“کارۆخ ئەسعەد” وەک ڕۆژنامەنووسێکی بواری هونەری وپێموایە هیچ کام لە گۆرانیبێژانی ئەو سەردەمە تا ئێستا نەیانتوانیوە وەکوو “زەکەریا
” و “هەردی سەڵاح” و “کاوە کاوەنی” گۆرانی نیشتیمانی بچرن، بەڵام نکۆڵیش لەوە ناکرێت کە لە ڕبردوودا چەند کەڵە هونەرمەندێکی وەکوو “شڤان پەروەر” و “مەرزیە” و “فواد ئەحمەد” زۆر سەرکەوتوو بوونە لەبەرهەم هێنانی ئەو جۆرە گۆرانیانەو ئەرشیفێکی جوانیان تۆمار کردووە. بەڵام لەم کاتانەدا دەبینین بە هۆی هاتنی ئەم دۆخەی ئستایی کورددا چەندین گۆرانیبێژ گۆرانیانیان بۆ پێشمەرگە و نیشتمان چڕیوە، و هیچ کام لەم گۆرانیبێژانەش نەیانتوانیوە بەسەرکەوتوویی ئەو گۆرانیە نیشتیمانیانە بڵێن، تەنانەت هیچ کاریگەرییەکیشیان لەسەر جوڵاندنی هەست و سۆزی کوردایەتی و خۆشەویستی نیشتیمان لای تاکی کورد نەبووە، بۆیە پێموایە هەم زیانی ماددییان بە خۆیان گەیاندووە، هەمیش خۆ ماندوو کردنێک بووە و هیچی ترنا.
هەندێکیان هەڵبژار دنی ئاوازو تێکستی گۆرانیەکانیان زۆر لاواز بووە و بە دابەشکردن و میوزیکێ غەربی کارییان بۆ کردووە و تەنانەت وتنەکەیشیان زۆر زۆر ئافرەتانە بووە، بۆیە لەسەرەتادا ئەو گۆرانیبێژانە دەبوابە بیریان لەوە بکردایەوە کە هەمیشە پێشمەرگە بەسەربەرزی و مەردیی ژیاوە، بۆیەیش هەمیشە ئەم جۆرە گۆرانیانە دەنگێکی پیاوانەو چەند شتێکی تر دەخوازێت.