مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن” له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری کورد “به‌همه‌ن قوبادی” له ناو ١٥ فیلمی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی دژیی شه‌ڕ له جیهاندایه.
فیلمی سینەمایی کوردیی “کیسەڵەکانیش دەفڕن” له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری به ئه‌زموونی کورد “به‌همه‌ن قوبادی” کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە 100فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر له 50 خەڵاتی جیهانی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای کوردستان و ئێران، بەمدوایانە له لایه‌ن ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “موڤی وێب” Movieweb له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له ناوی ١٥ فیلمی دژیی شه‌ڕ له جیهاندا ئاماژه‌ی پێکراوه که له ناو فیلمه جه‌نگییه‌کانی دنیادا سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌رن.
له وتارێکدا که له لایه‌ن “فێدریکۆ فۆزان” Federico Furzan له ماڵپه‌ڕی سینه‌مایی “موڤی وێب” Movieweb نووسراوه، هاتووه: فیلمه جه‌نگییه‌کان، وردبین بن یان نا؛ هه‌میشه باشترین ڕێگایه‌ک بوون بۆ ده‌رچوونی ئه‌و بینه‌رانه‌ی که به شوێن خوڵقاندنی ڕاستییه‌کانی ڕابردوودان. ئه‌گه‌ر بتوانن قانعکه‌ر بن و سه‌فه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێک له گیرۆده‌بوونی توندوتیژین، به شێوه‌ی وێنه ده‌ربێنن، ته‌نانه‌ت پێویستیش ناکات که به پێی چیرۆکه ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه بن تاکوو سه‌رنجی بینه‌ران بۆلای خۆیان ڕابکێشن.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م وتاره‌دا هاتووه: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مووی ئه‌مانه، فیلمه جه‌نگییه‌کانیش ده‌توانن باس و خواستی تایبه‌تیان له‌سه‌ر بێت. ئه‌م ده‌مه‌قاڵه‌یه زۆر جار به‌ده‌ر له‌و بابه‌تانه‌یه که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما پیشان ده‌درێت، چونکه ئیمکانی هه‌یه مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به چۆنییه‌تی و چلۆنی ساز کردنی ئه‌م فیلمانه له ئارادا بێت. لێره‌دا ناوی ١٥ فیلمی دژیی جه‌نگیی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی جیهان ده‌بینن:
ناویی ئه‌و ١٥ فیلمه سینه‌ماییه‌ی لیستی ماڵپه‌ڕیی “موڤی وێب” Movieweb بریتین له:
١- “سه‌رکه‌وتنی ئیراده” Triumph of the Will له ده‌رهێنانی “لێنی ڕیفێنشتاڵ” Leni Riefenstahl به‌رهه‌می ساڵی ١٩٣٥
٢- “ڕاویی گه‌وه‌زن” The Deer Hunter له ده‌رهێنانی “مایکێل چیمینۆ” Michael Cimino به‌رهه‌می ساڵی ١٩٧٨
٣- “لیستی شیندلێر” Schindler’s List له ده‌رهێنانی “ستیون سپیلبێرگ” Steven Spielberg به‌رهه‌می ساڵی ١٩٩٣
٤- “باڵنده‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ” The Painted Bird له ده‌رهێنانی “واسلاڤ مارهۆڵ” Václav Marhoul به‌رهه‌می ساڵی ٢٠١٩
٥- “کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن” Turtles Can Fly له ده‌رهێنانی “به‌همه‌ن قوبادی” Bahman Ghobadi به‌رهه‌می ساڵی ٢٠٠٤
٦- “بوونه‌وه‌رانی بێ وڵات” Beasts of No Nation له ده‌رهێنانی “کرای جۆجی فۆکۆناگا” Cary Joji Fukunaga به‌رهه‌می ساڵی ٢٠١٥
٧- “شه‌ڕیی ناوخۆ” Civil War له ده‌رهێنانی “ئالێکس گاڕلهند” Alex Garland به‌رهه‌می ساڵی ٢٠٢٤
٨- “یاریی شه‌ڕ” The War Game له ده‌رهێنانی “پیتێر واتکینز” Peter Watkins به‌رهه‌می ساڵی ١٩٦٦
٩- “گۆڕی ئه‌و کرمانه‌ی که له شه‌ودا ده‌دره‌وشێنه‌وه” Grave of the Fireflies له ده‌رهێنانی “ئیسۆئا تاکاهاتا” Isao Takahata به‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٨
١٠- “وه‌ره و ببینه” Come and See له ده‌رهێنانی “ئێلێم کلیمۆڤ” Elem Klimov به‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٥
١١- “پیاوانی پشت هه‌تاو” Men Behind the Sun له ده‌رهێنانی “مۆ تۆنفی” Mou Tun-fei به‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٨
١٢- “ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕ” Casualties of War له ده‌رهێنانی “بڕایان دی پاڵما” Brian De Palma به‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٩
١٣- “بابه‌ته‌کان” Threads له ده‌رهێنانی “مایک جه‌کسۆن” Mick Jackson به‌رهه‌می ساڵی ١٩٨٤
١٤- “ئێستا کۆتایی دنیا” Apocalypse Now له ده‌رهێنانی “فڕانسیس فۆرد کۆپۆلا” Francis Ford Coppola به‌رهه‌می ساڵی ١٩٧٩
١٥- “ڕزگارکردنی سه‌رباز ڕایان” Saving Private Ryan له ده‌رهێنانی “ستیون سپیلبێرگ” Steven Spielberg به‌رهه‌می ساڵی ١٩٩٨.
بۆ زانیاری زیاتر:
Discussion about this post