هەولێر: زریان خەتاب ـــ فۆتۆ:سامی سەباح : هونەرمەند گۆران سالح لەدواکاری هونەری خۆیدا دوای جەژنی رەمەزان هەڵدەستێت بە کلیپکردنی گۆرانی کێژێ کە تراکی 3یەمی ئەلبومی یادی تۆیە و وابریارە کە ئەم کلیپە بەجلی کوردی بکات و زۆرترین دیمەنی کلتور و کوردەواری لە ڤیدیۆکلیپی کیژێدا بەکاربهێنێت.
لەلێدوانێکیدا گۆران وتی:گۆرانی کیژێ کە تراکی سێیەمی یەکەم ئەلبوی گۆرانی منە لەهۆنراوەی سامی سەباح و ئاوازی خۆمە و دابەشکردنی موزیک لەلایەن محەمەد یاسینی موزیک ژەنەوە ئەنجامدراوە و بەئاوازێکی کوردانە وتمەوە رەنگدانەوەی شێوازێیکی کوردەواری تێدا بەدیدەکرێت، ئەمەو داواکاری خەڵکی بۆدەرکەوتنم بەجلی کوردی لە کلیپەکانمدا وای کرد کەکاربکەم بۆئەوەی لە ڤیدیۆکلیپێکدا بە جلی کوردی دەربکەوم،گۆرانی کیژێش بۆئەم مەبەستە گۆرانیەکی گونجاو بوو بۆیە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەگەڵ ستافێکی کارای کلیپسازدا لە لۆکێشنێکی دوورە شار و دیمەن فۆلکلۆری کوردەواری کاری وێنگرتنی بۆئەنجامدەدەین و هەوڵ دەدەین زۆرترین دیمەنی کلیپەکە رەنگدانەوەی فۆلکلۆر و کلتوری کوردەواری بێت لەپێناو نیشاندانی ئاواز و بەرگێکی کلتوری کوردانەی کوردەواری.
گۆران سالح یەکێکە لەهونەرەمەندە گەنجەکان و لەساڵی 2005ەوەبەشێوەیەکی بەرچاو هاتۆتە ناو دونیایی هونەری و موزیکی و گۆرانی کوردی و دوای بەرهەم هێنانی چەند گۆرانی و فیدیۆکلیپێک بەشێوازی تاک بۆدواجار یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی خۆی بەناوی یادی تۆ لەساڵی 2010دا بڵاوی کردەوە.