لە پەیوەندییەکی تایبەت بە چراتیڤی دەرهێنەری کلیپی (یا خسارە) ڕەوەند جەواد نیگەرانی خۆی لەم دیاردەیە دەربڕی و بە کارێکی دوو لە ئەخلاقی هونەری ناوبرد.
ڕەوەند دەربارەی بردنی کلیپکەی ووتی :
” ئەمە کارێکە دوورە لە ئەخلاقی هونەری کە وێنگرێک بەبێ پرسی دەرهێنەر و خاوەنی کارەکە بێت ە خامی کلیپەکە بێ پێزانینی دەرهێنەر و هونەرمەند دڵنیا قەرەداغی هەڵسێت بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (یاخسارە) لە ژێر ناوی کۆمپانیایەکی وەهمی بەناوی ( پەڤین ئارت). دەمەوێت ڕابگەیەنم نە من نە خاتوو دڵنیا قەرەداغی هیچ پەیوەندییەکمان بەم کلیپەوە نییە و تەنانەت ناشمانەوێت ناوی ئەم وێنەگرەش ببینین چونکە بەبێ پرس ئەم کارەی کردووە”.
هەروەها ڕەوەند دەربارەی چارەنووسی ئەم کلیپە دووای بڵاوکردنەوەی بەم شێوە ناشیاوە و ئەم کارە ناگونجاوە ووتی:
” پێتان ڕادەگەیەنم کە ئەم کلیپە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە شیوازێکی پرۆف و جوان لەلایەن پێشەوا نەبەرد مۆنتاژ دەکرێت و لە سیناریۆی هونەرمەند دڵنیا قەرەداغی و دەرهێنانی خۆم بڵاو دەکرێتەوە”.
لە کۆتاییدا دەرهێنەر نیگەرانی خۆی دووپات کردەوە لەم ڕەفتارە ناڕەوایەی کۆمپانیای وەهمی پەیڤین ئارت کە بێ پرسی دەرهێنەر و خاوەن بەرهەم هەڵساون بە بڵاوکردنەوەی کلیپی (یا خسارە).