مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل” لە دەرهێنانی “بەتین قوبادی” لە بەشی پێشبڕکێی “دەرهێنەرە نوێیەکان” لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سائۆ پائۆلۆ” نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی کوردیی “کۆچەری بچکۆل” The Little Refugee لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “بەتین قوبادی”، لە بەرهەمهێنانی “محەمەد ئەحمەدی” و بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا لە ساڵی 2019؛ لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “دەرهێنەرە نوێیەکان” لە چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سائۆ پائۆلۆ” São Paulo لە وڵاتی بڕازیل بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت.
لە فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل”دا کۆمەڵێک ئەکتەری کورد و ئێرانی و تورکیا لەوانە: “فەڕشید گەوێڵی”، “نادر فەلاح”، “پەریا وەزیری”، “عەزیز چابکورت”، “سوات ئوستا” و “محەمەد رەزا عەقدایی” لە تەنیشت دوو ئەکتەریی منداڵ “یۆسف مەحموود عەبدوالقادر” و “محەمەد مەحموود عەبدوالقادر” ڕۆڵیان بینیوە.
“کۆچەری بچکۆل” دووهەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی “بەتین قوبادی” دوای فیلمی سینەمایی “مەردان” دێتەئەژمار کە لە ساڵی 2015 نوێنەری وڵاتی عێراق لە هەشتاد و حەوتەمین خولی رێوڕەسمەکانی خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار بوو و دوای نمایش لەسەر پەردەی سینەماکانی وڵاتانی جیهان و بەشداریی لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان لە ئاستی دنیادا، لەوانە: سی و نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆرێنتۆ” لە وڵاتی کەنەدا، چل و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سیاتێل” لە وڵاتی ئەمەریکا، چل و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گۆوا” لە وڵاتی هیندستان، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “گۆتێنبێرگ” لە وڵاتی سوید، سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “میلی والری” لە وڵاتی ئەمەریکا، چواردەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئەستەنبووڵ” لە وڵاتی تورکیا و … هەروەها چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیشی بەدەستهێناوە.
چل و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “سائۆ پائۆلۆ” بە نمایش 198 فیلم لە دەرهێنەرانی 71 وڵاتی جیهان، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی “ئاسۆی نێودەوڵەتی”، بەشی پێشبڕکێی “دەرهێنەرە نوێیەکان”، بەشی “بڕازیل”، بەشی “خەڵاتەکان”، بەشی “مافی مرۆڤ” و بەشی “کەمپەینەکان” لە ڕۆژانی 22ی ئۆکتۆبەر تا 4ی نۆڤەمبەری 2020 بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ یەکەمین جار، بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری سائۆ پائۆلۆ لە وڵاتی بڕازیل بەڕێوەدەچێت.
هەندێک لە ستافی فیلمی سینەمایی “کۆچەری بچکۆل” بریتین لە:
نووسەری سیناریۆ و دەرهێنەر: بەتین قوبادی، راوێژکاری سیناریۆ: مەرزیە خوش تەراش، بەڕێوەبەریی وێنەگرتن: مورتەزا نەجەفی، وێنەگری بەشی تورکیا: جەعفەر ئەسڵانی، مونتاژ: هایدە سەفی یاری، دەنگهەڵگر: محەمەد موختاری، دیزاینی سەحنە: موڕتەزا فەربود، دیزاینی جلووبەرگ: ئیلهام موعین، دەنگدانەر: بەهمەن ئەردەڵان، میکیاج: مەحموود دێهقان، بەرپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیک: بابەک میرزاخانی، بەرپرسی تەدارەکات: ئیسماعیل میرزایی، چاککردنی ڕەنگ: سامان مەجدوەفایی، یاریدەدەری دەرهێنەر: محەمەد کاشی، مستەفا هادی، مونشی سەحنە: مونا پیرایش، رووناکی: عەلیڕەزا ئەفشاری، فۆتۆگرافەر: سومەیە جەعفەری، دیمەنە تایبەتەکان: عەلی تەسدیقی، بەرپرسانی بەرهەم: میلاد خوسرەوی، بەهرام سەربازی، بەرهەمهێنەر: محەمەد ئەحمەدی، بەڕێوەبەریی ڕاگەیاندنی گشتیی: مەنسوور جیهانی و مەنووچێهر جیهانی، بەرهەمی هاوبەشی وڵاتانی ئێران و تورکیا، ساڵی بەرهەمهێنان: 2019.
بۆ زانیاریی زیاتر:
https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra