لە ئایندەیەکی نزیکدا سەفەری کوردستان لە پێشە تا کارە هونەرییەکانی لە نزیکەوە ڕاپەڕێنێت. دەربارەی سەردانەکەی بۆ کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا هونەرمەند تایبەت بە چرا تیڤی ڕاگەیاندو ووتی :
” ئەم سەفەرەم بۆ چەند کارێکی هونەرییە کە گرنگترینیان سروودێکە بۆ ئەنفال بە شێوەی سیمفۆنی وە بە کوالیتیەکی زۆر بەرز کارمان بۆی کردووە”.
ئەم سروودە لە هۆنراوەی ئەحمەد محەمەدی شاعیرەو ئاوازی هونەرمەند دەشتی کەلهوری و کارزان قەرەداغیش کاری موزیک و ئامادەکردنی بۆ کردووە.
دەربارەی کاریگەری ئەنفال لە سەر خودی هونەرمەند لە وەڵامدا دەشتی ووتی :
” پێم وایە ئەنفال کاریگەری لەسەر هەموو تاکێکی کورد هەیە، چونکە من خۆم خەڵکی کەلارم زۆر یادگاری جوانم هەیە لە دەڤەری گەرمیان بە تایبەت ئەو دێیانەی بەر شالاوی ئەنفال کەوتوون. ئەو ڕۆژانەم لە بیرەک ە چۆن ئەو خەڵکەیان ئاوارەکردبوو پۆل پۆل ڕەوانەی بیابانیان دەکردن.. بۆیە بە پێویستم زانی ئەو هەستەی کە لەدڵمدایە و ئەو سۆزەی کە لە ناخمدا هەیە وە ئەو وێنە دڕندانەی کە بەردوام لە پێش چاومدا هەن و وون نابن ئاوازێکی بۆ بەرابکەم، هیوادارم بتوانم لە کوردستان کلیپێکی شایستەی بۆ بکەم”.