بورھان شێخ ڕەئوف
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ کاتێک دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام , شاری موسڵ و دواترپارێزگاکانی ئەنبارو سەلاحەدین و بەشێک لە دیالەیان داگیرکردوڕێکەوتنامەی سایکس _بیکۆیان دڕان و قوولەکانی سەرسنووری عێراق و سووریایان ڕمان لە مزگەوتی نوری شاری موسڵ ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتەکە یان جاڕی خەلافەتی ئیسلامی دا بە گوێ ی ھەموو جیھاندا , من ئەوکات لەوتارێکدا لەژێر ناونیشانی داعش بەر دەرگای ماڵەکانمان پێشبینی ئەوەم کردبوو کە پەلاماری ھەرێم دەدەن بەھەرحاڵ.
بیرمانە ئەو کات ئەمریکاو فەرەنساو بەریتانیا و زۆرێکی تر لە وڵاتان ھاوپەیمانێتیەکی گەورەو قەبەیان پێکھێنا کە دواتر بوو بە شەست دەوڵەت بۆ بەگژاچوونەی ئەو دەوڵەتە تیرۆریستە کە تەڕو وشکیان بە یەکەوە سووتان کە ئێستا قەبارەی زیانەکانی ئەو دەوڵەتە لە عێراق و سوریا بە زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت .
بەڵێ ئێستا کە دوا پێگەی داعش لە عێراق و شام لە لایەن ھێزەکانی عێراق و سوریا لەناوبراو و پێشتریش پێشمەرگە لە ناوچە جێناکۆکەکانی ھەرێم وەدەری نان .
پێشمەرگەکانی کوردستان ڕۆڵێکی کاراو بەرچاویان گێڕا لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەو بەگژاچوونەوەی ئەو بزوتنەوە توندئاژوو تاریکپەرستەدا بە گەواھی ھەموو بەرپرسەباڵاکانی ئەمریکاو ئەوروپا کە سەردانی کوردستانیان کرد لەماوەی ئەو شەڕەدا , قوربانی گەورەشیاندا لەو پێناوەدا ,
بەڵام لە ئێستادا ئەوەی کۆتایی شەڕی تیرۆر و داعش وسەرکەوتن ڕادەگەیەنێت و بروسکەو موژدە دەبەخشێتەوە پیرۆزبایی لە خۆیان و گەلانی موسڵمانی ناوچەکە دەکەن نەھاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی و نە برێت مەکگۆرکی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش , چ دنیاییەکی سەیرە !
ئەگەر کورد ئەمە جاری یەکەمی نییە ئەوەی لە مەیدانەکانی جەنگ و ململانێ ی پێشمەرگایەتی بە دەستی ھێناوەبە خوێن و ماڵ سەرکردایەتیە بەناو سیاسیەکەی لەسەر مێزی گفتوگۆ و دان وسان و سات و سەودای ھەڵەو بێ بنەماو نەخوێندنەوەی واقیع و پەیوەندیی و بەرژەوندییەکانی وڵاتانی ئیقلیمی و دەولی بە شێوەیەکی زانستی و وردبینانە بە فیڕۆی داوە ئەمجارەش ھەل و فورسەتی زێڕین مێژوویی سەدساڵەیان بە با داو لێ ی دانیشتن .
ئەی خێرە ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانیشی لە کۆتایی ئەم جەنگە دژواروو سەختە و پڕ کێشەدا بە دەستی بەتاڵ خەریکە بچنە دەرەوە ؟