەندامەکانی سەرشەقام، کە رۆژانە لە ترافیکەکان ئیش دەکەن ناوەرۆکی کورتەفیلمی خەونەکانی سەر شەقامە.
کورتەفیلمی خەونەکانی سەرشەقام لە سیناریۆ و دەرھێنانی رەنجدەر رزگار و وێنەگرتنی ھاوکار فەرھادە، تەحسین فایق وەک بەڕێوەبەری ھونەری کاری کردووەو سیروان گلی وەک رووناکی و سەردار بابەکر وەک دەنگ، ئەکتەرانی کورتەفیلمەکەش بریتین لە”شەیما جاف، خۆشەوی ئەرجان”.
لە لێدوانێکی تایبەتدا رەنجدەر رزگار دەرھێنەری کورتەفیلمەکە گوتی”کێشەو گرفتەکانی کەسانی کەمئەندامی سەرشەقامەکان و مافی ژیانیان و خۆشەویستیان بۆ ژیان و گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانیان ناوەرۆکی کورتەفیلمەکەمە کە بەرھەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای ھەولێرە”.
رەنجدەر گوتیشی”ئەم کورتەفیلمە قۆناغی وێنەگرتنی تەواوبووەو لە ئێستادا لە قۆناغی مۆنتاژدایە”.
شایانی باسە لەماوەی رابردوودا رەنجدەر لە یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتی ھەڵەبجە خەڵاتی باشترین دەرھێنەری وەرگرت.