بورھان شێخ ڕەئوف
ئەگەرچی سەردانەکەی فلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بۆ تورکیا سەرەتا بە کردنەوەی وێستگەیەکی ئەتۆمی بۆ بەرھەم ھێنانی وزەی کارەبا دەستیپێکرد بە بڕی ٢٠ ملیار دۆلار لە نزیک شاری مەرسینی تورکیا کە بڕیارە ڕوسەکان جێبەجێ ی بکەن , کە ١٠% کارەبای تورکیا بەرھەم دەھێنێت .
تا ئێرە ئاساییە ھەواڵەکە ئەوەی گرنگە ئەو سێ وڵاتە لە ئێستا دا کاراکتەری گرنگ و دیاری سەر گۆڕەپانی ڕوداوەکانی سوریان بە ھێز لەوێن و لە ھەشت ساڵی ڕابردووی شەڕی سوریادا بە جۆرێک لە جۆرەکان ئامادەگیان ھەبووەو لە ئێستادا کە وا دوا پێگەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش وردوخاش دەبن لە سەر دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل و ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە ھاوکاری ھاوپەیمانان و بە سەرکردایەتی ئەمریکا و ئەمریکاش لە سەر زاری سەرۆکەکەیەوە ترامپ باس لە پاشەکشە لە سوریا دەکات لە نزیکترین کاتدا ھەرچەندە من ئەم ئاماژانە بە ھەند وەرناگرم و پێموایە زیاتر فشارە بۆ سەر عەرەبستانی سعودیە و وڵاتانی کەنداو بۆ دابینکردنی پارە بۆ تێچووی شەڕەکە .
بەڵێ دەبێت بپرسین دەبێت کۆبوونەوەی لووتکەو سێ کوچکەی ئەنقەرە تاران مۆسکۆ ئامانجیان چی بێت ؟
سەرەڕای ڕاگەیاندنی بەیانی کۆتایی ھەرسێ وڵات کە پێداگری و پابەندی خۆیان بە یەکپارچەیی خاکی سوریاو چارەسەرکردنی کێشەکان دوور لە ڕێگە چارەی سەربازی و جیاکردنەوەی ھێزە ئۆپۆزەسیۆنە ڕاستەقینەکان لە تاقم و گروھە تیرۆریستەکان و زەمینە خۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ھەموو ئاوارەکانی سوریا بۆ سەر خاک وماڵی خۆیان و لەناوبردنی تیرۆرو دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی سیاسیدا .
بێگومان خاڵێکی دی کە دەکرێت جێگەی مشتومڕی ئەو وڵاتانە بێت بە گەرمی کێشەی کوردە کە خاڵی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەمیشەیی نێوان تورکیاو ئێران بووە لە ڕابردوو لە ئێستاشدا و ڕوسیاش چۆن ٧١ ساڵ بەر لە ئێستا کۆماری ساوای مھابادی کرد بە قوربانی بەرژەوەندییەکانی خۆی و سات وسەوادا نێودەوڵەتیەکانی ئەوسای جیھان لە ئێستاشدا عەفرینی لە ڕۆژاوای کوردستان واتە لە سوریا بە ھەمان دەرد برد و ھەموو زەمینە سازی و ڕێخۆشکەرییەکی بۆ تورکیا کرد تاوەکو داگیری بکات و ھەروەکو یەکێک لە بەرپرسە تورکەکان وتی ئەگەر ڕوسیا نەبووایە نەمان دەتوانی عەفرین داگیر بکەین .
بابەتێکی تری ئامادەی سەر مێزی گفتوگۆ و دانو سانەکان بە دڵنییاییەوە مەسەلەی کوردە بووە کە ئەمڕۆ کێشەیەکی گەورەو گڕگرتووی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوینەوپەیوەندی ڕاستەوخۆی بەم وڵاتانەوە ھەیە و ئەگەر تورکیاو ئێران لە زۆر بابەت و کێشەی ناوچەکەدا ناتەباو دژبەیەک بن ئەوا لە مەڕ کێشەی کورد ھاوڕاو ھەماھەنگن و ئامانجیانەو کاری بۆ دەکەن کە کورد نەبێت بە خاوەنی قەوارەی سەربەخۆ و ھیچ مافێکی یاسایی دیموکراسی بەدەست بھێنێت بە تایبەتی تر لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە بە ھەموو ھێزو توانایەوە کاری بۆ دەکات و نایشارێتەوە و دەڵێت لە مەریخیش دەوڵەت کوردی دابمەزرێت ئێمە ڕازی نابین و ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ستراتیجی ئێمە .
ھەڵوێستی ڕوسیاش ئەگەر لەڕابردوودا ویستبێتی خۆی لە کێشەو مەسەلەی کورد دووربخاتەوە ئێستا ناچارە خۆی لە کورد نزیک بکاتەوەو سەرەڕای پەیوەندی بازرگانی و سیاسی لە گەڵ ھەرێمی کوردستان و کردنەوەی نووسینگەی پەیوەندی ڕۆژاوای کوردستان لە مۆسکۆ ڕۆڵی کورد لە شەڕی تیرۆر و بوونی پەیوەندی کورد لە گەڵ ئەمریکاو ئەوروپیەکان ئەوانیش ناچاربوون گرنگی و بایەخ بە کورد بدەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین .
بابەتێکی ترکە باس و گفتوگۆی لەسەر کراوە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیانە واتە تورکیاو ڕوسیا تورکیاو ئێران ڕوسیا ئێران سەروڕای بارودۆخی نێودەوڵەتی و دۆخی گڕکرتووی سوریا کە لە ئێستادا شەڕی تیرۆر داعش لە کۆتاییدایە کە ھەرسێ وڵات ھاوڕاو ھەماھەنگ بوون بۆ لەناوبردنیان بەڵام لە مەودوا ناکۆکی و جیاوازی بیروڕاو دیدو بۆچوون سەرھەڵدەدات لە نێوان ئەم سێ کاراکتەرە گرنگەی سەر ڕوداوەکانی سوریالە سەر ئایندەی چارەسەرو بەڕێوەبردنی ئەو وڵاتە و ئەمەش سەرەتاکەی زیاتردەردەکەوێت دوای کۆبوونەوەکە باسی دەکرێت ئەوەیە ئێران خوازیاربووە تورکیا ناوچەی عەفرین کە داگیری کردووەپاشەکشەی لێبکات وڕادەستی ھێزەکانی حکومەتی سوریای بکات .
بۆیە مۆسکۆ و تاران و ئەنقەرە ھەریەکەیان دیدو بۆچوون و بەرژەوەندی تایبەتی سیاسی و ئابوری خۆی ھەیە لەسوریا دەبێت ئەوەش بزانین کە کە بەرژەوەندییەکانی ھەریەک لەم وڵاتانە ھیچ کات ھاوتەریب و وەک یەک نیە لە زۆر خاڵدا پێچەوانەو دژ بە یەکن و دەکرێت و دەبێت لەم کۆبوونەوانەدا زەمینەسازی بۆ بکرێت و خاڵە ھاوبەشەکان بەھێز بکرێت و خاڵە ناکۆکەکان وەلا بنرێت .
.ماوەتەوە ھەڵوێستی ڕوسیا ئەگە ر لەڕابردوودا ویستبێتی خۆی لە کێشەو مەسەلەی کورد دووربخاتەوە ئێستا ناچارە خۆی لە کورد نزیک بکاتەوەو سەرەڕای پەیوەندی بازرگانی و سیاسی لە گەڵ ھەرێمی کوردستان و کردنەوەی نووسینگەی پەیوەندی ڕۆژاوای کوردستان لە مۆسکۆ ڕۆڵی کورد لە شەڕی تیرۆر و بوونی پەیوەندی کورد لە گەڵ ئەمریکاو ئەوروپیەکان ئەوانیش ناچاربوون گرنگی و بایەخ بە کورد بدەن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین .