بیر له (ئه‌و) ده‌کاته‌وه هه‌ردی ئه‌حمه‌دی شاعیر، ئه‌م جاره به کارێکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی هاوبه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو دونییای ڕاگه‌یاندنه‌کان ، به‌رهه‌می ڤیدیۆ کلیپی (_بیر له تۆ ده‌که‌مه‌وه)به‌رهه‌مێکی نوێێ شاعیره،. شایانی باسه سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له هونه‌رمه‌ند و شاعیر هه‌ردی ئه‌حمه‌ده‌وه پێی ڕاگه‌یاندین که سه‌رقاڵی جێبه‌جێکردن و مۆنتاژ کردنی یه‌کێک له به‌رهه‌مه نوێکانییهتی، به ناوی بیر له تۆ ده‌کاته‌وه
ناوه‌رۆک و کاره هونه‌ریه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه، ته‌واو جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ کاره‌کانی دیکه‌ی شاعیردا، ئه‌م جاره به شێوازێکی نوێ یه‌کێک له قه‌سیده‌کانی له کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک تۆمارکردوه‌و هه‌مان کۆمپانییا، ئه‌رکی وێنه‌گرتن و جێبه‌جێکردنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌که‌ی له ئه‌ستۆ گرتوه، هونه‌رمه‌ند دڵزار شه‌نگه خاوه‌ن کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک ده‌رباره‌ی کاره هونه‌ریه‌کانی شاعیر هه‌ردی ئه‌حمه‌د وتی” ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی هه‌ردی ئه‌حمه‌دی شاعیر ته‌واو جیاوازی تێدا به‌دی ده‌کرێت به به‌راود له گه‌ڵ کاره هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌کانی ڕابردوی، هه‌ردی ماوه‌یه‌کی دورودرێژه بێده‌نگه، هه‌ر بۆیه ئێمه له کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک به هاوکاری هاوڕیی میوزیک ژه‌نی ئینگلیز جه یمس میله‌ر توانیمان ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بۆ تۆمار‌و جێبه‌جێ بکه‌ین.. له کۆتایدا، ده‌مانه‌وێت به خوێنه‌ری به‌ڕیزی ڕابگه‌یه‌نین که وا به‌م زوانه به‌رهه‌مێکی ده‌نگ و ڕه‌نگی(ڤیدیۆ کلیپ)ی بیر له تۆ ده‌کاته‌وه‌ی هه‌ردی ئه‌حمه‌د له له‌یه‌ن کۆمپانییای شه‌نگه میوزیکه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه..
سوپاسی بێپایه‌ن بۆ ئه‌و به‌ڕیزو هاوکارانه‌ی له‌م به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌دا به‌ژداریان کردوه،.
کۆمپانییای شه‌نگه میوزیک
به‌شی ڕاگه‌یاندن