ئەمساڵ لە فیستیڤاڵی کۆلێژی شاهانەی ووڵاتی سوید موزیکێکی جیاواز بیسرا، موزیکێک بە تام و بۆی کوردی و تێکەڵ بە موزیکی سویدی.
بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەری ساڵ هەموو ساڵێک ئەم فیستیڤاڵە لە سوید ئامادەدەکرێت، ئەمساڵ هونەرمەندی موزیکژەن موکریان ئەبوبەکر بە موزیکی کوردی و گروپێکی سویدی بە موزیکی تانگۆ و فلامینگۆ بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و هونەرمەندە ناودارەکانی ووڵاتی سوید چاڵاکییەکی بێ وێنەیان نواند.
جێگای خۆشحاڵی بوو لەم شەوە هونەرمەند موکریان بە یەکێک لە موزیکژەنە چاڵاک و ستایلیک هەڵبژێردرا و خەڵات کرا. لەچاڵاکییە دیارەکانی موکریان بۆ ساڵی ٢٠١٣ بەشداریکردنی بوو لە زۆرترین چاڵاکی لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی. دیارە مامۆستا و شارەزایانی بواری هونەری لەستۆکهۆلم ئەم کارو چالاکیانەی ناو براو بە هەند وەردەگرن و ئامێرێکی چەلۆ کە بەهاکەی ٥٠ هەزار کڕۆنی سویدییە وەک دیاری و ڕێزگرتن لە چاڵاکییەکانی پێشکەشی دەکەن.
موکریان دوای خەڵاتکردنی لە لێدوانێکی تایبەت بە چرا ووتی : ” زۆر دلخۆشم بەم خەلاتە، کەجوانترین و گەورەترین دیاریە لە ژیانی ھونەریی من وە سوپاسی ھەموو مامۆستا و رۆشنبیر و ھونەرمەندانی تێگەیشتووی ئێرە دەکەم کەمنیان بەشایانی ئەوە زانی.لەگەڵ ئەوەی من زۆری ژیانی ھونەریم لـــــــە کــــودیستــــان بووە، بەلام لـــــــە کــــودیستــــان کەس ھونەر و موسیک بە ھەند وەرناگرێ. وە شێک تێناگەم !؟ ئایا جیاوازی لەتەکنیک و پێشکەوتنە یان جیاوازی لەتێگەیشتن ومەعریفەتی مرۆڤەکانی ئێرە و وولاتەکەمە ؟؟”.