تابلۆ حه‌سه‌ن: یه‌ك له‌و پۆسته هه‌ره گرنگه‌کانی کوردستان پۆستی سه‌رۆکه، ڕه‌نگه وه‌زیریك یان به‌ڕیوه‌به‌رێکی گشتی یان به ههرپوستێکی دیکه بدرێت به که‌سێکی بێ‌توانا یان گه‌نده‌ڵ یان نه‌زان ئه‌و کاردانه‌وه پر مه‌ترسیه‌ی نه‌بیت ، وه‌کو ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بدرێت به که‌سێکی نه‌زان که لیاقه‌تی سه‌رۆکایه‌تی نه‌بێت، سه‌روکی کۆمار به‌رپرسه له وێنه کیشانی سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و سهروکێك ته‌نها ئاره‌زوی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ نمونه ناوی بچێته مێژوه‌وه یان له پێناوی مه‌به‌ستێکی مادی یان سه‌رخستنی حیزبێك له حیزبه‌کان ئه‌وا کوردستان دوجاری خه‌ته‌رناکترین چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ئێمه خه‌ڵکی ئه‌م کوردستانه‌ین زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی کوردستانیش بێگومان هه‌واداری پارتێک له پارته‌کانه هه‌رچه‌نده هه‌ندێک که‌س خۆڵ ئه‌که‌ن به چاومانه‌وه به ناوی بێلایه‌نیه‌وه به‌ڵام ئه‌مه‌یان گرنگ نیه وه‌کو ئه‌وه‌ی مرۆف به‌ڕاستی بیر بکاته‌وه له‌و که‌سایه‌تیه‌ی که هه‌ڵی ده‌بژێرێت بۆ سه‌رۆکی کوردستان، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر من هه‌واداری حیزبیکم با ده‌نگ بده‌م بۆ که‌سایه‌تی حیزبێکی دیکه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆم، ئه‌گه‌ر بزانم به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه و ووڵاتی تێدایه، ده‌بێت تاکی کورد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی دیکه ئه‌م واقیع بینیه بکات به ده‌ستور و یاسا و ڕێسای خۆی، گه‌ر وا نه‌کات خوانه خواسته ئه‌گه‌ری به هه ده‌رچونی ڕهنچی چه‌ن ساڵه‌مان به چاوی خۆ ده‌بینین.
ئێمهخهڵکی هه‌رێمێکین یان پارچه‌یه‌کین له چوار پارچه‌ی کوردستاندا بهرهنج و بازوو خوێنی شه‌هیدان و ماندوو بونی ڕۆڵه‌کانی گه‌له که‌مان هێناومانه‌ته به‌رهه‌م، خۆ ئه‌وه‌ی سه‌یرێکی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که بکات چاك ده‌زانێت که به چی گه‌له گورگێکه‌وه گه‌مارۆ دراوین، هه‌ر یه‌ك له‌و ووڵاتانه خاوه‌ن هیزێکی گه‌وره‌یه و سه‌ربه‌خۆی کوردستان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نازانیت.
بۆیه ده‌ست نیشانکردنی که‌سایه‌تیه‌کی خاوه‌ن تاقیکردنه‌وه زۆر گرنگه بۆ کوردستان.
کوردستان ووڵاتی ئێمه‌یه به هۆی په‌یوه‌ندیه‌کانه‌وه حیزب نیه نه‌یناسین، که‌سایه‌تی نیه نه‌یناسین و نه‌زانین سنوری ده‌سه‌ڵاتی تا کوێ بڕ ئه‌کات، هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دارانی کن ئێمه وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر بچن بۆ ئێران له گه‌ڵ به‌رپرسێکی ئیران دابنیشن ئه‌وا هه‌مو شتێك کۆتای پێدێت و سه‌رۆکایه‌تی وا ده‌بێت، هه‌ر وه‌کو په‌ندێکی عه‌ره‌بی هه‌یه د‌ڵێت (بعد عبادان ماکو قریه) یان به کوردی له دوای عبادانهوه هیچ گوندێك نامێنیت له دونیا.
سه‌رۆکی ئێستای کوردستان به‌ریز مه‌سعود بارزانی که‌سایه‌تیه‌که ڕه‌نگه وه‌زنی سیاسی له زۆر سه‌رۆکه‌کانی دونیا به‌هاتر بێت، هه‌روه‌ها تۆرێکی په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری سه‌رۆکه‌کانی دونیای پێشکه‌وتو هه‌یه، به چاوی ڕێزه‌وه سه‌رۆک و که‌سایه‌تی و دام وده‌زگاکانی جیهان سه‌یری ده‌که‌ن، له مه‌یدانی سیاستدا ویرای ئه‌وه‌ی له ناو ڕه‌حمی کۆماری مهاباد له دایک بوه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دوور و درێژی له مه‌یدانی سیاسه‌تدا هه‌یه، له‌سه‌ر مێزی دانشتاندن که‌سێکه واتای ته‌نازول نازانێت له‌سه‌ر حیسابی به‌رژوه‌ندی میلله‌ته‌که‌ی هه‌ر وه‌کو چۆن بینیمان بۆ نمونه له مه‌جلیسی حوکمدا پێداگرت له‌سه‌ر هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و گۆڕینی ئاڵای به‌عسی عێراق ئاخیریشی له‌ناو ئه‌و هه‌مو ئه‌ندامانای ئه‌نجومه‌نی حوکم دا قسه هه‌ر قسه‌ی ئه‌و ده‌رچوو، له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر خه‌ڵکی کوردستان و هه‌مو جیهان ئاشنا بون به ئاڵای پیرۆز و شه‌کاوه‌ی کوردستان.
ئه‌مانه هه‌مو گرنگن به‌ڵام له‌وانه گرنگتر ڕه‌نگه خه‌ڵکانێکی که‌م درکیان به‌وه کردبێت که کاتی دوروێنهی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یه که سه‌رۆک بارزانی چاندویه‌تی، ئه‌م چوار ساڵی داهاتوه گرنگترین چوار ساڵه له میژوی کوردا ههنگاوێکی پته و فراوانه به‌ره و سه‌ربه‌خۆبونی کوردستان به‌پاڵپشتی کێش!!! به پاڵپشتی یه‌کێک له‌سه‌رسه‌خترین دوژمنای کورد که تا دوێنی باوه‌ڕیان به‌وه نه ده‌هێنا که نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ناو خاکه‌که‌یاندا هه‌یه پێده‌وترێت کورد، به‌ڵام به‌به‌رچاوی هه‌مومان بینیمان چۆن سه‌هۆڵی په‌یوه‌ندیه‌کان به‌گه‌رمی سیاسه‌تی بارزانی توایه‌وه ئێمه ده‌بێت چاوه‌روانی ئه‌وه بین که ئه‌و ووڵاته هه‌م دان بنێت که نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناوی کورده و هه‌میش ببێته شه‌ریکێکی ئابوری وڵاته‌که‌مان به‌شیوه‌یه‌ك هه‌ردو لا قازانجمه‌ند بن ئێمه له‌وان و ئه‌وان له ئێمه که‌مه‌به‌ست تورکیایه، که زۆربه‌ی زۆری سیاسه‌تمه‌داران ده‌ڵێن ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوانی کوردستان و ئه‌وروپا.
جا بۆیه ده‌بیت ئێمه بزانین ده‌ست ئه‌نێن به‌سه‌ر ناوی کێی و کێ هه‌ڵده‌بژێرین بۆ سه‌رۆکی کوردستان.