بورھان شێخ ڕەئوف
ھەروەکو دیارە شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە لە ڕووی سەربازییەوە بە وەدەرنانی ھێزە تیرۆریستیەکانیان لە پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبارو وبەشێکی زۆری موسڵ بەمەش پێدەچێت زەوی و شارو ھیچ ڕووبەرێک خاکیان بە دەستەوە نەمێنێت
بە ئازادی تەراتێنی تێدا بکەن , ئەوەی بووەتە ڕۆژەڤ عێراقی دوای داعشە.
ئایا ھەمان سیناریۆی پێشوو دووبارە دەبێتەوە حکومەتی سازانی نیشتمانی نێوان حزب و لایەنە تائیفیەکان و بەشکردنی پۆست و ئیمتیازات بە ھاوبەشی و بەشکردنی سامانی وڵات و چاوپۆشیکردن لە ھەڵە و گەندەڵی یەکتری ؟
لە دوای پڕۆژەی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعە کە ئامادەیان کردبوو لە گەڵ لایەنەکانی تری سەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ یان کرد بە کوردیشەو کە مەبە ستیانە عێراقێکی یەکگرتوو سێنتراڵ بمێنێتەوە.
سوونەکانیش لە ماوەی ڕابردوو چەندین کۆنگرەو کۆبوونەوەیان بەست چ لە عەمان و جنێف و دواترینیان لە ئەستەنبوڵ لە تورکیا کە ماڵپەڕی (ێوت کردستان ) بەشێک لە بەیاننەمەی کۆتایی کۆبوونەوەکەیانی بڵاوکراوەتەوە کە جێگای سەر سووڕمان و گەڕانەوەیە بۆ چوارگۆشەی یەکەم لە مەڕ کوردو پێشووەچوونەکانی مسەلەکەی و قوربانی و ڕۆڵی کاریگەری لە شەڕی داعش و تیرۆر و پەندو وانەکانی ساڵانی ڕابردوو ی عێراقی دوای سەدام حسێن .
لە لایەکی ترەوە ئەمە چ شەرمەزارییەکە دوای پەنادانی ملێۆنەھا ئاوارەی عەرەبی سوونە ی ئەنبارو تکریت و مووسڵ لە ھەرێمی کوردستان جوانترین و شایستەترین سۆزی مرۆڤایەتی لە گەڵیان کە ھێشتا بە تەواوی نەگەڕاونەتەوە بۆ جێگاکانی خۆیان بەیانامەیەکیان لە ئەستەنبوڵ نووسیوە بە زمانی عەرەبی بەڵام بە دڵی تورکیا و ئەردۆگان و بە ڕیتمی سەردەمی پێشووتری عێراقی چەکی کیمیاوی ڕۆکێتەکانی عەباس و حسێن و زەبەلاحترین ھێزی ئاسمانی .
لە دوای چەند مانگێک دواجار پرۆژەکەی سوونە بڵاوکرایەوە کە زیاتر لە دە لاپەڕە دەبێت و باسی زۆر لە ئاریشەو قەیرانەکانی عێراق دەکات ئەگەر چەند خاڵێکی باشی تێدا بێت لەوانە کە چەک بە دەستی دەوڵەتەوە بێت بەتەنھا و کۆتایی ھێنان بە ھەموو جۆرە میلیشیایەک و گێڕانەوەی خزمەتی ئیلزامی سەربازی کە ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ کۆتایی ھێنان بە میلیشیات ئەوەی من ئاگاداربم لە ساڵانی ڕابردوو کورد زۆر دژی ئەو بڕگە بوون ئیدی نازانم نھێنیەکەی چی بوو؟؟
ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە ھەیە مەبەستی منە زیاتر لەم وتارەدا کە پێکھاتەی عەرەبی سوونەی خۆیان لە ماوەی ڕابردوودا قوربانیەکی گەورەی ناھاوسەنگی ئەزموونی پێکەوە نەژیانی پێکھاتەکانی عێراق بوون بەم دەستوورو عەقڵیەتەی ئیستاوەو کە خۆیان بەشخوراو و پەراوێزخراو ڕاگوێزراوو ئاوارەی وڵاتانی ناوچەکەن کەچی خوازیاری ئەوەن کوردیش بەرنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و خاڵی سفر بۆیە پێم خۆشە ئەو خاڵانەی پەیوەندی بە کوردو ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە لە و بەیاننامەیەدا بۆ خوێنەرانی ئازیزی بخەمە ڕوو :_
١. جێگیر کردنی سنووری پارێزگاکان و گەڕانەوەی ھەرێمی کوردستان بۆ سنووری ١٩ /٣/ ٢٠٠٣
٢. بەڕێوەبردنی ھەموو سنوورەکان بە دیاریکراوی لە لایەن حکومەتی ناوەندییەوە .
٣. پارێزگای کەرکوک پارێزگایەکی عێراقی بووە بە درێژایی مێژوو ئەمە ھیچ شیکردنەوە و ساغکردنەوەیەکی ئتنیکی و تائیفی نایگرێتەوەو ناخرێتە سەر ھیچ ھەرێمێک .
لە بڕگەو پەرەگرافەکانی پێشوو باسی ئەجندای شیعەو سوونەم کرد بۆ دوای داعش ئەی کورد چی بۆ خۆی و ئایندەی کێشەکەی کردووە ؟
ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە کورد لە ١٤ ساڵی ڕابردووی دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لە ئێستا ماڵی شێواوتر نەبووە لە ئێستا پەرت وبڵاو بێ بەرنامەتر نەبووە جگە لە گەندەڵی و دەردەکانی کە لە تیرۆر سامناکترن لە کاتێکدا لە گۆڕەپانی نێو دەوڵەتی دا ھەرگیز لە ئێستا ئەکتیف و کاریگەرتر نەبوو ئەگەر لە ڕابردوودا ھەمیشە لە پەراوێز دا بووبێت ئێستا ڕۆڵ وکاریگەری لە سەر ڕوداوەکان ھەیە و لە بەرزترین ئاستی نێو دەوڵەتیدا دانی پێدنراوە .