له ئێستادا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌میشه زیندوو پێشکه‌وتنێکی مه‌زن و بـــــــهرچاوی به خۆیه‌وه بینیه‌وه له بواری ڕاگه‌یاندن و میدیادا به تایبه‌تی لـــــــــــــــه دامه‌زراندن و دروست بوونی چه‌ندان که‌ناڵی ئاسمانی سه‌رکه‌وتووی وه‌ک ( کوردسات ،، کوردوستان تیڤی ، زاگرۆس ، گــه‌لی کوردوستان کۆڕه‌ک ، ئاسۆ سات ) و چه‌نده‌های تر.
هه‌رکه‌ناڵێک به پێی ساڵی تــــــهمهنی دامه‌زراندنیان و بونی ئامێری سه‌رده‌م و پێشکه‌وتو و کادێر و کارمه‌ندی به‌توانا لهدهرهێنهرو مۆنتیرو کامیرامان و پێشکهکار و به‌رنامه‌ی به پێزو سه‌رکه‌وتوو خۆیان سه‌لماندوه که‌وا ده‌کات هــــــــــــــهموویان پۆڵین نه‌کرین له‌یه‌ک ئاستداو پله‌ی شێاوی خۆیان بدرێتی ، ڕاستی ئه‌م بۆچونه‌شم پێشکه‌وتویی هـــــــهردوو که‌ناڵی ( کوردسات و کوردوستان تیڤی ) ده‌یسه‌لمێنی له هه‌موو ڕویه‌که‌وه ، بێگومان ئه‌مه ڕاستیه‌که کـــــــــــــــــــه مه‌نتیق پێوانه‌ی بۆ کردوه و ههڵیسهنگاندوه لێره‌دا مه‌به‌ستم لـه که‌م توانایی که‌ناڵه‌کانی ترنیه چونکه ئه‌وانیش توانیویانه به ئه‌زمونانه کار بکه‌ن و جێگای خۆیان بکه‌نه‌وه له پانتایی دنیای میدیـای کوردی دا به‌هه‌ر حاڵ من له‌م باسه‌دا نامه‌وێ ئــــــــــه‌وه بوروژێنم که ئاستی پێشکه‌وتن و به‌کارهێنانی تازه‌ترین شێوازی ته‌کنیک و ته‌کنه‌لۆژیای مودیرنی که‌ناڵه‌کان بخه‌مه یه‌ک ئاسته‌وه ، چونکه گـــه‌ر بێتوو به‌راوردی هه‌ندێ که‌ناڵی ئاسمانی خۆمان بکه‌ین لــه‌سه‌ر ئاستی جیهانی گه‌ر پێشکه‌وتو تر نه‌بن هیچیان له که‌ناڵه ئاسمانیه جیهانیهکــــــان که‌متر نیه ، ئه‌مه‌ی تا ئێره باسم کـــرد ڕاستیه‌که که به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێندراوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک پیاهه‌ڵدان و گه‌وره کردنی ئاست و توانای ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیانه نیه گرنگ ئه‌وه‌یه بزانین ئه‌م که‌ناڵه کوردیـانه تا ئێستا چیانکردوه و چۆن تــوانیویانه خزمه‌تی بواری میدیا و بینه‌ران و جــــهماوهر بکه‌ن تا چه‌ند کـاریگهریان هه‌بوه و به‌رنامه رێژیان کردوه و له‌بواری هونه‌ری و کلتوری و زانستی بـواره‌کانی تری ژیان و میدیاگهری کوردی‌دا ، ئـه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گــــــرنگه و لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی لێــــوه بکه‌م لایه‌نێکی مه‌زن و ههســـــتیاری هونه‌ری کوردیه کـه ده‌بێ و پێویسته هه‌ڵوێسته‌ی قوڵی له‌سه‌ر بکرێت و به وشیاری و ئه‌زمونی بـــه تواناوه به‌رنامه ڕێژی بۆ بکریت و مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت ، ئـه‌ویش بڕه‌و دانه بـه هونه‌ری دراما و شانۆ و فیلمسازی کوردی و په‌خشکردنی به به‌رده‌وامی چونکه گه‌ربێتو ڕاپرسی بۆبکرێ له ناو بینه‌راندا ده‌بینین ئـهنجامــــــهکهی زوورترین ده‌نگ به ده‌ست ده‌هێنی لـه بواری ته‌ماشاکردن و به دواچوندا به به‌راورد له گه‌ل هه‌موو به‌رنامه‌کانی تری تهلـــــهفیزێون دا ، ئــه‌م شێوازه وه نه‌بێت به‌س لای کورد به‌و گه‌وره‌ی و گرنـــــگیه بێت به‌ڵکو لای هه‌موو گه‌لانی جیهان وایه ، ئـــــه‌م بوارانه مه‌به‌ستم دراما‌و فیلم و شانۆیه ، بینه‌ر گــــــرنگیهکی زۆری پێده‌دا و به‌رنامه ڕێژی زۆر توکمه‌ی لــــــــه لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی که‌ناڵه ئاسمانیــــــــــــــــهکانـــــــهوه بۆ ده‌کرێ و به‌شێکی زۆر له پـــــــانتایی پــهخشی ته‌له‌فیزێۆنه‌کان داگیر ده‌کات ، واته ڕه‌واجی زیاتره به تایبه‌تیش لــــــه وڵاتـــــانی عه‌ره‌ب و وڵاته دراوسیکان به تایبه‌تی و جیهانیهکان به گشتی!!؟
له گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌م که‌ناڵه ئاسمانیانه لـــــه وڵاتی ئێمه و تامه‌زرۆیی بینه‌ر و تهماشاکـهری کورد بۆ بینینی درامــــــاو فیلم و شانۆ ، که‌چی په‌خشی ئـــــه‌م بوارانه ناگاته لـــــه 20% ی ئاستی داواکاری و داخۆزیهکانی بینه‌ری کورد چونکه بنه‌مایه‌کی پته‌و و بـه‌رنامه‌ی تۆکمه‌ی بۆ داناڕێژڕێ ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که به‌رنامه‌کانی ئه‌م که‌ناڵه ئــــاسمانیانه جگه له ناوه‌وه‌ی کــــوردوستان لـه ئه‌ورپا و هه‌موو جیهانیشدا ده‌بینریت و په‌خشی ده‌گـاته هه‌موو ماڵێکی کورد و بینه‌ر زۆر په‌رۆشی تهماشاکردنین به تایبه‌تی گه‌نجانی کورد ، په‌خش کـردنی دراما و فیلم و شانۆی کوردی چـــــــهند مرۆڤ و که‌سی گــه‌وره تـامهزرۆ وئاواتی بینینی ده‌کـات منداڵ و گه‌نج 10 قات زیاتر ، بـه‌تایبه‌تی خێزانی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌تاراوگه ، ده‌توانین ڕاستی ئه‌م بۆ چونهشمان به بهڵـــــــــگهوه بسه‌لمێنین چونکه خــودی خێزانی خۆم یه‌کێکین لـه‌و بینه‌رانه و کاتێک درامایه‌ک یا فیلمێکی کـــوردی په‌خش ده‌کرێت به ئـاسانی ئه‌م ڕاستیه ده‌بینم له هه‌ست و مێشک و لێکدانه‌وه‌ی منداڵـــهکانمدا و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه ، کاتێکش درامایـهک یا فیلــــــــــمێکی کوردی یاشانۆییهک یا بابـــــهتێکی هونه‌ری په‌خش ده‌کرێت له ئێمه باشتر کاته‌کانی په‌خشیان زانیوه و به دواداچــــونیان بۆ کردوه و بـه په‌رۆش ترن بۆ بینینیان ده‌توانم بڵێم وه‌ک پێداویستیه‌کی زۆر گرنگ وایه بۆ ئــــــــــه‌م منداڵ و گه‌نجانه چونکه خۆشه‌ویستی وڵاتیان لا زیاتر ده‌کات و گه‌وره‌یی به‌رهه‌می دراما و فیلم و شانۆی کوردی لـــــه دڵ و ده‌رونیاندا دهچــهسپی و ئــه‌نجام وا ده‌کات یارمه‌تی زۆریان بدات له فیربوونی زمانی دایکه‌وه تـا ده‌گاته زۆر لایه‌نی گرنگی تر له ژیانیاندا، دهرئــــهنجام وای لێ دێت کلتوری نـهتهوهکهیـان خۆش بۆێت و لێ نزیک ببنه‌وه و شاره‌زای ببن و ئاگاداری هه‌موو گۆڕانکاریـــــــــــهکانی ڕابردو و داهاتوی نه‌ته‌وه‌که‌یان بن به‌تایبه‌تی کاتێک ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌ق و سینارێو مۆنتــــــــــــــاژ و ده‌رهێنانی زۆر پرۆڤیشناڵانهیه و باس لـه به‌سه‌رهاتی ڕابردو ده‌کات چونکه زۆربــه‌ی ئه‌م منداڵ و گه‌نجانه یا له تاراوگه له دایک بــوون یا له تـهمهنێکی زۆر بچووک دابوون کاتێک کــه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئـاگاداری ڕوداوهکـانی کوردوستان نه‌بون له ڕابردودا بۆیه پێویسته ئه‌م کـــهنـاڵانه گرنگیه‌کی زۆر به بواری به‌رهه‌م هێنانی دراما‌و فیلم بده‌ن لـه هه‌موو ڕویه‌که‌وه.!؟
لێره‌دا وه‌ک شانۆکارێک که له‌ساڵه‌کانی حه‌فتاوه خزمه‌تی بواری شانۆ و درامام کردوه که‌م یا زۆر باری سه‌رنج وداواکاری و تیبینیه‌کانی خۆم لهسهرداهـاتووی دراماوفیلم ده‌خه‌مه به‌رچاوی هـه‌موو به‌رپرس وکارمه‌نده ئازیزه‌کانی که‌ناڵه ئاسمانیه کوردیه‌کان هیواخۆازم ئه‌م سه‌رنج و داواکـــــاری و پێشنیاریانهی که دروستن و سودیان هه‌یه بــــه هــهندی وه‌ربگرن و کاری له‌سه‌ربکه‌ن لـه پێناوی بهدیهێنــــــــــــــانی ئامانجێــــــــــکی باش و پرشنگدار بۆ بواری دراما و شانۆ و فیلمی کوردی که کۆی ده‌که‌مه‌وه له‌م چه‌ند خاڵه‌ی له خواره‌وه تۆماری ده‌که‌م.
یه‌که‌م ،،،،
پێویسته له ناو ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌موو که‌ناڵێکدا لێژنه‌یه‌ک هه‌بێت پێک هـــــــــــاتبێت له
که‌سانی پسپۆڕ و ئه‌کادیمی بواری ده‌رهێنان و سێنارێۆ و هونه‌ری وێنه‌گرتن ومۆنتاژ و مــــــــــۆزیک
و که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرو ئــــــــــــــهدیب له نوسه‌رو و شاره‌زا له بواری ههڵــبژاردنی ده‌ق و سینارێۆی سه‌رکه‌وتووی درامی و فیلمسازی و بابه‌تی هونه‌ری کاریان تایبه‌ت بێت به هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌می پرۆڤیشناڵ له ههمـــــــــــــــــــوو ڕویه‌که‌وه وه‌ڕێ نه‌ده‌ن به‌رهه‌می لاواز و کرچ و کاڵ مۆڵه‌تی پێبدرێ بۆپهخش کردن و بڵاوکردنــــــــــــــــــــهوه وه شێوازی سانسۆڕ پێاده بکه‌ن لهسهربهرههمه درامیه‌کان
له هه‌مان کاتدا پۆڵینی به‌رهه‌مه‌کان بکه‌ن بۆ دانان و پێدانی بودجه‌یه‌کی شیاو پێان بــــــۆ ده‌ست به‌کاربوونیان به‌مه‌رجێک به‌هیچ جۆرێک جیاوازی نه‌کرێت له نیوان هیج دهرهێنهریک یا گروپێک یا لایه‌ن و تیپێکی هونه‌ری ته‌نها له سه‌ر بنه‌مای چاکی و لێهــــــــــــاتویی و ئاست به‌رزی و توانای به‌رهه‌مه‌کان بێت .؟
دووه‌م ،،،،
نه‌بوونی جیاوازی له نێوان بــــهرههمی هیچ دهرهێنهرێکــــــــدا به هۆی په‌یوه‌ندی ( انتماء ) بونی به لایه‌نێکی سیاسیه‌وه یا دوستایه‌تی و خزمایه‌تی و خاترگرتن و بـــــهرژهوهندی بکرێته پێوانه بۆ ڕێپیدانی پــهخشی درامـــــــایهک و به‌رهه‌مه‌کانی تریش پشت گۆێ بخرێن ، چونکه به‌رهه‌مهێنانی هه‌موو دراما و فیلم و کــارێکی هــــــــونهری ، توانا و ماندوبوون و شـــــــــهونخونی ده‌وێت جا ئه‌رکی چه‌ندان ئه‌کته‌ر و کادری هونه‌ری و سه‌رف کــردنی بڕه پاره‌یه‌کی زۆر بۆ وهبـــــــــهرهێنانی کاره‌که بۆیه مۆله‌ت پێنه‌دان به بێانوی جۆراو جۆر دوای مۆنتاژ و ئاماده‌کردنی بۆ په‌خش کــارێکی سه‌خت و دژواره ، بۆ نمونه دراما هه‌یه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌کراوه دوای مۆنتاژ و ئاماده‌کردنی بۆ په‌خش دراماکه‌ش گه‌ر ئاستی له‌وانی تر باشتر نه‌بێت له‌وان خراپتر نیه ، ئه‌م دیــــــاردهش زۆر به زه‌قی دیاره و ده‌بینرێت ، یا رێگا نــــــــــــهدهن به هه‌موو به‌رهه‌مێکی درامی یا جیاوازی نه‌کرێت به هیچ بیانویه‌ک ، ئه‌وه به‌رهه‌می فلانه ده‌رهێنه‌ره با ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بکرێت کـــــهچی له‌گه‌ڵ درامای که‌سێکی تر پیواندنگه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه ، ئهمـــــــــــه کارێکی ته‌واو بێ بنه‌مایه و دوره له یاسا‌و ڕیسای هونه‌ریه‌وه.!!؟
سیهه‌م ،،،، بودجه گرنگیه‌کی کاریگه‌ری هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی درامــــاو فیلم تا لـــــــــــه به‌رهه‌می شانۆیشدا به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه کـــــــــــام له‌م کـــــــهناڵه ئاسمانیه‌کان بودجه‌یه‌کی دانراوی هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی دراما‌و وفیلم ، تا ئێستا چه‌ند زنجیره درامایه‌ک نه‌بێت کــه که‌ناڵه‌کان خۆیان کاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ده‌که‌ن و مه‌به‌ستیانه چ کارێکی درامی و فیلم بودجه و پاره‌ی بۆ دابین کـــــراوه چه‌نده‌ها کاری درامی و فیلم له لایه‌ن کۆمپانیهکــــــــان یا لایه‌نێکی هونه‌ری به‌رهه‌مهێنراوه به‌ڵام هیچ کامێــــــک له که‌ناڵه‌کان نهیـــــــــــانکڕیوه هه‌روا مـــــــــاوهتهوه بۆته مایــــــهی گرفت و کێشه بۆ ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی و ئه‌و شۆێنه‌ی به‌رهه‌میهێناوه ، زۆری ئه‌م کۆمپانیانه‌ش نـــهیان توانیوه به‌رده‌وام بن و درێژه به پیشه‌که‌یان بده‌ن ،، کـــــــــهواته کاری وه‌به‌رهێنان به‌س بۆ که‌ناڵه‌کانه له‌وان زیاتر ناگونجێت ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بکــــــرێت گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه دراما وفیلم ده‌گاته ئاستێکی زۆر لاواز و بێ هێز ، دوباره کردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه که باسی دابین کردنی بـــودجه ده‌کات زۆر گرنگیه‌تی خۆی هه‌یه گه‌ر بێت‌و به‌راوردی که‌ناڵه کوردیه‌کان بکه‌ین به‌س به ته‌نها له گه‌ڵ که‌ناڵه ئاسمانیه ئێراقیه‌کان جیاوازیه‌کی یه‌کجار زۆر گه‌وره ده‌بینین ، بۆ نمونه له ریکلامی ڕۆژانه‌ی ئه‌م که‌ناڵانه به‌س بۆ مانگی ڕه‌مه‌زان له که‌ناڵی ( شرقیه و بغدادیه و ڕه‌شید و عراقیهو تا بگره که‌ناڵی فرات و سومریه) چه‌نده‌ها درامای به توانا ده‌بینین به‌رهه‌م هێنراوه زۆربه‌ی ئه‌م که‌ناڵانه‌ش له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگاری ئێراقه‌وه له‌دوای ساڵی2003 وه دامه‌زراون که ته‌مه‌نیان بــه دهیـــــان ساڵ له تــه‌مه‌نی دامه‌زراندنی هــــــــهردوو که‌ناڵی ( کوردسات و کوردستان تیڤی) که‌متره گه‌ربێتو بینه سه‌رباری ئه‌منی ناوچه‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی ئێراق هه‌ر به‌راورد ناکرێ له گه‌ڵ هه‌رێمی کوردوستان، واته ئـه‌و که‌ش و هه‌واو زهمینـه گونجاو و باره ئه‌منیه‌ی هه‌رێمی کوردوستان هیچ کــهڵکی لێ وه‌رنه‌گیراوه بۆ بهرهــهمهێنانی دراما و فیلم ، جادێنهوه سه‌ر بودجه که مـهحاڵه هیچ کارێکی درامی بــــــــــــهرههم بهێنرێت بێ دابین کردنی بودجه‌یه‌کی توکمه ، له لایه‌کی تره‌وه
به‌رهه‌مهێنان واته ( انتاج ) ی درامای کوردی ته‌نها بۆ ئێداره‌ی که‌ناڵه‌کانه ، بۆ هــــه‌موو کارێکی درامی هه‌ر له نوسین و سینارێو وێنه‌گرتنه‌وه تاده‌گاته دوایی ڕه‌زامه‌ندی بۆ وهرنهگیری مهحــــاڵه ئه‌و کــاره بکری ، کــــاری کۆمپانیـــــــــای سهربـهخۆ زۆر که‌مه گه‌ر هه‌بوایه بێگومان ده‌بوه خاڵیکی به‌هێز بۆپشکهوتنی ئاستی درامای کوردی ، بۆیه هونه‌رمه‌ند وای لێهاته‌وه هاتــوه په‌نا بــــــهرێته به‌ر ئیداره‌ی ئه‌م که‌ناڵانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراما یا هه‌ر کارێکی هونه‌ری بێت ، بۆیه بـــه بڕوای من درامای کوردی چه‌قی به‌ستوه و گه‌یشتوته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستا که زۆر جێگای داخه.؟
چواره‌م ،،،،
ڕووبه‌رێکی زۆر له کـــاتهکانی ڕۆژانه‌ی که‌ناڵه‌کان تـــهرخان کراوه بۆ پــــــهخشی به‌رنامه‌ی بیانی وتابگره عه‌ره‌بیش جا ئه‌م به‌رنامانه هه‌چ جـــــۆرێک بێت ( دۆبلاج ) کراوه یا وهڕگێڕدراوهتـه سه‌ر زمانی کوردی ، به بڕوای من ئـــــــــه‌م به‌رنامانه زۆربه‌یان به هیچ شێوه‌یه‌ک سود نـــــاگهیهنین به بینه‌ری کورد چونکه کوالیتێتی( دۆبلاجه) که‌ی یا وه‌رگیڕانه‌که‌ی باش نیه یــا بهرنــــامهکه ئاستی نزمه بۆ نمونه چه‌نده‌ها دراما و فیلم یا به‌رنامه‌ی زانستی و ته‌ندروستی هه‌یه کــه ڕۆژانه په‌خش ده‌کرێت نه‌بێت باشتره ، مـهبهستیش لــــــهپهخش کردنیان تـــــــهنها بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کـاتی په‌خشی ڕۆژانهکهیه ، چـــونکه تهلــــــــــــهفیزێۆنهکان گه‌ر بهاتایه و گرنــــــگی بده‌ن بــــــه داڕشتنی شێوازی کارکردنی ڕۆژانه یا خود مانگانه یا ( مه‌وسمی ) ته‌له‌فیزۆنه‌کانیان ئه‌نجامی بـاشتری ده‌بێت بۆ
نمونه به‌رنامه هه‌یه چه‌ندساڵێکه به‌رده‌وامه‌و دوبـاره ده‌بێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له شێواز و دیکۆر و پێشکه‌شکاریدا بکرێت.؟
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
دواتر ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که‌په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رمه‌ندان بـــــه تایبه‌تی ده‌رهێنه‌ره‌کان زۆر لاوازه هیچ کــــامێکیان حه‌ز بـــــه سه‌رکه‌وتنی ئه‌و تریان نــــــاکات لـــه ڕوانگهیــهکی تــهسكهوه ده‌ڕواننه گۆڕه‌پانه‌که ، حه‌ز به‌وه ناکات کــــــــاری درامی هه‌بێت له‌وه‌ی خۆی سهرکــــهوتو تربێت ، بۆ نمونه چه‌نده‌ها کاری درامی په‌خشه‌که‌ی ڕاگێراوه به هۆی ئه‌وه‌ی لای ئیداره‌ی کهناڵهکانهکان به خراپی قسه‌ی له باره‌وه کراوه و ئاستی هه‌ڵسه‌نگێدراوه ( ته‌قیم ) کراوه لــــــــه لایه‌ن ده‌رهێنه‌رێکی تره‌وه چونکه مه‌به‌ستێتی دراماکه نه‌بینرێ و په‌خش بکرێ ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێکی زۆر بـــــــــه داهاتوی دراما هونه‌ری کوردی ده‌گه‌ێنێت؟
ئاسایش عوسمان دانش
9 ی ئابی ساڵی 2010 ،، سوید بۆرۆس