ژیان
سندووقی
خەیاڵی منداڵێک بوو ی
(کە لەگەڵ خوا قسەی دەکرد)
بەکلکی ڕ
کۆلارەیەکی شینەوە
لە ئاسمانی سپیدا ف
“خائینی بچووک”
من
هەرگیز بەشداری
ئەو جەنگانە نە دەبووم
کە منداڵانی گەڕەک بەرانبەر
گەڕەکێکیتر بەرپایان دەکرد
ئەویش بەخاتری
هۆیەکی بــــچـــووک
چونکە
هاوڕێگەلێکم
لە گەڕەکی دوژمن هەبوون
لەگەڕەکی خۆمان
بەردەوام بە خائینیان دەزانیم !
“فلاشباک”
هۆکاری ئەوەی چەند ساڵێک
پۆلیس بەدوامدا گەڕان
چەند ساڵێکیش لە گرتیخانەیان
خ
س
ت
م
نە شۆڕشگێڕێکی تازە بووم
نە تیرۆریستێکی کۆنینە
تەنیا _س ە ر خ ۆ ش_ بووم
دەمویست باڵەخانەکان بتەقێنمەوە
ئاخر منارەی (چۆلی)م
بەو بەرزییەوە لێ ونببوو!
ئومێد قەرەنی