دڵنیام ئەی کوردستان تۆ لە بەرزیدا دەمێنیتەوە، دڵنیام زۆریش دڵنییام کە کەرکوک دڵە گەورەکەی کوردستانە و هەرگیز لە لێدان ناکەوێت:
ئەی ئەوانەی دەڵێن کەرکوک کچی کوردستان نییە، گەر وا نەبێت ئەی چییە ئەو هەموو خوێنەی لە پێناویدا لاوانی کورد دەیرێژن دوێنی شیرەکەی شوان کورە تاقانەکەی مام فاتیح دوای ئەوەی برینداریش دەبێت سەنگەری شەرەف بەرناداو لە پێناوی دڵی کوردستان خوێنی خۆی دەبەخشیت شیرکۆی ئازا بۆ ئەوەی زیندوو بمینێتەوە هێمایەک لە هێماکانی کەرکوک بەناوی ئەوەوە ناو ببرێت، هەر لە پێناوی کەرکوک هەڵۆیەک لە ئەڵوەنەوە دەفرێ و لە مەلا عبداللە ئۆقرە دەگرێ و بە خۆینی گەشی خۆی ئازادی کەرکوک دەنوسێتەوە بۆیە دەبێت ناوی حوسێن مەنسور لەنێو دڵمانا بنوسینەوە فەرماندەی بە جەرگ و ترس نەناس. پێریش هەموو جیهان لە چاوی کامیرەکان بینیان چۆن هوجام سورچی باوکی دە منداڵی خۆشەویست گیانی بەخشی بەکوردستان بی ئەوەی چاو بتروکێنێ:
ئیدی چۆن کوردستان ئاڵای ئازادی بەرز نەکاتەوە،
دەگێرنەوە دەڵێن لە زەمانی سولیمانی پیغمبەردا لەسەر خاوەنداریەتی مندالێک دوو ئافرەت دەکەونە کێشەوە ، کیشەکە گەورە دەبێت و دەگاتە لای حەزرەتی سولیمان لەوێدا هەر یەک لەو دوو ئافرەتە سوێندی گەورە دەخۆن کە خاوەنی ئەو مندالەن، لێرەدا دەبێت یەکێکیان ڕاست بکەن خۆ نابێت مندالێک دوو دایکی هەبێت بۆیە ناچار سولیمانی پیغمبەر بە دوو ئافرەتەکە دەڵێت ئەم کیشەیە تەنها بە یەک شێوە چارەسەر دەکرێت ، دەڵێت ئێستا من ئەم منداڵە دەکەم بە دوو کەرتەوە هەر کەرتەو بۆ یەکێ لەو دوو ئافرەتە لەو کاتەدا یەکێک لە ئافرەتەکان دەڵێت باشە من بەو حوکمە ڕازیم، ئافرەتەکەی تر هاوار دەکات نا نا من درۆ دەکەم من دایکی ئەو نیم لەتی مەکەن منداڵەکە ،من درۆ دەکەم بیەن بە ئەو، لەوێدا حەزرەتی سولیمان سزای ئافرەتی یەکەم دەداو منداڵەکە دەدات بەو ئافرەتەی کە دەلێت نا لەتی مەکەن منداڵی من نیە، جا ئازیزان دەبێت دونیا بزانیت کە کەرکوک هی کوردستانەو لە پێناوی ئەوەی نەخرێتە ژێر دەستی دایکێکی زاڵمەوە کورد شێرکۆ و حوسێن و هەزاران شەهیدی تریش پێشکەش بە خاکی کوردستان دەکات ، خۆلی ژێر پێی پێشمەرگە.
تابلۆ حەسەن