سه فه رسه فه ر گریانێکه
له ملوانکه ی منادیاره
وه کو چرای بێ په روانه
شه وێکی پڕ له پرسیاره
*****
خه یاڵ ته مه؛ که وڵی ژانه
هاوار بۆلای تۆ ئه نێرێ
به سه رسامی لێره وون بوی
بۆیه سۆراخ چاو ئه گێڕێ
*****
فرمێسکی نامۆی بێ سنوور
سه وڵی عه شقێکی کۆماوه
په پوله کانیش کۆچ ناکه ن
له وشوێن دهسته ی له منتداوه
*****
ته نیایی خه رمانه ئه گرێ
ئۆباڵی ڕێگای سه فه ره
گۆرانی یه که ی جێژوانی من
له گه ڵ خۆما دهر به دهره
*****
کاولت کرد ئه م به هاره و
وه رزی بێ ناوت لێ ناوه
تۆ نازانی له دوای کۆچت
چیت به سه ر مندا هێناوه
*****
ڕێبوار ئالانی
له نده ن