ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه ڕیکه‌وتی 27-1-2011 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و به‌رپرسانی حزبی و حکومی و نوێنه‌رانی سه‌نته‌ره ڕۆشنبیریه‌کان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان و جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان
تیپی مۆسیقای چرا به بۆنه‌ی سێیه‌م ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه هه‌ستا به سازدانی ئێواره کۆنسێرتێکی هونه‌ری له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر به به‌شداری چه‌ندین موزیکژه‌نی گه‌نج و هه‌ریه‌ک له گۆرانیبێژان ( خۆشه‌وی عزیز – هادی رسول- جێگر عزیز ) . وه ئه‌م کۆنسێرته به هاوکاری ( یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان) و به بۆنه‌ی بوونیان به ئه‌ندام له ( ڕێکخراوی یه‌کێتی لاوانی جیهانی ) به‌ڕێوه چوو و تیایدا چه‌ندین میلۆدی و گۆرانی کوردی پێشکه‌ش کرا ..
تیپی مۆسیقای چرا له نێوان ساڵانی ( 2008 – 2009 ) مۆڵه‌تی فه‌رمی له به‌ڕێوه به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر- هه‌ولێر وه‌رگرتووه و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو چه‌ندین کۆنسێرت و چالاکی هونه‌ری و ڕۆشنبیری به ئه‌نجام گه‌یاندووه .. ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا به ئاماده بوونی نوێنه‌رانی ( وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ) و ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ر ) و ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ره‌کان ) و ( به چاودێری دادوه‌ر له سه‌رۆکایه‌تی دادگای هه‌ولێر ) هه‌لبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆک و ده‌سته‌ی کارگێری ئه‌نجام درا و مۆڵه‌تی کارکردنیان بۆ نوێ کرایه‌وه و ئه‌نجامه‌کانی هه‌لبژاردنه‌که به‌م شێوه‌یه بوو:
· ئـاسـۆس مـحمـود ( بۆ جاری دووه‌م وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر و مایسترۆی گروپ هه‌لبژێردرایه‌وه )
· به‌یان کریم ( وه‌ک یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گروپ ده‌ست نیشان کرا )
· نه‌وژین خالد ( به‌رپرسی چالاکیه‌کان )
· دێکان علی ( به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان )
· دانه‌ر پیرداود ( به‌رپرسی دارایی )
به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له خۆمان و سه‌رجه‌م هونه‌ردۆستان ده‌که‌ین و هیوادهرین چرایه‌کی گه‌ش بین له ئاسمانی هونه‌ر و موزیکی میلله‌ته‌که‌مان بدره‌وشێینه‌وه و خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و کولتوری کوردیمان بکه‌ین …
له‌گه‌ل ڕێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ گوێگرانی گۆرانی و موزیکی کوردی له هه‌ر کوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ..
Asos Mahmud (Manager & Conductor )
Of Chra Music Group
asos_ kurd@hotmail.com
ڕاگه‌یاندنی تیپی مۆسیقای چرا ( بۆ چالاکی هونه‌ری و ڕۆشنبیری )