ڕۆژی 13- 9 کۆمیتەی ڕێکخستنی سوید بە سەرپەرشتی لێپرسراوی کۆمیتە و ئامادەبوونی هەر یەک لە هەڤاڵان ( سمیر ساڵح ج.یەکەمی ل. کۆمیتەو خاتوو تارا توانا ج. دووهەمی ل. کۆمیتەوهەڤاڵ ڕزگار سعید ل. ڕاگەیاندن و ڕونکابیریی) کۆبوونەوە .
لە دوای بە خێر هاتن و خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان هەڤاڵ ساڵح قەیتوولی لێپرسراوی کۆمیتە سوید تیشکی خستە سەر گرنگی کەسایەتی بەرزی بەڕێز سەرۆک مام جەلال و هەڵبژارندەوەی بە جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ئەنتەرناسوێنال لە کیپ تاوانی پایتەخی ئەفریقای باشور بە شانازییەکی تری مێژوویی بۆ گەلی کورد بە گشتی و بۆ ئەندامانی ی.ن.ک بە تایبەتی وەسف کرد، کە سکرتێرەکەی لە ئاست ئەو متمانەیەدایە نەک تەنها بە سەرۆک و کەسایەتیەکی مێژووی لە عێراق و کوردستاندا پێناسە کراوە، بەڵکو لە ئاستی جیهان و حزب و ڕێکخراوە سۆشیالست دیموکراتەکانیشدا بە بێ ئامادەیی خۆی متمانەی پێ دەدرێتەوە.
لە درێژەی وتەکانی لیپرسراوی کۆمیتەدا تیشکی خستە سەر چەندین تەوەر تایبەت بە ڕێکخستن و کارەکانی ئایندەی کۆمیتە
لە تەوەرێکی تردا باسی سەروەریەکانی یەکێتی نیشتمانی کرد کە بە خوێن و خەباتی سەدان کەڵە پیاوو شێرە ژن لە ڕۆژگارە سەختەکانەوە گەیشتۆتە ئەم قۆناغە و ئێستاش درێژە دان بە خەبات و پاراستنی سەروەریەکان بە ئەرکی سەرشانی هەموو ئەندامان زانی و وتی بە تایبەت ئەو کادر و ئەندامانەی لە ڕێکخستنەکانەوە بە متمانەی هەڤاڵەکانیان هەڵبژێردراون و بەرپرسایەتی پلەو پۆستیان پێ دراوە دەبێت هەردوو ئەرکەکە لە بیلبیلەی چاوەکانیان زیاتر بپارێزن ئەرکی بەرپرسایەتی کار و ئەرکی وەفا و بەڵین بە هەڤاڵەکانیان کە دەنگیان داونەتێ و متمانەیان پێ بەخشیوین, بەپێویستیشیزانی سەرجەم ئەندامان و بە تایبەت لێپرسراوو کارگێر و ئەندامانی کۆمیتەو کارگێری کەرتەکان لە ڕیزی پێشەوەی بەرگری و هەوڵی گەشەدان بە ڕێکخستن و یەکڕیزی ڕیزەکانی یەکتیدا بن و زیاتر چاوکراوە تر بن و ڕێگە نەدەن نەیاران و نەحەزانی یەکێتی بە پیلانی ڕەش و پڕوپاگندەی هەڵبەستراوو درۆی شاخ دار یەکێتی و هەڤاڵانیان لەکەدار بکەن بە تایبەت لە ڕێی گۆڤار و ڕۆژنامە ئەلەکترۆنیەکانەوە کە هەندێکی هەیە بە بێ ڕەچاوکردنی یاسای ڕۆژنامە گەری و پاراستنی کەسایەتی تاک هەر ڕۆژەو بە هەواڵێکی ناڕاست بابەتێکی چەواشەکار بە مەبەست و بە پیلان، هێڕشی ناڕەوا دەکەنەر سەر کەسایەتی و لایەنێک.
لە کۆبونەوەکەدا هەڤاڵ سەمیر بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵ ڕزگار لە ڕاگەیاندن لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکەدا تیشکیان خستە سەر ئەرک و مافی کادر کە چۆن دەبێت لە ئاستی متمانەی هاڤاڵانی حزبەکەیاندا بێت کە لە ڕێگەی پەیام و ستراتیجی حزبەوە داکۆکی لە سەر مافی گەل و نەتەوەیەک دەکەن.
هاوکات کۆمیتەی سوید جارێکی تر ئەو هەواڵە ڕەد دەکاتەوە کە گۆڤاری سڤیل و ماڵپەڕی نوچە نێت هەواڵێکی بێ سەرو بەریان بە لۆگۆی یەکێتی و بە وێنەی هەڤاڵ تاراوە کردۆتە مانشێتی هەواڵەکانیان لە ژێر ناوی ( یەکێتی هەڕەشەی کوشتن لە تارا توانا دەکات). سەرلەبەری هەواڵەکە بە درۆ دەخاتەوە،
هەروەک خوێنەرانی خۆشەویست و ئەندامانی یەکێتی دڵنیا دەکاتەوە کە بەرنامەی کۆمیتە دیدار و بەسەرکردنەوەی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتیە لە سوید و بۆ ڕاستی و دروستی هەواڵەکەش فەرموون لە گەڵ هەڤاڵ تارا لە ناو بارەگای کۆمیتەکەی خۆی، لە ناو هەڤاڵەکانی و لە تەنیشت لۆگۆی یەکێتی نەک هەڕەشەو بێ ڕێزی پێ ناکرێ بەڵکو گرنگی پێدراوەو پشتیوانی دەکرێت.
هەر لە هەمان ڕۆژدا کۆمیتەی سوید پێشوازی کرد لە هەر یەک لە هەڤاڵان خاتوو دڵگیر جمال و هەڤاڵ بەختیار و مستەفا قادر بۆ وتووێژ لە سەر چەند بابەتێکی گرنگ.