دوای ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ هەفتە بەهۆی نالەباری بارودۆخی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) بۆ بەرهەمهێنانی هونەری بڵاوکردنەوەی ئەلبومی “شارێکی چۆل” ی گۆرانیبێژ “کریستاڵ” ی دواخست، ئەمڕۆ ١١ ی مانگ ئەلبومەکە لە سەرانسەری کوردستان و ئەوروپا بڵاوکرایەوە.
ئەلبومی شارێکی چۆڵ لە ١٠ تڕاک پێکهاتووەو سەرجەم میلۆدییەکانی لە لایەن هونەرمەند “هەڵکەوت زاهیر” نووسراوەو ئەمڕۆ لە لایەن کۆمپانیای (کوردمیلۆدی) بڵاوکرایەوە.
ئێستا بەرهەمە لە هەموو کوردستان و ئەوروپا دەست دەکەوێت، کە تیایدا سەنتەری پزیشکی ددانی ئەوروپی وەک سپۆنسەر بەشداری ئەلبومەکەی کردووە.
راگەیاندنی کۆمپانیای کوردمیلۆدی