زانا دزەیی: نازانم بۆچی ھەر ھونەرمەندێک کە دێتە باشووری کوردستان ناشرین دەکرێ! کام ھونەرمەند ھەیە لە کوردستان سووکایەتی پێنەکرابێ، بەھونەرمەندە عەرەب و فارسەکانەوە، چ
ئەوەی لەسەر شانۆ بەردباران و دبەباران کراوە، ئەوانەشی دوای گەڕانەوەیان میدیای کوردی پرۆپاگەندەی بۆ دروستکردوون.
دواجاریش ھونەرمەند جوان حاجۆ لەلایەن کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم گاڵتەی پێکرا، ھەموومان ئەوە دەزانین جوان حاجۆ پڕجەماوەرترین ھونەرمەندی کوردە، کەچی ھۆڵی کۆنسێرتەکەی لەھەولێر شوێنی ھەزار کەس نابێتەوە! ئەی ئەوە گاڵتەکردن نییە بە جوان حاجۆ و جەماوەرەکەی، ھیچ حیسابێکیان بۆ ئەو جەماوەرە نەکرد کە لە دەرەوەی ھۆڵەکە وەستابوون و ھاتبوون گوێیان لەدەنگی جوان حاجۆ بێت، کەچی قسەی ناشرینی ئامادەکاری کۆنسێرتەکە بووە قسمەتیان، لەکوردستان ھەر ئەو بەزمە بووە و ھەر ئەو بەزمەش دەمێنێ.