کۆمپانیای خاوی فیلم ،، کۆمپانیایه‌کی هونه‌ری مه‌ده‌نی کوردیه هه‌وڵێکه بۆ بره‌ودان و بــــــه‌ره‌و پێشه‌وه چونی بواری دراما و فیلمی کوردی ساڵی 2003 بـــــه سه‌رپه‌رشتی هونـــــــــهرمهند پشتیوان حه‌سه‌ن خاویی له کوردوستان له شاری سلێمانی دامه‌زراوه ، ئه‌م کۆمپانیایه هه‌وڵیکی بۆێرانهو و هـــــهنگاوێکی نۆی یه له بواری دراما‌و وفیلم سازی کوردی‌دا گه‌ر بێتوو ده‌ستگیری و پشتگیری بکرێت له لایـــــــــهن حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ڕۆشنیری و دهزگــــــــا میدیایه‌کان و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانه‌وه ده‌توانی خزمه‌تێکی گــــــــه‌وره‌ی گه‌ل و نیشتمان بکات لـــــه بواری هونه‌ری دراما و فیلم سازی کوریدا
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم که هێمایه‌ک بده‌م به خۆێنه‌رانی خۆشه‌ویست لــــــهسهر ژیانی که‌سایه‌تی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ساڵی 1976 له شاری سلێمانی لـــــــــه خێزانێکی کورد پــــــــــــــهروهر و هه‌ژار له دایک بوه ده‌رچوی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی شاری سلێمانیهساڵی خۆێندنی 1997 ــ 998 به‌پله‌ی ئیمتیاز له‌به‌شی شانۆ و ده‌رهێنان ده‌رچوه بـه‌شداری له چه‌نده‌ها کاری شانۆیی کردوه چ به‌نواندن چ به‌ده‌رهێنان ، هونهرمهندپشتیوان حه‌سه‌ن کوڕی پێشمه‌رگه‌و تێکۆشه‌ر شههیدحهسهن خاویه که‌یه‌کێکه له‌پێشمه‌رگه ئازا‌و به‌وه‌فاکانی کوردوستان ، ئــــــــه‌م تێکۆشه‌ره هه‌رچه‌نده له‌به‌رکه‌م ده‌رامه‌تی و هه‌ژاری نهیخۆێندوه ، به‌ڵام هه‌رله ته‌مه‌نی لاوی‌دا په‌یوه‌ندی کردوه بـه شۆڕشی کوردوستانه‌وه و له ساڵی 1961 وه ده‌بێته پێشمه‌رگه له‌شۆڕشی ئه‌یلولدا له‌به‌رئازایه‌تی وبهجهرگی ده‌کرێته سه‌رلق له نه‌به‌ردی و شه‌ڕه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ربه‌ندی بـــــــازیان و کفری و چیای کۆڕه‌ک و سه‌فین و چه‌نده‌های تر بــــــهشداری کردوه هـــــــه‌ر وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک و مرۆفێکی خاوه‌ن هه‌ڵۆێست به‌رامبه‌ر خاک وڵاتــــــهکهی ماوه‌ته‌وه و به‌شداری له شۆڕشه یــه‌ک له دوا یه‌که‌کانی کوردوستاندا کردوه، له‌ساڵی 1975 په‌یوه‌ندی ده‌کاته‌وه به‌شۆڕشی نۆی گه‌له‌که‌مانه‌وه و له‌ده‌یان نه‌به‌ردی و داستانی مه‌زندا به‌شداری ده‌کات به‌ڵام به داخه‌وه ساڵی 1979 له گوندی زێرین جۆی گه‌وره له کاتی به جێهێنانی ئه‌رکێکی شۆڕشگیرانه‌دا له گه‌ڵ پێنج هه‌ڤاڵی تری ده‌که‌ونه ناو که‌مینی سه‌ربازانی سوپای ڕژیمی به‌عس و چــهکداره خۆفرۆشه‌کانه‌وه و شه‌هید ده‌کرێ ، ئێستاش هونـهرمهند پشتیوان حه‌سه‌ن بــــــــه هه‌مان ههڵۆێستهوه توانیویه‌تی دوای ته‌واوکردنی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان کۆمپانیای خاوێ فیلم دابمه‌زرێنی وه‌ک ئامانجێک و دڕیژکردنه‌وه‌ی خه‌بات و ماندوبونی وه‌ک نه‌وه‌یه‌کی شه‌هید ( حه‌سه‌ن خاوێ ) بۆ خزمه‌تکردنی گه‌ل ونیشتمانه‌که‌ی لـــهبواری هونه‌ریدا خاوێ فیلم توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی هونه‌ری دراما و فیلم پانتاییه‌کی باش بۆ خۆی ده‌ستبه‌ر بکات و خزمه‌تی هـــه‌موو ئه‌م بوارانه بکات توانیویه‌تی چه‌نده‌ها کاری درامی به‌رهه‌م بهێنێ ، جگه له‌چه‌نده‌ها فیلم و درامای دوبلاژ کراو و کلیپی گۆرانی هونه‌رمه‌ندان و هاوکاری وپشتگیری هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م کارانه بـه شێوازێکی پڕۆڤیشناڵ و سه‌رده‌میانه.
کۆمپانیای خاوێ فیلم توانیویه‌تی تا ئێستا ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌رهه‌م بهێنێت وه‌ک له خۆاره‌وه تۆماری ده‌که‌م.
{{ به‌رهه‌مه‌کان }}
یه‌که‌م ،،،، دراما ،،،،،،
درامای ،، گه‌ڕان بـــــــــــه دوای سێبه‌ره‌کاندا ساڵی 2003 ،، سیناریۆ . پشتیوان حه‌سه‌ن / ده‌رهێنانی هاوڕێ مسته‌فا ،، به‌رهه‌می که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات ،،جێبه‌جێکردنی کۆمپانیای خاوێ 10 زنجیره.
درامای ژیله‌مۆ ساڵی 2008 ،، نوسینی کاوه ئه‌حمه‌د میرزا ،، ده‌رهێنانی به‌کر ڕه‌شید ،، به‌رهه‌می کــــهناڵی ئاسمانی کوردسات ،، جێبه‌جێکردنی کۆمپانیای خاوێ 20 زنجیره.
درامای فه‌نته‌لۆس ،، ساڵی 2008 ،، نوسینی د. شێرکۆ عه‌بدوڵا .. ده‌رهێنانی هــــــــــــاوڕێ مسته‌فا ،، به‌رهه‌می که‌ناڵی
کوردسات ،، جێبه‌جێکردنی کۆمپانیای خاوێ 20 زنجیره.
درامای هه‌یئه ،، نوسینی ،، سه‌لام عه‌بدوڵا ،، ده‌رهێنانی ،، به‌کر ڕه‌شید ، جێبه‌جێکردنی کۆمپانیای خاوێ 3 زنجیره.
دوه‌م ،،، فیلم ،،،،،
فیلمی لاگۆڕ ،،، باسی کیمیا بارانکردنی ناوچه‌ی دۆڵی بالیسان ده‌کات به ده‌ستی ڕژێمی به‌عسی فاشست کـــه یه‌کێکه له ڕوداوه تراژیادیـــــــهکانی کوردوستان ،،، سینارێو و ده‌رهێنانی هاوبه‌شی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندان ،، پشتیوان حه‌سه‌ن و هاوڕێ مسته‌فا ،،، کۆمپانیای خاوێ فیلم.
فیلمی ،، عادیله خان ،، باش له مێژووی ژیانی کــــــــــهسایهتی ئافره‌تێکی کورد ده‌کات ،، سینارێوی پشتیوان گوڵپی ،، ده‌رهێنانی سالار سوڵتان ،،، کۆمپانیای خاوێ فیلم.
سیهه‌م ،، دراما دوبلاژ کراوه‌کان بۆ سه‌ر زمانی کوردی ،،،،،،،
زنجیره درامای کۆری ،، گه‌وهه‌ری کۆشک ،، ده‌رهێنانی دوبلاژ ،، ئه‌حمه‌د ناتق ،،، بـه‌رهه‌می کۆمپانیای خاوێ فیلم ،، 45 زنجیره‌ی یه‌ک کات ژمێری.
زنجیره درامای ،، جه‌نگیز خان ،، ده‌رهێنانی دوبلاژ پشتیوان حه‌سه‌ن ،، بـــــــــــــــهرههمی کۆمپانیای خاوێ فیلم ،،، 30 زنجیره‌ی 45 ده‌قیقه‌یی.
زنجیره درامـای کۆری بـــــــازرگان ،،، ده‌رهێنانی دوبـــــلاژ ،، دلێر ئه‌حمه‌د ،،، بـــــهرههمی کۆمپانیای خاوێ فیلم ،، 66 زنجیره‌ی 45 ده‌قیقه‌ی.
کاری هونه‌ری کلیپ وه‌ک چرپه‌یه‌ک لـــــــــــه ئه‌نفاله‌وه ،،، کلیپی سێ‌و بــــــــــــاران بۆ هونه‌رمه‌ند دیــــــاری قهردهداخی و چه‌نده‌های تر و هاوکاری کردنی هونه‌رمه‌ندان له ڕوی هونه‌ری و ته‌کنیکیه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه و من ده‌مه‌وێ له‌م نوسینه‌دا باسی بـــــــکهم ، درامای بیانی ( بازرگان ) ه کـــــه کۆمپانیای خاوی توانیویه‌تی له گه‌ڵ دوو درامای بیانی تردا دوبلاژی بکاته سه‌ر زمانی کوردی و هه‌ر سێ درامــــــاکهش له سه‌ر شاشه ڕه‌نگینه‌که‌ی که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات په‌خش کراون ، وه ڕۆژی 16 دیسمبه‌ری واتــــــــه 16 ی ئه‌م مانگه دوا ئه‌لقه‌ی ئه‌م درامایه په‌خش کرا.
درامای بازرگان درامایه‌کی کۆری بوو باسی لــــــــه سه‌رده‌می کۆنی ئه‌م وڵاته ده‌رکرد که به نیمچه دورگه‌ی کوریا به ناوبانگه و که‌وتوته کیشوه‌ری ئاسیاوه دراوسی وڵاتانی ( چین و ژاپۆن ) ه ، کۆریا هـــــهڵکهوتهیهکی گرنگی هه‌یه له‌م کیشوه‌ره‌دا ، ئێستا دوای چه‌نده‌ها ساڵی جه‌نگ بووته دوو وڵات ئه‌ویش ( کۆریای ، باکور و باشوره ) ، درامای بازرگان باس له سه‌رده‌می بازرگانی کۆنی ئه‌م وڵاته ده‌کات که هێشتا سه‌رده‌می کویلایه‌تی تێدا بـــه‌رده‌وام بوو سه‌رده‌مانێک که زۆربه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی برسی و ڕوت و هه‌ژار بون ، بازرگان‌یش زیاتر بـه هۆی کوڵه پشت و وڵاخه‌وه ئه‌نجام ده‌درا ، کۆریاش له‌و ساته‌دا که حکومی شاهانه تێدا په‌یڕه‌و ده‌کرا باجێکی زۆری خستبوه سه‌ر بازرگانه‌کان و ســـــهرچاوهی سه‌ره‌کی درایی حکومه‌ته‌که بوو ، لــــــــهههمان کاتدا په‌یڕه‌وی حکمڕانی زۆر توند ڕه‌وی تیا په‌یڕه‌و ده‌کرا له سزادانی هه‌موو بازرگانان و دانیشوانی سڤیلی وڵاته‌که لـــــــــــه هــــــه‌موو هه‌نگاوێکیدا ، بۆیه ژیـــــــــان به شێوه‌یه‌کی زۆر دژوار و ئاسته‌نک بوو و خه‌ڵکی به ده‌ست برسیه‌تیه‌وه ده‌یناڵاند ، سه‌ره‌ڕای ئـــــــهمانهش ژیان هیچ مانا‌و یاسایه‌ک و ڕه‌های مرۆڤایه‌تی نه‌بوو.
دراماکه له زۆربه‌ی ڕوداوه‌کانی دا زۆر ڕۆمانسیانه بوو ، خۆشه‌ویستی مانایه‌کی بـــــههاداری هه‌بوو به تایبه‌تی له
نێوان هه‌ردوو پاڵه‌وانی درامـــــــــاکه ( لیم سانجۆک و داینجیک ) سه‌رئه‌نجامیش نه‌گه‌یشتن بـــــــهیهکتر ، ده‌رهێنه‌ری دراماکه زۆر به پڕۆڤیشناله کاره‌که‌ی ئه‌نجام دابوو به تایبه‌تی که دراماکه‌ی باسی له سه‌رده‌مانێکی کۆنی ئه‌و وڵاته ده‌کرد توانیبوی ئه‌و ئهجوائانه به جوانی پیشان بدا زۆر زیره‌کانه مۆسیقای تصویری دانابوو بــه تایبه‌تی گۆرانیه‌کان کهڕوحیهتیهکی قه‌شه‌نگی دابوه دراماکه ، درامای بازرگان زۆربه‌ی ڕوداوه‌کانی له ناوچه‌ی جۆنسون و ئۆجو و هانیان و بێونگ یان بوو که ئێستا بێۆنگ یان پایته‌ختی کۆریای باکوره ، له‌و سه‌رده‌مه‌دا لـه‌و ناوچانه و هه‌موو کۆریادا دوو بنکه‌ی بازرگانی گرنگ هه‌بون که بڕبڕه‌ی بازرگانی و ئابوری وڵاتی دابین ده‌کرد هـه‌رچه‌نده زۆر بنکه‌ی تریش هه‌بوو به‌ڵام ڕوداوه‌کانی دراماکه زۆربه‌ی باسی ئه‌م دوو بنکه‌یه‌ی ده‌کرد و ڕوداوه‌کانی لــــــــهسهر بینایه‌ت کردبوو ، بنکه‌ی یه‌که‌م ( سونسانگ ) که لیم پارک سه‌رۆکی بوو ، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیان به‌ده‌ست هێنانی سودی زۆر بوو به هه‌ر نرخێک بێت تا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لکیش بێت بۆیه مامه‌ڵه‌و و یاساکانی بازرگانی ئــــه‌م بنکه‌یه سزای توندی گه‌یاند بوو به هه‌ژاران دانیشتوانی سڤیل تاکه مه‌به‌ستیان ته‌نیا گیرفان پڕ کردن بوو ، یاسا‌و و ڕێسای بازرگانیان پێشیل کرد بو ببونه هۆی نانانه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌و گرفت و ئاژاوه‌کان بۆیه لـــــــــــــه دراماکه‌دا ڕۆڵی لایه‌نی شه‌ڕ بوون ، دوه‌م بنکه‌ی بازرگان‌یش ( ماسانگ ) که هۆنگ دۆنگ جۆ سه‌رۆکی بوو ، ئه‌م بنکه بازرگانیه پـــــهیڕهوی یاسایه‌کی ڕاست و دروستی ئه‌کرد له بازرگانیدا و هه‌رچه‌نده زۆر جار توشی شکست و زیان ده‌بوون به‌ڵام توانیان زۆر سه‌رکه‌وتوو بن پـــــــــهڕه به توانا‌و ڕێڕه‌وی بازرگانی بده‌ن له کۆریادا و ببنه شۆینی متمانه‌و باوه‌ڕی خـــــــهلک و ده‌وڵه‌ت بۆیه له دراماکه‌دا ڕؤلی لایه‌نی خێر بوون ، له درامــــاکهدا بنکه‌ی ماسانگ و سه‌رۆکه‌که‌ی کـــــــه ( هۆنک دۆنگ جۆ ) بوو له پاش کوشتنی ئه‌م که‌سایه‌تیه‌ش لیم سانجۆک بووه سه‌رۆکی بازرگانی ، ئه‌م که‌سایه‌تیه ڕه‌وشت و ناوبانگێکی شیاو و ســـــــهرکهوتوی به ده‌ست هێنا هه‌م بۆ خۆی هه‌م بۆ بنکه‌ی ( ماسانگ ) کـــــه بوه هۆی پهیـاکردنی پێگه‌و متمانه‌ی حکومه‌ت و بازرگانان و دانیشتوانی وڵاته‌که ، بوه هۆی ئه‌وه‌ی لیم سانجۆکی سه‌رۆکی پایه‌ی به‌رزی پێدرێ لــه‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی شاهانه‌ی وڵاته‌که‌وه ، هه‌ر چه‌نده دواتر تاوانبار کرا به‌خیانه‌ت و هاوکاری کردنی کوتهداچیهکان بــه‌ڵام کاره‌کانی له بواری بازرگانیدا که خزمه‌تی زۆری وڵاتی پێ‌کردبوو و زیره‌کی و کرده‌وه باشه‌کانی ڕه‌وشت بـــــهرزی ڕزگاری کــــــرد له کوشتن و سێداره‌دان ، لایه‌نێکی تر که کـــهسایهتی سیشو و سهکجۆ و بازرگانه چاو چنۆکه‌کانی سوسنانگ که سه‌رۆکی پێش‌و ( پارک ) یان لاداو خۆیان جیان گرتبوه‌وه و لــــــــه ڕێڕه‌و و ڕه‌وشتی مرۆڤـــــایهتی و ڕیسای بازرگانی لایان دابوو هه‌میشه بۆ سه‌رکه‌وتنی کـــــاری بازرگانیان به‌رتیلیان ئه‌دا به لێپرسراوانی حکومــــــهت هه‌وڵ و کۆششیان گیرفان پڕ کردن و ده‌ست به سه‌راگرتنی بازاڕه‌کان بوو هه‌رچه‌نده تا ڕاده‌یه‌ک سه‌رکه‌وتنیان به ده‌ست هێنا ، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام فێڵ و تهڵهکهبازیهکانیان سه‌ری نه‌گرت و شکستیان هێناو هه‌موویان به سزای خۆیان گه‌یشتن ، لــــــــــــه ڕاستیدا ئه‌م درامایه سودێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو چ وه‌ک فێرکردنی ڕه‌وشتی بـــــــــــــازاڕ و بازرگانی چ وه‌ک خۆڕاگری مڕۆڤ لــه‌سه‌ر خو ره‌وشتی جوان و خوڕاگری و قه‌ناعه‌ت کردن بـــــــــه تایبه‌تی دایکی ( لیم سانجۆک ) که چه‌ند ژنێکی خۆڕاگر و ڕه‌وشت به‌رز بوو هیچ کاتێک وازی له کاسپی کردن نه‌هێنا له چێشتخانه‌که‌ی خۆیدا ، پێگه‌و شــۆێنی ( لیم سانجۆکی ) کوڕی نه‌بوه وازهێنان له کاره‌که‌ی ، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌رسێکی گه‌وره بوو بۆ ڕه‌وشتی بازرگانی و مرۆڤی کاسبکار هیوادارم که له وڵاتی ئێمه‌شدا ، بازرگانه‌کانمان ئه‌م کردوه جوان و ڕه‌وشته بـــه‌رزه په‌یڕه‌و بکــــه‌ن له مامه‌ڵه بازرگانیه‌کانیدا هه‌مێشه ئه‌و په‌نده جوانه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆکی بنکه‌ی بازرگانی ماسانگ که کردبویانه پێشه‌نگی خۆیان { بازرگانی بۆ به ده‌ست هێنانی سۆزی خه‌ڵکه نه‌ک بۆ به ده‌ست هێنانی پاره‌کانیان } بـــــازرگانان و خه‌ڵکانی وڵاتی ئێمه‌ش بیکه‌نه پێشه‌نگی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تی دانیشتوانی سڤیلی هــــــه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌تی کوردستانی پێبکه‌ن ، واز له هێنانی کاڵاو شتومه‌ک و خوارده‌مه‌نی ماوه به‌سه‌رچوو بێنن که ده‌بێته هۆی ده‌یان نـــــهخۆشی کوشنده وخزمه‌تی وڵات و خه‌ڵکه‌که‌ی بکه‌نه ئامانجی خۆیان به داخه‌وه ڕۆژانه له سنوره‌کان به ده‌یان ته‌ن خوارده‌مه‌نی و کاڵای ماوه به‌سه‌ر چوو ده‌گیرێ که ده‌یانه‌وێ ئاودیوی کوردوستانی بکه‌ن . بۆیه درامای بازرگان درامایه‌کی بـــــه توانا‌و پڕ مانا‌و به سود بوو توانی جێگای خۆی بکاته‌وه له دڵی بینه‌رانی و یه‌کێک بوو له دراما دوبلاژ کراوه جوانــــــــهکانی کۆمپانیای خاوی فیلم زۆر ده‌ست خۆشیان لێده‌که‌م چاوه‌ڕوانی کاری باشتریان لێده‌کرێت.
گه‌ر وه‌ک کارێکی هونــــــهریش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌م درامایه بکــــه‌ین ، ده‌بینین کــــــــه گروپی ئه‌م دراما دوبلاژ کراوه سه‌رکه‌وتوو بون له کاره‌که‌یاندا ، کاری دوبلاژ کردن بۆ به‌رهه‌مێکی بێگانه ئاسان نیه بــه تایبه‌تی له کوردوستان که ماوه‌یه‌کی که‌مه دوبلاژ کردن هاتوته ناو بواری هونه‌ره‌وه ، چونکه هه‌وڵدان و مانووبونی ده‌ۆێت تا کـاره هونه‌ریه‌که به‌رهه‌م دێت و ته‌کنیک و ئامێری پێشکه‌وتوی پێویسته ، کوردوستان به بــــــــهراورد له گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و وڵاته پێشکه‌وتوه‌کاندا زۆر جیاوازی هـــــــــهیه ، چونکه کاری دوبلاژ کردن پێویستی بــــــــــهگروپ و کارمه‌ندانی شاره‌زا هه‌یه پێویستی بـــــــــــــــــه ئه‌کته‌رو وه‌رگێڕو سینارێو نوس و تۆمار کـــــــهرو میکساژ و ده‌رهێنه‌ر هه‌یه ، پێویستی به کادێری
ئه‌ندازیاری پسپۆڕ هه‌یه له بواری کاری هونه‌ریدا به لانی که‌م ده‌بێ چه‌نده‌ها ئه‌کته‌رو کادێری شاره‌زا هه‌بێت کــه مه‌شقی کردبێت کۆرش ودهوراتی ئه‌کادیمی بینینێ له‌م بواره‌دا چ لـه ده‌ره‌وه‌ی وڵات چ له نــــــــــــاو کوردوستان چونکه کارکردن له دوبلاژ کردنی به‌رهه‌مێکی درامی هیچ که‌متر نیه له کارکردن له بـــهرههمێکی شانۆیی یا درامی . ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیلێم کۆمپانیای خاوی فیلم و ئـــــــه‌و گروپه لاوه توانیان سهرکـــــهوتوو بن و په‌یامی خۆیان به شێوه‌یه‌کی هونه‌ری سه‌رکه‌وتوانه گه‌یانده بینه‌ران ، په‌رۆشی و به‌دوادا چونی خه‌لک و بینه‌ران دراماکه ئه‌م ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ ئه‌کته‌ره‌کان { کورد‌و خالید و کاوه قادر وکوردوستان ڕه‌ئوف وڤیان ئه‌حمه‌د وسامان سه‌باح و دلێر ئه‌حمه‌د } و ئـه‌وانی تریش که ناتونم ناوی هه‌مویان بنوسم ، درامایه‌کی دوبلاژ کراوی هونه‌ری جوانیان گــــــهیانده بینه‌ران من خودی خۆم چێژێکی تایبه‌تیم لێ بینی به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند سامان سه‌باح که ڕۆڵی که‌سایه‌تی سامبوی ده‌گێڕا لـــه‌گه‌ڵ ئـــــــه‌و
و له‌گه‌ڵ ئهوئهکتهرهی ڕۆڵی ده‌نگی سونتاکی دهگێرازۆر بهپڕۆڤیشناڵانه دراسه‌ی که‌سایه‌تیکانی ئه‌م دوو ئه‌کته‌ره‌یان ده‌کرده‌وه به ده‌نگیان ، هونه‌رمه‌ند ژووان ئه‌حمه‌د زۆر بـــــــــه چاکی کاری وه‌رگێڕانی دراماکه‌ی کردبوو بۆ سه‌ر زمانی کوردی هه‌رچه‌ند هه‌ڵه‌ی تێدا بوو وشه‌ی بۆ زیاد کرابوو که له‌وانه‌یه له تێکسته کوریهکهدا نه‌بێت به‌س مافیان هه‌یه مادامه‌کی دهقهکهوهرگێڕدراوهته سه‌ر زمانی کوردی ، شایانی باسه هونه‌رمه‌ند کورد‌و خالید له گه‌ڵ ڕۆڵی ده‌نگی لیم سانجۆک کاری سه‌رپه‌رشتیاری ته‌کنیکی و ده‌رهێنانی دوبلاژ کردنه‌که‌ی به پڕۆڤیشناڵانه گرتبوه ئه‌ستۆ و هونــهرمهند پشتیوان حه‌سه‌ن خاوی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م کاره‌که‌ی به سه‌رکه‌وتوانه ئه‌نجام دابوو.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوه‌کانی کؤمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ڕاپرسیه‌کان ئه‌نجام دا له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردوستان ، دواتریش لــــــه کۆنگره‌یه‌کدا کــــــــه له شاری هه‌ولێر به‌ستیان ئـــــــــهنجامی کۆتایی ئه‌و ڕاپرسیه‌یان خسته ڕوو که کۆی 93 % دهنگهکـــــــــان ڕازی نین که که‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆیه‌کان دراما بیانیه دوبلاژ کراوه‌کان په‌خش بکه‌ن ، هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که دراما بیانیه‌کان وه‌ک کلتوری ده‌ست دڕیژیکردنه سه‌ر گه‌نجان و ئافره‌تانی کورده ، من زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام که چه‌نده‌ها درامای بیانی هه‌یــــــه هه‌ر پێویست ناکات به هیچ جۆرێک بگاته ناو که‌ناڵانه و په‌خش بکرێت چونکه زۆر بێ مانا و بێ سوده به تایبه‌تی درامــــــا تورکیه‌کان و درامای وڵاتانی تر ، دوبلاژ کردنه‌که‌ش زۆر نزمه و هیچ کهوالیتێکی هونه‌ری نیه ، کاتی وا هـــه‌یه یــــــه‌ک که‌س لـــه باتی 10 ئهکتهرڕۆڵی ده‌نگیان ده‌گێڕی ، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدادرامایهکی بیانی که‌ده‌قێکی جوانی هه‌بێت و باس له كێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی یــــــــــــا مێژویی یا سیاسی ئه‌و وڵاته بکات من زۆرم پێباشه کــــــــــه هه‌میشه لـــــه‌م جۆرانه په‌خش بکرێت کۆمه‌ڵگاکه‌مان زۆرپێویسته ئاشنای مێژو و کلتور و فولکلۆری نه‌ته‌وه و ولاتانی جیهان بێت ، بۆ نمونه درامای بازرگان که کۆمپانیای خاوی فیلم دوبلاژی کردبوو بۆ زمــــــــانی کوردی ، ئـــــــــه‌م جاره‌ش ده‌ست خۆشی له هونه‌رمه‌ند پشتیوان حه‌سه‌ن وهه‌موو کروپی ئه‌م کاره جوانه ده‌که‌م هیوادارم زیاتر په‌ره به‌تواناکانیان بده‌ن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به ئه‌کته‌ری به ئه‌زمونه‌وه بۆئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاویان بکه‌ن به‌توانای ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌وه و تاکارهکهیان زیاتر جوان سه‌رکه‌وتو تر بێت له لایه‌کی تره‌وه داواکارم له‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان یارمه‌تی ئه‌م کۆمپانیانه بـــــــدات به دابین کردنی میزانیه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیشه‌کانیان له‌هه‌مان کاتدا یارمه‌تی لاوان بدات به ناردنه ده‌روه‌یان بۆ کـۆرش
ده‌وراتی هونه‌ری و شاره‌زا بون له ئامێری پێشکه‌وتوو که به‌کار ده‌هێنری له بواری هونه‌ری دوبلاژدا بــــــــــه تایبه‌تی هه‌ردوو وڵاتی دراوسی ئێران و تورکیا که‌زانیاری و ئه‌زمون و توانایه‌کی باشیان هه‌یه له‌م بواره‌دا چه‌ندان ساڵه.
ئاسایش عوسمان دانش
20 ی دیسمبه‌ری 2010 سوید ، بۆرۆس