هەولێر/زریان خەتاب
فۆتۆ/خالید محەمەد : لەساڵی 1986ەوە هاتۆتە ناو دونیای هونەر و لەتەمەنێکی منداڵیدا دەستی بە گۆرانی ووتن کردووە ولەزۆربەی ئاهەنگەکانی ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی شاری هەولێر بەشداربووە و لەگەڵ هەریەکە لە هونەرمەندانی گەوەری کورد مامۆستا مشکۆ و محەمەد ئەحمەد ئەربیلی و ئەکرەم جوزری و نیزام شوکر و عارەب عوسمان و ئەردەلان بەکر و زیاد ئەسعەد و چەندین هونەرمەندی تر بەرهەم و چالاکی هونەری تۆمارکردووە و لەشاری کەرکوکیش لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی عێراق کازم ساهر بەشداری لە ئاهەنگێکی فراوانی جەماوەریداکردووە.
هونەرمەند عیماد سەمەد ناسراو بە کچک عیماد یەکێکە لە هونەرمەندە گەنجەکانی شاری هەولێر و لە ساڵی 1986ەوە هاتۆتە ناو دونیای هونەر و دوای تۆمارکردنی چەندین ئاهەنگ و گۆرانی تەنیاو بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی کورد لەساڵی 1998رودەکاتە هەندەران و لەولاتی سوید نیشتە جێدەبێـت،لەئێستاشدا بەمەبەستی چەن کارێکی هونەری گەراوەتەوە هەرێمی کوردستان و سەرقاڵ تۆمارکردنی دوو گۆرانی تازەی خۆیەتی کەکارەکانی ئەم بەرهەمانە بەکۆتا هاتوە و بەنیازیشە کاری ڤیدیۆکلیپیان بۆبکات،لەلێدوانێکیدا کچک عیماد ووتی:بەرهەمەکان بریتین لەگۆرانی کۆچ لە هۆنراوەی هەرێم یاسین و ئاوازی ئاراس کۆیی و گۆرانی گوڵم لە هۆنراوەی برزۆ خەتات و ئاوازی گەلەری تورکی و دابەشکردنی موزیکی گۆرانیەکان لەلایەن محەمەد یاسین هونەرمەندی گەنجی موزیک ژەن ئەنجامدراوە و کاری تۆماری دەنگ و موزیکیش لەلایەن ئاکۆ عومەر ئەندازیاری دەنگ لەستۆدیۆی میلۆدی تۆماردەکرێـت و موزیک ژەنانی بەرهەمەکانیش چەند هونەرمەندێکی پەنجە رەنگینی موزیک ژەنی گەنجی شاری هەولێرن،ووتیشی دەمێکە سەرقاڵی ئەو بەرهەمانەمم و لە ئێستادا کارەکانم بۆئەم دوو گۆرانیە کۆتایی پێهاتوو بەنیازیشم لە کوردستان یان لەدەرەوە کاری ڤیدیۆکلیپیان بۆبکەم ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم دوو بەرهەمەی لەسەر ئەستۆی خۆیەتی و هیچ لایەن و ناوەندێکی هونەری هاوکاریان نەکردووە..