“داریووش خونجی” به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌کانی “ئیسته‌نلی کۆبریک”، “وۆدی ئاڵن”، “بێرناردۆ بێرتۆلۆچی” و “رۆمه‌ن پۆڵانسکی”
مه‌نووچێهر جیهانی ـ کۆڕی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌کانی “داریووش خونجی” به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمی ناوداری به ره‌گه‌ز ئێرانیی به‌رهه‌مه دیاره‌کانی سینه‌مای جیهان، له به‌شی “2037” له سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، “داریووش خونجی” Darius Khondji به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی فیلمه‌کانی “ئیسته‌نلی کۆبریک” Stanley Kubrick، “وۆدی ئاڵن” Woody Allen، “بێرناردۆ بێرتۆلۆچی” Bernardo Bertolucci و “رۆمه‌ن پۆڵانسکی” Roman Polański، “وۆنگ کار وای” Wong Kar-wai، “میشائیل هانکه” Michael Haneke، “سیدنی پۆڵاک” Sydney Pollack و “کریس کانینگهام” Chris Cunningham ده‌رهێنه‌ری ناوداری کلیپه به‌رجه‌سته‌کان، له کۆبوونه‌وه‌ی ئانڵاینی “گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموون” له سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران گوتی: له رووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ردا، زیاتر هه‌وڵ ده‌ده‌م بیسه‌ر بم و بۆ سینه‌مای ئێران هه‌ر کارێکم له ده‌ست بێت، ئه‌نجامی ده‌ده‌م.
“داریووش خونجی” له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌باره‌ت به جوانی ناسی له وێنه‌گرتنی فیلم‌دا و پێگه‌ی فۆرمی تایبه‌تی که‌سایه‌تی له‌ودا گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌که‌ن که شێواز و ستایلی تایبه‌ت به خۆتان هه‌بێت و پێتان خۆشه بینه‌ره‌کان، فیلمه‌که‌ی ئێوه به تایبه‌تمه‌ندیی ئێوه بناسنه‌وه؛ یه‌کجار رووداوێکی باشه. من ئه‌وه‌نده به دوای ئه‌وه‌وه نه‌بووم که به شێوازێکی تایبه‌ت بناسرێمه‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانێکی دیار و به‌رچاو کارم کردووه و به‌ڕێزان “ئیسته‌نلی کۆبریک” و “رۆمه‌ن پۆڵانسکی” ده‌رهێنه‌ره خۆشه‌ویسته‌کانی من له سه‌رده‌می مێرمنداڵییه‌وه بوونه. هه‌ر ئه‌م دوو سینه‌ماکاره‌ش له فیلمه‌کانی خۆیاندا، گۆڕانکارییه‌کی یه‌کجار زۆریان ئه‌زموون کردووه و ژانر، ئه‌وه‌نده له به‌رهه‌مه‌کانیاندا مانای نه‌بوو.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: فیلم گه‌لێکم وێنه گرتووه که له زۆربه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کاندا جیاوازن، له “حه‌وت” Seven بگره هه‌تا “ئه‌ڵماسه نهتاشراوهکان” Uncut Gems، به‌ڵام کاتێک له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێک ده‌مه‌وێت کار بکه‌م؛ یه‌ک چه‌مه‌دان له ئه‌زموونه‌کانم له‌گه‌ڵ خۆم نابه‌مه سه‌ر سه‌حنه‌ی فیلمه‌که. ئه‌گه‌ر بڕیار له‌سه‌ر وێنه گرتنی فیلمێک بده‌م، سیناریۆکه چه‌ندین و چه‌ندین جار ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام وام پێ باشه چیرۆکه‌که له ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی ببیستم و قسه‌کانی ئه‌و سه‌باره‌ت به‌و چیرۆکه گوێبیست بم. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌که ده‌دوێم، هه‌تا ئه‌و چیرۆکه‌که‌ی خۆی بگێڕێته‌وه، به کلیک وشه‌کان، ئێلێمان و هێماکان و ئامرازه گرینگه‌کانی چیرۆکه‌که سه‌رنج ده‌ده‌م. بۆ ئه‌وه‌ی که بیرۆکه‌ی سه‌ره‌کیی سیناریۆکه شکڵ بگرێت؛ ده‌بێ به باشی گوێجکه بده‌ین و ببیستین، بیرۆکه و ئایدیاکان به شێوه‌ی غه‌ریزی و خۆڕسک له مندا شکڵ ده‌گرێت.
ئه‌م وێنه‌گره سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی ئه‌و هاوکارییانه‌ی که له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رانی وه‌کوو “وۆدی ئاڵن” و “ده‌یوید فینچه‌ر” هه‌یبووه، گوتی: له‌م فیلمانه کاتێکی زۆر تێپه‌ڕیوه، له فیلمی “حه‌وت” چیرۆکه‌که یه‌کجار تاریک بوو، هه‌روه‌ها به‌ڕێز “فینچه‌ر” له‌و سه‌رده‌مه‌دا، له بارودۆخێکی تاریک له ژیانی خۆیدا بوو. کاتێک سیناریۆکه‌م خوێنده‌وه؛ هه‌ستم کرد چیرۆکه‌که یه‌کجار تاریک و ترسناکه و کاتێک له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فینچه‌ر قسه‌م کرد، گوتی که فیلمێکی جیدیه که گێڕانه‌وه‌که‌ی ئه‌و له کاری فیلمهه‌ڵگرتندا ئه‌وه‌نده ساده و ئاسان نیه و وه‌کوو ژیان یه‌کجار راسته‌قینه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو: به‌ڕێز فینچه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی وه‌کوو رووناکی و وێنه هه‌ستیاریان هه‌بوو؛ به‌ڵام ده‌ستی منی بۆ وێنه‌گرتنی فیلمه‌که ئاوه‌ڵا کردبوو. ئه‌م فیلمه، یه‌که‌مین ئه‌زموونی من له سینه‌مای ئه‌مریکادا بوو، یه‌کجار به هه‌ست و په‌رۆشه‌وه بووم. هه‌وڵمدا به جۆرێک، ره‌نگی ڕه‌شی سه‌ره‌کی وه‌دی بێنم و ئه‌و ئامرازانه‌ی که له‌و ڕه‌شاییه دایه؛ کۆنتڕۆڵ بکه‌م، هاوکات به‌ڕێز فینچهریش به دوای وه‌ها بابه‌تێکدا ده‌گه‌ڕان. من خه‌ریکی چێ‌کردنی تیزێری بانگه‌شه‌یی بووم که به‌ڕێز فینچه‌ر پێشنیاری چێ‌کردنی یه‌ک بانگه‌شه‌ی به من دا و له کۆتاییدا له‌م گه‌شته‌ی تاریکیدا هاسهفهر بووین، تێست گه‌لێکی زۆرمان ئه‌نجام دا، تاریکییه‌کی زۆرمان تاقی کرده‌وه. ئه‌م تاریکییه که له فیلمه‌که‌دا هه‌یه، بۆ خۆی ده‌بێته یه‌ک که‌سایه‌تی و به جۆرێک تاریکیی رۆح ده‌گێڕێته‌وه.
خونجی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: من یه‌کدا به دوو له دوای فیلمی “حه‌وت” به‌رهه‌می “ده‌یوید فینچه‌ر”، فیلمی جیاوازی جوانی “رفێندرا‌و” به‌رهه‌می “بێرناردۆ بێرتۆلۆچی” وێنه‌م گرت و وه‌کوو ئه‌وه وابوو که ماسوولکه‌کانم خه‌ریکن شل ده‌بنه‌وه. هیچ پاشه‌که‌وتێک له ئه‌زموون نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵ خۆم بیبه‌م؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ وێکچوونێک له نێوان ئه‌م دوو فیلمه‌دا بوونی نه‌بوو. به خێرایی له دوای ئه‌وه، له فیلمێکی “میشائیل هانکه” ئاماده بووم که ئه‌ویش به‌رهه‌مێکی جیاواز بوو. ئه‌م هه‌ستی گۆڕان و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌زموونه نوێیه‌کان، که به دوای یه‌کدا هاتنه ئاراوه، یه‌کجار بۆم سه‌رنجڕاکێش بوو، له وه‌ها بارودۆخێکدا ئێوه ئه‌وه‌نده‌تان ئه‌زموون و هه‌ستێکی به‌رده‌وامتان نیه که پشت به‌وه ببه‌ستن و ئه‌م بابه‌ته یه‌کجار هه‌ستێکی سه‌یر و په‌رۆشی به‌دواوه‌یه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: یه‌کێک له مامۆستاکانی من به‌ڕێز “رۆبێر بێرسۆن” Robert Bresson کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار زۆری له‌سه‌ر ره‌وتی فیلم چێ‌کردنی مندا هه‌بوو، یه‌ک وێنه‌گر له چه‌ندین به‌ش و هه‌ستێکی یه‌کجار دروست بووه و ئه‌زموون گه‌لێکی له‌م چه‌شنه، خاڵه‌کانی سه‌رنج و بۆچوونی یه‌ک وێنه‌گر پێک دێنێت.
خونجی گوتی: کاتێک له ئه‌مریکاوه بۆ فه‌ره‌نسا گه‌ڕامه‌وه، “ئێدوارد هۆپێر” Edward Hopper ئه‌وه‌نده دیار و به‌رچاو نه‌بوو و ماوه‌یه‌ک درێژه‌ی کێشا هه‌تا ئه‌و بناسرێت. کاتێک “ئێدوارد هۆپێر”م ناسی، هه‌ستم به دۆزینه‌وه ده‌کرد، کاتێک به‌رهه‌مه‌کانی هونه‌رمه‌ندانێک ده‌بینن که له پێش ئێوه‌دا بوونیان هه‌بووه؛ رووداوێکی یه‌کجار سه‌رنجڕاکێشه. “ئێدوارد هۆپێر” خاڵی به یه‌ک گه‌یشتن و به‌رکه‌وتنی شێوه‌کاری و فۆتۆگرافییه. من به خێرایی له دوای ئه‌و ئه‌زموونانه، هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتی ده‌ستم کرد به چێ‌کردنی فیلمه‌کانی خۆم که وه‌رگیرانێکی راسته‌وخۆ له‌و شێوه‌کارییانه بوون که له‌و سه‌ردمه‌دا دیتبووم. ئێستاکه، له شێوه‌کارانی کلاسیک به‌رهه‌مه‌کانی “فرانسیسکۆ گۆیا”م زۆر خۆش ده‌وێت. من کاتێک له به‌رلین بووم و هه‌موو کۆتایی حه‌وته‌ی خۆم له مۆزه‌خانه‌کان تێده‌په‌ڕاند و خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی فۆتۆگرافی و شێوه‌کاری بووم، وردبینی و سه‌رنجان بۆ وێنه‌گره‌کان یه‌کجار گرینگه.
خونجی هه‌روه‌ها گوتی: به موزیکیش هۆگرییه‌کی تایبه‌تیم هه‌یه و ماوه‌ی 15 ساڵه که ئه‌م هۆگریه له مندا شکڵی گرتووه، په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵ له نێوان مۆسیقا و فیلم‌دا بوونی هه‌یه. زۆربه‌ی کاته‌کان که پێویستیم به ئیلهام به‌خشین هه‌یه، به‌رهه‌مه‌کانی مۆتزارت ده‌بیستم. یه‌ک فیلمساز و وێنه‌گری فیلم، هه‌رچه‌نده وردبینتر بیت و سه‌رنج بداته ده‌ورووبه‌ری و وه‌رگرتنه‌کانی زیاتر بێت، سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت، به رێژه‌ی پێویست وردبین نه‌بوون و سه‌رنج نه‌دان، بۆ من له ژیانی تاکه‌که‌سی و پیشه‌ییدا یه‌ک تاوانه. وێڕای ئه‌وه‌ی که زۆر پێم خۆشه که ئێوه فیلمسازه‌کان ببینم بۆ ئه‌وه‌ی که له ئه‌زموونه‌کانی ئێوه‌ش بتوانم که‌ڵک وه‌ربگرم.
ئه‌م وێنه‌گره سه‌باره‌ت به ده‌روونناسی و چۆنییه‌تی هه‌ڵبژاردنی لێنزی گونجاو گوتی: هه‌ڵبژاردنی لێنز یه‌کێکه له گرینگ‌ترین هه‌ڵبژاردنه‌کان که به دیزاینی فیلم و که‌شوهه‌واکه‌ی به‌نده. زیاترین بابه‌تێک که بۆ من گرینگه؛ ئه‌و خاڵی تێڕوانینه‌یه که لێنز بڕیار وایه نمایشی بدات. زۆربه‌ی کاته‌کان خاڵی تێڕوانین له‌وانه‌یه وه‌ستاو بێت، من وا بیر ده‌که‌مه‌وه که هه‌ڵبژاردنی لێنز، گرینگ‌ترین هه‌ڵبژاردن بۆ وێنه‌گرتنی یه‌ک فیلمه‌یه. هه‌ڵبژاردنی لێنز په‌یوه‌سته به گێڕانه‌وه‌که‌ی. له فیلمێکی “نیکۆل کیدمه‌ن” Nicole Kidman له لێنزی ئانامۆرفیک که‌ڵکم وه‌رگرت. هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌کیی لێنز هه‌ڵقوڵاو له چیرۆکه‌که‌یه، جووڵه‌ی کامێرا له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ر، له کاتی وێنه‌گرتنی فیلم‌دا زۆرم پێ خۆشه. له فیلمێکدا له بڕوایه‌دا بووم که کامێرا ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ر بجووڵێته‌وه، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ره‌که‌ی منی قانع کرد که کامێرا ده‌بێ له دوای ئه‌و بڕوات و تێگه‌یشتم که بۆچوون و سه‌لماندنی ئه‌و دروسته.
یه “داریووش خونجی” له وڵامی داخوازیی به‌ڕێوه‌چوونی زیاتری کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌م چه‌شنه، شیکرده‌وه: من له‌م رووداوه، یه‌کجار خۆشحاڵ و دڵخۆش ده‌بم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ره‌وتی ژیانهکهمدا په‌یوه‌ندییه‌کی که‌مم له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و به‌وپه‌ڕی ویست و حه‌زی خۆمه‌وه، هه‌ر کاتێک ئێوه بتانه‌وێت، خوازیاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌م و په‌یوه‌ندییه‌که‌ی ئه‌مڕۆش یه‌کجار بۆ من چێژبه‌خش بوو؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ سینه‌ماکارانی لاوی ئێرانی هاتمه ئاخاوتن. ئه‌و رێژه که‌مه‌ی فیلمه‌کان که له سینه‌مای ئێران بینیم، یه‌کجار چێژده‌ر و کاریگه‌ری دانه‌ر بوو، هه‌ر کارێکیش له ده‌ستم بێت، بۆ سینه‌مای ئێران ئه‌نجامی ده‌ده‌م.
سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سه‌ید سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له ئێران، که به شێوه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ئانڵاین و به نمایش کردنی 63 کورته فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 146 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئێرانی له رۆژانی 20 تا 2٥ی ژانویه‌ی 2021 زایینی له په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م لینکه کرته بکه‌ن:
https://iycs.ir/category/festival/
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران.