کەتۆ دەڕۆی تاڵی غوربەت
زیاتر بەناخما ڕۆدەچێ
خۆکەسیش شک نابەم بۆسەبوریم
شێوەی لەتۆ بچێ
بووم بەکۆیلەی دەستی خەم
هێندە بێ تۆیم پێوە دیارە
شێوەم لەشێت ئەچێ
ئاوێنەش لەبینینم بێزارە
تا ئەوساتەی ئەگەڕێیتەوە
ژەهری مارە لەلام ژین
کەهاتییەوە
ئێرەش دەبێ بەشتێکی وەک تۆ شیرین
پەیوەند ئەحمەد