شێرکۆجەلال
هەرچەنددەڕۆم وباردەکەم
دووردەبمەوە
بێ سوودەلەگەڵ ئەوکیژە
واپێ دەچێ لەدوورەوەش
زامەکانم بخوێنتەوە
لەدەنگی پێکەنینیشم دا
سووتانی دڵم ببینێ و
بۆنی عیشقم بناستەوە
هەرچەنددەکەم پێشانی دەم
دڵێکی مردووی هەڵواسرام
تانەیەت لەدەرگای دڵمداو
بیژیەنتەوە
کەچی هەردێ سەرلەکێلی
دڵم دەداو
بەدوای مەرگی خۆشەویستی
خۆی دەگەڕێ
چرای شەوم دەکوژێنمەوە
دەبمەقاچاخ تانەمبینێ
چاوم لێیەبۆم دەگەڕێ
واپێ دەچێ ئەوکیژە
عاشقی مەرگی بێ
دەست ومەچەکمم گرێدا
تانەیگرمەباوەشی خۆم
ئامێزمم کردەدۆزەخ و
سینەشم تابووتی مردن
کەچی هەرهاتەناو
کێلگەی عیشقم و
دەیەوێت لەگەڵ من
بسووتێ فرەنساـ لیل ساڵی ٢٠٠