راگەیاندنى لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرە : دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان سازدەکرێ و بەیانى چوارشەممە 3/11/2010 کاتژمێر 10،30ى بەیانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا جۆر و میکانیزمى کۆنگرەکە رادەگەیەنن.
بە مەبەستنى بەستنى دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا کە لیژنەى راگەیاندنى لیژنەى ئامادەکارى کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان بڵاویکردۆتەوە، داوا لە هەموو دەزگا راگەیاندنەکان کراوە کە بەیانى کاتژمێر 10،30 لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شانۆ ئامادەبن بە مەبەستى گواستنەوە و رووماڵکردنى چۆنیەتى و شێوازى سازکردنى دووەمین کۆنگرەى هونەرمەندانى کوردستان.
هەروەک هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسیەدا باس لە شێوازى سازکردنى ئەو کۆنگرەیە دەکرێ.