هه‌ڕ به‌ده‌م ڕێگای کۆچه‌وه
دڵه‌ڕاوکێی گه‌ڕانه‌وه
رێی پێگرتین ..
به‌ڵام کۆچێکی شکسته‌و
چاو لهکۆشا !!
چۆن ده‌توانێ
هه‌نگاوه‌کان کۆکاته‌وه‌و
به‌ره‌و ماڵه باوانی خه‌م
جگه‌رگۆشه‌ی خه‌مه‌کانی بباته‌وه
توێشه‌به‌ره‌ی خۆشه‌ویستی و
دیداره‌کان
له‌کۆڵ به‌ستێ
بۆمهبهستێ !! ..
(2)
کۆچێکی بێ قورسایی
له‌م ئۆقیانوسی مه‌رگه‌وه
چۆن ده‌توانێ
ئه‌و زریان و گه‌رده‌لوله خاوکاته‌وه
که یاده‌کانی هه‌ڵوه‌ران ..
ئێسک و پروسکی ئه‌وینی
شۆڕشێکی به‌خوێن سووری
لهئاوینهی رۆژه‌کاندا
ووردوخاشکرد
سیمای شکاند..
(2)
شکسته کۆچ و گه‌دایی
چۆن ده‌توانێ
جارێکی‌تر
له‌م غوربه‌ته‌وه کۆچ بکا
به‌ره‌و تروپکی سه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه ..
له‌و ژانه‌وه سه‌رده‌ربێنێ
له گیرفانی قاچاخچیه‌کانی سنوردا
بوو به سۆزانی و
زۆڵێکی که‌مفامی ڕووزهردیان
پێ فڕێ‌دا
لهسهڕێدا !!..
(3)
شکسته کۆچ و گه‌دایی
چۆن ئه‌توانێ
جارێکی‌تر
له‌م غوربه‌ته‌وه کۆچ بکا
به‌ره‌و تروپکی سه‌روه‌ری و گه‌ڕانه‌وه
له‌ژێر باڵی ترس و له‌رزی
درۆ سه‌وزه چڕه‌کاندا
سه‌ر ده‌ربێنێ ..
شکۆمه‌ندی بداته‌وه
بهئهڤینی بێ کۆتایی و
کۆچی سووری کچانی شار
کۆچی سپی کاکی دڵدار !!..
(4)
ئێمه قوربانی کۆچێکی
شکسته‌ی
چاو له کۆشداین..
لهههندهرانی بێ دڵ و نامۆییدا
باڵی به‌ستوین
به‌دوای خۆیدا
به‌ره‌و مه‌رگێکی له‌سه‌رخۆو
هێجگار هێمن
گه‌وره‌ییمان تێکده‌شکێنێ
سه‌دان جه‌للادی خوینمژو
کاروانه کۆچ
کک کککککک
ڕه‌وه کۆچ و
کۆچی نوێمان بۆ ئه‌هێنێ
چاوو دڵمان ئه‌گرێنێ
عه‌شقی پاک و
کوردستان‌مان لێده‌ستێنێ
کوردستان‌مان لێده‌ستێنی …
خاڵه‌حه‌مه/دانمارک/ڤالبی/29/30/11/2004