کتابی سه‌وز ..: تۆ بڵێ ی کۆتای یه‌کجاری دنیای دکتاتۆره‌کان هاتبێ ؟ چی ڕووده‌دا ده‌ڵی ی یاری دۆمینۆیه پوله‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریان دادا ! نه‌خۆشیه‌کی گیراوه نی یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی هه‌ژاندبێ !
پێرێ تونس ، دوێنی میسر و ئه‌مڕۆش یه‌مه‌ن و به‌حرێن و لیبیا دڵنیا سبه‌ی نۆره‌ی دکتاتۆره‌کانی تریش دێ باهۆزی ئازادی ڕایان ده‌ماڵی . له‌هه‌مووان سه‌مه‌ره‌تر لیبیایه ، سه‌رۆک قه‌زافی تاکه سه‌رۆکه دانی به‌مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد دانابێ مافی چاره‌ی خۆی بنوسێ که‌چی ئه‌ویش دووڕووه زێڕێکی بێخه‌وش نی یه بۆ گه‌له‌که‌ی وا شار به‌ده‌ری ده‌که‌ن ! به ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه بینیمان بتی کتابی سه‌وزیش شکا .
نه‌عره‌ته‌ی گه‌ل ..
گه‌ل سه‌رچاوه‌ی هێزی سیاسی و ده‌سه‌ڵاته ، وای له‌و ڕێکخراو و فه‌رمانڕه‌وایه‌ی له گه‌ل داده‌بڕێ دواجار ده‌که‌وێته به‌ر نه‌عره‌ته‌ی ڕاپه‌ڕینی چۆن هه‌ویر شێلی ده‌که‌ن تا ده‌خه‌مڵی ده‌بێته ئه‌ستوکه هه‌ڵاتوو . ئه‌و سیاسیه‌ی خۆشت ناوێ بڵێ: به‌ده‌ردی دکتاتۆره‌کان چی نه‌عره‌ته‌ی گه‌ل بتگرێ .
به‌رخۆدانی گه‌نج ..
کوره‌ی هێزی گه‌له منداڵدانی نوێیه‌کی بێ خه‌وشه . به‌رخۆدان هێزی نوێ و گۆڕینی که‌ونه گه‌نج هه‌وێن و ئاشگێڕیهتی ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ی گوێ له‌گه‌نج نه‌گرێ گه‌وجه .
ڕاپه‌ڕین ..
ئامانج نی یه هۆیه بۆ گه‌یشتن به‌مافی ئازادی له‌ئازادیه‌کانی بیروڕا ، یه‌کسانی داهات و ده‌سکه‌وت ، له‌هه‌رشوێنێ دکتاتۆر هه‌بێ ڕاپه‌رین سه‌رهه‌ڵده‌دا هه‌رده‌م گه‌لیش سه‌رکه‌وتووه .
دڵشاد تاقانه
سەرۆکی ناوەندەکان و یەکێتییە پسپۆڕییەکان ھەڵبژێردران