بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سینەماکارانی دیاری ئێرانی و نێودەوڵەتی وەکوو مامۆستایانی کۆر و کۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌کانی “39 ـ20″ی سی‌ونۆهەمین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورتە فیلمی تاران بەڕێوەدەچێت و ئەو مامۆستایانه‌ی شاره‌زای سینه‌ما، ئەزموونهکان و زانیاریی خۆیان لەگەڵ خوێندکاران و ئارەزومەندانی سینەما خستەڕوو.
بەم پێیه کۆر و کۆبوونه‌وه و دیداره پسپۆڕانه‌کانی “داهێنان لە ژانردا” بە ئامادەبوونی دکتۆر ئەحمەد ئه‌له‌ستی، “ڕووناکی و وێنهگرتی فیلم له سینەمادا” بە ئامادەبوونی مەحموود کەلاری، “ئەزموونگەرایی لە ژانردا” بە ئامادەبوونی ڕەسووڵ سەدر عاملی، “پرسیار له ده‌ورگێری ئه‌کته‌ره‌کان” بە ئامادەبوونی ڕەزا کیانیان، “دەرهێنان” بە ئامادەبوونی ئەحمەدرەزا دەروێش، “سیناریۆ و فیلمنامە” بە بەشداری بێهرووز ئەفخهمی لە سی‌ونۆهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بەڕێوەچوو.
هەروەها لە ناونیشانه‌کان و سەردێڕەکانی دیکه‌دا، بەشی کۆر و کۆبوونه‌وه و دیداره پسپۆڕانه‌کانی “39 ـ20″ی فێستیڤاڵەکە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونه‌وه‌کانی “ژانر لە کورتە فیلم‌دا (سنووردار کردن یان کردنەوەی)” بە ئامادەبوونی دکتۆر رامتین شەهبازی، “ژانر”، فۆرم، شێواز؛ جیاوازییه‌کان و لێکچوونەکان” بە ئامادەبوونی دکتۆر مەجید شێخ ئەنساری، “ئاماده‌کردن و بەرهەمهێنان” بە ئامادەبوونی محەمەد ڕەزا مێسباح، “لێکدانه‌وه‌ی نموونه‌ی کورته فیلمه‌کانی ژانر” بە ئامادەبوونی مریەم ئێسمی خانی و کازم دانشی، “جیلوه بینراوەکان” به ئامادەبوونی ئەمیررەزا موعتەمێدی، “دیزاینی سه‌حنه و داڕشتنی دیمەن” بە ئامادەبوونی سۆهەیل دانێش ئێشراقی و “دابەشکردن و پەخش و بڵاوکردنه‌وه” بە ئامادەبوونی پوویان سێدقی میواندارێتی هۆگران و ئارەزوومەندانی سینەما و فێرخوازنی هونه‌ر و خوێندکاران کرد.
هه‌روه‌ها “بن تامسۆن” بەڕێوەبەری به‌رنامه داڕشتن و پلاندانانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی “ترایبیکا” و “تام پاڵمه‌ن” یەکێک لە دامەزرێنەرانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ئومێئۆ”ی سوید و کیۆریتۆری فێستیڤاڵە جیهانییەکان و بەرهەمهێنەر، له میوانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بوون.
تامسۆن وەکوو مامۆستا و پرۆفیسۆری دانیشتنی پسپۆڕانه‌ی “ره‌وتی فێستیڤاڵەکانی فیلمی ژانر” و پاڵمه‌ن وەک مامۆستا و پرۆفیسۆری دانیشتنی پسپۆڕانه‌ی “بەرهەمهێنانی هاوبەشی فیلمەکانی ژانر” میوانه‌کانی سیونۆیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران بوون.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورتە فیلمی تاران TISFF به یەکێک لە گرنگترین و پڕبایخترین فێستیڤاڵەکانی کورتە فیلم له‌سه‌ر ئاستی جیهان دێته ئه‌ژماردن که لە لایەن ئەکادیمیای ئۆسکار OSCAR®qualifying پەسەند کراوە، کە سی‌ونۆهەمین خولی به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “مه‌هدی ئازەرپێندار”، لە لایەن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، بە دروشمی “هەمەجۆریی لە ژانر” و ته‌وه‌ره‌ی تایبه‌ت به “ژانر” له دوو به‌شی رکابه‌ری “سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی” و رکابه‌ری “سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی”، به شێوه‌ی ئاماده‌بوونی سینه‌ماکاران و به نمایش کردنی زیاتر له 64 کورته فیلمی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشێن و ئه‌زموونی له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 32 وڵاتی جیهان و ٩٩ کورتە فیلم لە سینەماکارانی سەرتاسەری ئێران و بە ئامادەبوونی دادوەرانی وڵاتانی پورتوگال، تورکیا، لیتوانیا، ڕۆمانیا و ئێران و هەروەها کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پسپۆڕانه‌ی مامۆستایانی نێودەوڵەتی هونه‌ری سینەما لە رۆژانی 19 تا 24ی ئوکتۆبه‌ر رێکه‌وتی تشرینی یەکەمی 2022 له په‌ردیسی سینه‌مایی “میله‌ت” له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
Discussion about this post