لەم هەفتەیە، کۆمپانیای بابیلۆن بەهاوکاری هەفتەنامەی (باس)، ناوی یەکەمین گەنجی لە رێگەی تیروپشکەوە لە بەرنامەی “بۆندس لیگا” ئاشکرا کرد بۆ ئەوەی رەوانەی ئەڵمانیای بکات.
بۆندس لیگا، بەرنامەیەکی وەرزشی هەفتانەی کەناڵی ئاسمانی “کۆڕەک تیڤی” دەبێت، کە هەموو سێشەممەیەک لە ماوەی بوونی خولی ئەڵمانیا کەسێک لە رێگەی تیروپشکەوە رەوانەی ئەڵمانیا دەکات بۆ بینینی یارییەکی تایبەتی ئەو خولە.
ئەو کەسەی کە ناوی دەچێتە نێو تیروپشکەوە، پێویستە زۆرترین کورتە نامە بۆ ژمارە 9900 ی کۆڕەک تیلیکۆم بنێرێت، زۆری ژمارەی کورتەنامە نێردراوەکان شانسی ئەم گەشتەت زیاتر دەکات.
لەم سێشەممەیە، گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ کە خەڵکی رانییەیەو ماوەی ٢ مانگە هاوسەرگیری کردووە، وەک یەکەمین گەنجی براوە ناوی راگەیاندرا.
بۆندس لیگا لە لایەن کۆمپانیای بابیلۆن بەهاوکاری هەفتەنامەی باس بەرهەمدەهێندرێت و بۆ ماوەیەکی دیاریکراو هەموو سێشەممەیەک کاتژمێر ٢١:٠٠ بەکاتی ناوەخۆ لە کۆڕەک تیڤی ناوی کەسێک ئاشکرا دەکرێت.
دەرباز یونس / راگەیاندنی کۆمپانیای بابیلۆن.