نووسینی : بورھان شێخ رەئوف
کەرکوک ئەو بەشە گرنگ و پڕ بەھایەی کوردستانە کە گرێ کوێرەی کێشەو شۆرشەکانی باشووری کوردستان بووە لەپەنجا ساڵی ڕابردوودا کە گەورەترین قوربانی و ماڵوێرانی لە پێناودا دراوە و کەمن جارێکی تر لە وتارێکدا بە ناوی کەرکوک بەڕاشکاوی بە درێژی باسم
لێوە کردووە نامەوێت لێرادە بچمەوە سەری ئەوەی زیاتر دەمەوێت ووتەی دوو کاربەدەستی دەوڵەتی عێراقە کە لە دووسەردەمی جیادا دوو لێدوانیان لەسەر کەرکەک دابوو جێگەی سەرنج و تێڕامانی من بوو وویستم بە یەکیانەوە گرێبدەم لە ووتارێکدا بۆ خوێنەرانی خۆشەویست و ھەموو ئەوانەی کەرکوک خەمی شەو و رۆژیانە , یەکیکیان ووتەکانی تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی ئەوسای عێراق و یەکێک لەسەرکردەکانی بەعس و ئەندامی سەرکردایەتی قەومی و قوتری حزبی بەعس بوو کە یەکێکە لە کریستیانەکانی قەرەقوشو بەرتیلەی موسڵ و ئێستا لە زیندانەکانی عێراقدایە کاتێک لە یەکێک لە دانیشتنەکانی شاندی دانووسانکاری بەرەی کوردستانی و حکومەتی ئەوسای عێراقدا لەسەر مەسەلەی کەکەرکوک ووتبووی چۆن ئەندەلووس لەدەست عەرەب دەرچوو ناگەڕێتەوە ژێر دەستەڵاتی عەرەب ئاواش کەرکوک لەدەست کورد دەرچوو مەگەر ھەربەلایدا بڕۆن و لە دورەوە سەیری بکەن , لێدوانی دووەم ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بیستم لە دوای ڕووداوەکانی ٩ حوزەیران ٢٠١٤ لە موسڵو ناوچە سونی نیشنەکانی عێراق و پێشڕەوی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکانی جاران و ئازاد کراوەکانی ئێستە لێدوانێکی عەدنان جەنابی بوو کە ئەندامێکی لیستی عێراقیەی سەربە ئەیاد عەلاوی و ھەروەھا لە کابینەکەی عەلاویشدا وەزیر بوو ووتی کەرکوک لەدەست عەرەب دەرچوو بۆ ھەتا ھەتایە .
منیش دەڵێم دەمخۆش بەرێز جەنابی ,و ھەروەھا سەردانەکەی ئەمرۆ٢٦/حوزەیران / ٢٠١٤ ی بەڕێز سەرۆکی ھەرێم بۆ کەرکوک و لێدوانەکانی بۆ پاراستنی کەرکوک و دابین کردنی ھێزی تایبەت بۆ پاراستنی ناو شاری کەرکوک و بە ھێزکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە جێگەی ئومێدن و ھیوادارم لەسەر ئاستی فەرمی و جەماوەری ھەموو خەڵکی کوردستان بە پیرو لاوەوە بە ژن و مناڵەوە ھەرکەس بە گوێرەی توانای خۆی چ بە مادی وچ بە مەعنەوی ھاوبەشی ئەم ئەرکە نیشتمانیە بین .
بورهان شێخ ڕەئوف