ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی ڤەژین (مەریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچەو شیکار زانستیانەی مۆسیقای هەورامی، کۆڕی ڕێزلێنانی مامۆستا عوسمان هەورامی بەڕێوە دەبات. بۆیە داوا لە هونەرمەندان، نوسەران و توێژەران دەکەین وتارەکانی خۆیان بۆ نووسینگەی کۆنگرە بەڕێ بکەن.
تەوەرەکان :
– شیکاریی و لێکدانەوەی گۆرانییەکانی مامۆستا عوسمان هەورامی
– ڕەوتی مێژوویی گۆرانیبێژیی مۆسیقای هەورامی
– هەڵسەنگاندن و بەراوردی تایبەتمەندییەکان و تەکنیکەکانی مۆسیقای هەورامی لەگەڵ مۆسیقای ئێرانی و مۆسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا
– لێکدانەوەی کۆمەڵناسیانە و مرۆڤناسیانەی مۆسیقای هەورامی
– خەسار ناسیی گۆرانی و مۆسیقای هەورامی.
شێوە ناردنی وتارەکان :
وتارەکان دەبێت بە یەکێک لە زمانەکانی کوردی یان فارسی بە وۆرد بنووسرێت و بۆ ئیمەیلی کۆنگرە بەڕێ بکرێت یان لەسەر سیدی بە ناونیشانی نووسینگەی کۆنگرە بە ڕێ بکرێت.
کۆدی پۆستی : ٦٦٧١٩٣٥٧١٤
تەلەفۆن : (٠٨٧٥)٣٢٤٧٥١٩
ئیمەیل :