زمان و ناسنامه:
ناسنامه و بوونی هه‌ر گه‌لێک پاپه‌نده به بوونی زمان و که‌لتوور. زوبان گیانی گه‌له، که زوبان نه‌بوو ئه‌وا گه‌لیش نابێت، هه‌گبه‌ی زاراوه‌ش ووشه‌یه و گه‌نجینه‌که‌شی فه‌رهه‌نگه. گه‌وره‌ترین کاره‌سات ئه‌وه‌یه که میلله‌تێک به‌ده‌ستی خۆی زاراوه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆی له‌سێداره بدات. له‌سه‌ر ئاستی تاک، زمان ئه‌و تفه‌نگه شاراوه‌یه‌یه که مرۆف هه‌ر کات پێویستی پێ‌بوو ده‌توانێت به‌کاری بهێنێت له‌سه‌ر ئاستی گۆمه‌ڵگاش زمان بۆ به‌رگریکردن له قه‌ڵای سه‌خت و ئاسنین به‌هێزتره، چونکه قه‌ڵا ده‌ڕوخێ به‌ڵام زمان هیچی لێناکرێ.
زمانی کوردی:
له مێژوودا گه‌لی کورد به زۆر ڕووداوی سه‌خت و کاره‌ساتاویدا تێپه‌ڕیووه بۆ نموونه خاکی داگیرکراوه مێژووی په‌ت په‌ت کراوه، جوگرافیای له‌ت له‌ت کراوه، کیما باران و ئه‌نفال کراوه، وه‌هه‌روه‌ها زمانی کوردیش دژایه‌تی زۆری له‌گه‌ڵ کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه زمانی کوردیش وه‌کو خۆی نه‌ماته‌وه و ئازاری زۆری دراوه، تاڕده‌یه‌ک که‌رت و په‌رت بووه، وه‌لێ دوژمن زۆر هه‌وڵی داوه که زمانی کوردی خه‌فه بکات، به‌ڵام هه‌میشه شکست خواردوو بووه چونکه هێزی گه‌ل ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه کاری له ڕوحی زمانی دایک نه‌کردووه وه‌هه‌روه‌ها زمانی دایک ناتوانرێ داگیربکرێت.
زۆر به کورتی نامه‌وێ بچمه بنج و بنه‌وانی. زمانی کوردی زۆر زه‌نگینه، تژییه له ووشه‌ی جوان و واتای جیاواز و وجۆراوجۆر که له بیستی و حه‌وت پیت پێک دێت،چه‌ندین شێوه‌زارمان هه‌یه وه‌کو کرمانجی ژووروو و کرمانجی خواروو و هه‌تا دوای. وه‌لێ زۆربه‌ی زو‌بانه‌کانی تری دونیا له بیست و شه‌ش پیت یان که‌متر پێکدێت و ناتوانن به‌ته‌واوه‌تی ووشه‌کان بخوێننه‌وه، به‌ڵام ڕه‌هه‌ندی کورد له‌هه‌ر کوێ بێت ده‌توانێت زۆر به‌باشی به‌زاراوه بیانێکان ڕاڤه بکات. کورد خاوه‌نی چه‌ندین که‌سایه‌تی نیشتیمان په‌روه‌رو دڵسۆز بووه به‌رامبه‌ر به زوبانی شیرینی دایک که زۆربه‌ی ژیانی خۆیان بۆ خزمه‌تی ئه‌و داناوه وه‌کو (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ، به دانانی فه‌رهه‌نگی خاڵ)(مامۆستا هه‌ژاری موکریانی، به دانانی فه‌رهه‌نگی هه‌مبانه بۆرینه) … هیتر. له‌گه‌ڵ هه‌وڵ و ماندووبوونی چه‌ندین شاعیری به‌ئه‌زموون که توانیان چه‌ندین ووشه‌ی نوێ بۆ زاراوه‌ی کوردی زیاد بکه‌ن وه‌کو (مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س و مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو) هیتر…. و
زمان و ڕاگه‌یاندن:
له دوای گۆڕانی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و ڕۆشمبیری و ڕامیاری هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 1991 هه‌تا ئێستا ڕاگه‌یاندنی کوردی زۆر خه‌مساردبووه به‌رامبه‌ر به زمانی دایک، مه‌به‌ست هه‌موو ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کانه به‌گشتی، چونکه ڕاگه‌یاندن ئه‌و که‌ناڵه‌یه که ده‌توانێت نه‌وه یان کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست به‌رهه‌م بهێنێت. له‌کاتێکدا کورد له‌م سه‌ده‌یه‌دا به که‌لتوورێکی چاولێکه‌ریدا تێپه‌ڕده‌بێت ئه‌وه‌ی له میدیاکان پیشانده‌درێت و ده‌وترێت له نێو کۆمه‌ڵگاشدا بڵاوده‌بیته‌وه زۆر به خێرای. من زۆر کرانه‌وه‌م پێخۆشه له‌گه‌ڵ گه‌لانی تری دونیا، به‌ڵام ئێمه هه‌تا ئێستاش سنووره‌کانمان تۆپباران ده‌کرێت له‌لایان دراوسێکانمانه‌وه و چاره‌نووسمان نادیاره.
ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمه له‌م ووتاره‌دا ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تای ساڵی 2000 وه هه‌تا ئێستا دیارده‌یه‌کی زۆر ترسناک بڵاوبۆته‌وه له نێو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و نووسین و بڵاوکردنه‌وه کوردیه‌کاندا ئه‌ویش به‌کارهێنانی ووشه‌ی زاراوه بیانێکانه له‌پاڵ زمانی کوردی‌دا به‌بێ هۆ. ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که به‌بێ هۆ ده‌یانه‌وێت زمانی دایک له‌سێداره بده‌ن، هیچ لێپێچینه‌وه‌ک نییه بۆ ئه‌و بێژه یان پێشکه‌شکاره چۆن بڕگه و بابه‌ته‌کانی پێشکه‌ش ده‌کات یان ده‌یخوێنێته‌وه، نه عه‌ره‌بیه و نه ئینگلیزی و نه فارسیه که‌س نازانێ چۆن گفتوگۆ ده‌کات به‌تایبه‌تی بۆ به‌رنامه‌یه‌کی ڕامیاری ئه‌وه هه‌ر زۆر وێرانه ئه‌وه‌نده ئه‌و پیشکه‌شکاره ووشه‌ی زاراوه بیانێکان به‌کارده‌هێنێت که‌ناڵه‌که‌ش له‌به‌رچاوت ده‌گۆڕێت واده‌زانیت سه‌یری که‌ناڵێکی بیانی ده‌که‌یت، له‌کاتێکدا که زمانی کوردی زۆر ووشه‌ی له‌وه جوانتر‌و گونجاوتری هه‌یه، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن ئێستا ناوی به‌رنامه‌کانییان کردووه به ووشه‌ی بیانی وه‌کو (فه‌وکوس، ستراتیج، شۆتیک، میلۆدی، پانۆراما، شۆ، و هه‌تادوای) له‌کاتێکدا ده‌یان ووشه‌ی جوانی کوردیمان هه‌یه بۆ ناوی ئه‌و به‌رمانه. زۆر ئاسایه‌ی بۆ هه‌ندێ ووشه چونکه ناتوانترێ ده‌ستکاری بکرێت وه‌کو(کۆمپیوته‌ر و ئامێره کاره‌بای و پزیشکێکان و پارچه‌کانی ئۆتۆمبێل).
خه‌مێکی زۆر گه‌وره‌ی تر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گه‌شتێک به‌ناو شه‌قام و کوچه و بازاڕه‌کانی کوردتسناندا بکه‌یت ده‌یان هه‌ڵواسراوی سه‌ر ده‌کان و نوسینگه‌کان ده‌بینیت که ووشه له شوێنی خۆیدایه نه مانا.. وه‌کو گاڵته جاڕی دێته پیشچاووت.. ئیدی ئه‌گه‌ر میله‌تێکیش خۆی خه‌م بۆ خۆی نه‌خوات که‌س ئاوڕی لێناداته‌وه.. ده‌بێت لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار ئه‌وانه‌ی که‌وا مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن ئه‌و ناوانه له‌به‌رچاو بگرن..
زمان و ده‌سه‌ڵات:
له‌ڕاستیدا ئه‌مه دیارده‌یه کاریگه‌ری زۆر ترسناکی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی که گه‌وره ده‌بێت و فیری ئه‌و ووشانه بیانیانه ده‌بێت که له میدیاکاندا دوورترێت به‌بێ هۆ، ئه‌وه واده‌کات ڕۆژ به ڕۆژ زمانی شیرینی دایک به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه هه‌نگاو بنێت، له‌کاتێکدا ئه‌رکی سه‌رشانی ڕاگه‌یاندنه‌کانه که پارێزگاری له زاراوه‌ی دایک بکات، پاشان تاک، به‌ڵام به‌شیوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیارێتی یه‌که‌میان ده‌که‌وێته سه‌رشان، وه‌ک ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کوردستان له‌بری ئه‌وه‌ی یاسایه‌ک ده‌ربکه‌ن بۆ نه‌هێشتنتی خۆپیشاندان، ده‌با یاسایه‌ک بۆ زمانی شیرینی دایک و بڵاوکردنه‌وه‌کان دابنێن و بیکه‌ن به بڕگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی که کوردی په‌تی به‌کاربێت له هه‌واڵی تیڤیه‌کان و ڕزگارمان بێت له‌م کاره‌ساته، به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م بواره‌ی پشتگوێ خستووه، ئێمه ده‌یان پسپۆڕی زمانه‌وانیمان هه‌یه ده‌با کۆیان بکه‌نه‌وه و بڕیارێکی ته‌ندروست دروست بکه‌ن بۆ ئه‌م پاشه‌گه‌ردانییه به‌ڵام خۆیان مه‌به‌ستی نیه چونکه وایان پیخۆشه.
زمان و ئابووری:
له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا حکومه‌ت ڕێژه‌یه‌کی زۆر له داهاتی ووڵات ته‌رخان ده‌کات بۆ پێشخستن و ناساندنی زمانه‌که‌یان به ووڵاتانی تر به کردنه‌وه‌ی ده‌یان کۆلێژی بێ به‌رامبه‌ر بۆ فێربوونی زمان وه هه‌وڵده‌ده‌ن که زۆرترین که‌س له جیهاندا به زاراوه‌ی ئه‌وان گفتووگۆ بکه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕێگه‌یه هه‌نگاو به‌ره‌و جیهانگیری بنێن بۆ نموونه زاراوه‌ی ئینگلیزی که زۆرترین به‌کارهێنه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌مه وای کردووه ئاستی ئابووری ئه‌و ووڵاته به‌رزبکاته‌وه و کاڵاکانی زۆرتر کڕیاری هه‌بێت باسی جۆرێتی و نرخ ناکه‌ین، ئه‌مه‌وێت باسی کالاکانی هه‌موو جیهان بکه‌م به ناچاری به زاراوه‌ی ئینگلیزی له‌سه‌ری ده‌نووسن و به‌کاری ده‌هێنن بۆ ساخردنه‌وه‌ی کاڵا و به‌رهه‌مه‌کانیان و هه‌ر به‌و زوبانه زانیاری له‌سه‌ر ده‌نووسن چونکه زۆرترین که‌س لێیتێده‌گات. وه‌هه‌روه‌ها که‌رتی گه‌شت و گوزار پشت به‌و زاراوه‌یه ده‌به‌ستێت بۆ نموونه گه‌شتیار له‌هه‌ر شوێنێبێت یه‌که‌م زوبان زاراوه‌ی ئینگلیزی به‌کارده‌هێنێت. لێره‌وه ده‌توانین بڵێین زاراوه‌ی ئینگلیزی ژێرخانی ئابووری ووڵاته‌که‌یه. وه ڕۆژانه ووشه‌ی نوێ لێ‌دروست ده‌بێت چونکه زۆربه‌ی داهێنانه‌کان به ووشه‌یه‌کی ئینگلیزی ناوی ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی زووتر بڵاووبێته‌وه وه‌هه‌روه‌ها ئاسانکاری ده‌کات بۆ ناساندنی که‌لتووری به‌ڕیتانی. له پیشه‌سازی فلیمیشدا ئه‌م زاراوه‌یه زۆر گرینگی هه‌یه ئه‌و فلیمانه‌ی که ئینگلیزین زۆرترین ته‌ماشاکه‌ری هه‌یه. ته‌ماشا زمان چه‌ند گرینگی له‌سه‌ر ئاستی ئابووری هه‌یه… له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر باسی گرینگی زاراوه‌ی ئینگلیزی بکه‌م له‌سه‌ر ئاستی ئابووری ئه‌وا ئه‌م نووسینه‌م هه‌رگیز کۆتایی نایه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا ده‌وه‌ستم.
له کۆتایدا
له‌پاش ئه‌و شیکاریه‌ی کورته‌ی سه‌ره‌وه، به حکومه‌تی کوردی ئیژم ئاوڕێک له زمانی شیرینی دایک بده‌مه‌وه و پاشان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیارێک ده‌ربکه‌ن بۆ زمانێکی جێگیری شیرنی کوردی په‌تی چونکه ئێوه به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌کیتان به‌رده‌که‌وێت. پاشان هیوادارم به‌رپرسی ته‌له‌فیزۆنه کوردیه‌کان هه‌ناوێکی به په‌له بنێن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و کاره‌ساته له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه.
پێشنیار ده‌که‌م ڕۆشمبیران و نوسه‌ره به‌ڕێزه‌کان که تۆزێک به چاوی به‌رپرسیارێتی زمانه‌وانیه‌وه بنووسن چونکه به‌کارهێنانی هه‌ندێ ووشه‌ی بیانی هه‌رگیز نووسینه‌کانتان جوان ناکات له بری ئه‌وه گرینی زیاتر به خوێندنه‌وه بده‌ن له سه‌ر زاراوه‌ی شیرینی کوردی.
له کۆتایدا زۆر ده‌ستخۆشی له‌و خانه‌وادانه ده‌که‌م که ساڵانێکی زۆره له تاراوگه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و هه‌وڵیانداوه که نه‌وه‌کانیان زمانی شیرینی دایک فێربن و گه‌وره‌کانیشیان له‌بیریان نه‌چێته‌وه… وه‌هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که له ئه‌وروپا توانیویانه مامۆستا بۆ وانه‌ی کوردی په‌یدا بکه‌ن و منداڵی کورد له زمانی دایک بێبه‌ش نه‌که‌ن. پاشان سوپاس بۆ ئه‌و خۆبه‌خشه به‌ڕێزانه‌ی که‌له کاتی خۆیان ته‌رخان کردووه له‌و شوێنانه‌دا منداڵانی کورد فێری زمانی دایک ئه‌که‌ن.
gashbir@hotmail.com
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د/به‌ڕیتانیا