کۆچه‌ر جۆبار:
کۆبه‌ندی کۆییان .. کۆبه‌ندی کلتوری کۆییه‌کانی هه‌نده‌رانه ، له‌ناو قرچه‌ی سوته‌نی غوربه‌تدا به‌م ئاهه‌نگه‌ی ههیبهسوڵتانه کۆده‌بینه‌وه ڕێز و خۆشه‌ویستی ، ئاسوده‌یی و گوڕی متمانه پێک ده‌به‌خشینه‌وه .
دکتۆر هیمداد:متمانه ..هیوای ڕێگه و پردی پێک به‌ستی ڕابردوو ئاینده‌مانه ، گره‌وی براوه‌ی کۆبه‌ندی ئێسته‌مانه ، هێزی بڕبرهیی پشتیوانی و خاڵی یهکگرتنهوهمانه .
ك : خاڵی یه‌کگرتنه‌وه .. چه‌قی ڕاکێشه‌ر و هاوکێشهری ئێمه کۆیی بوونه ، کۆییاتی دابڕان نی یه به‌ڵکو بێ سنوری کوردپه‌روه‌ری و پیرۆزی ئاوێته‌بوونه ، ئینتیمای شاروه‌ندی و ئه‌وپه‌ڕی باوه‌ڕی نیشتمانپه‌روه‌ری بوونه .
د : نیشتمانپه‌روه‌ری .. پێناسه‌ی گرێدانه‌وه به‌خاک و وره‌ی هێز و توانست به‌خشینه ، له‌کام بوار ؟ و کامه کۆڕ ؟ و ده‌روازه‌ی پێدانی نیشتمانی هه‌یه کۆییان تێیدا سه‌رده‌سته و سه‌رمه‌شق نه‌بن ، حاجی قادر و مه‌لای گه‌وره یا ئه‌ی ڕه‌قیبی دڵداره‌که‌م ، ئه‌ی شه‌هیدانی محه‌مه‌د وردی و ملوانکه‌ی زێڕینی سێداره‌ی جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحێد و …
ك : غیره‌تی دکتۆر خالید یان جوامێری عومه‌ر ده‌بابه یانیش خۆڕاگری ئایشه‌گوڵی شێرژنی زیندان ، یانه‌خۆ بێمه‌وه بیرێمهوه ئه‌ول سه‌حه‌ره … پێکڕا: ئه‌وه‌ل سه‌حه‌ره …. مه‌ژی بۆمردن … دیسان پێکه‌وه: مه‌ژی بۆمردن ، بمره بۆ ژیان ، چۆن قازانج ئه‌که‌ی …. ئای ئای تانه‌که‌ی زیان ؟
د : ئێستا و داهاتووش ده‌یان و سه‌دانمان به‌ڕێوه‌یه بۆ خزمه‌تی کورد و کوردستان ، به‌په‌روه‌رده‌یه‌کی کۆیه و کۆییانه . لێره بابڕۆیین به‌ره‌و کوردستان له‌وێش ڕوو له‌کۆیه شاری شیعرستان .
ك: کۆیه ..
شیعرهشاره به‌هاداره
به‌رچاو و له‌سه‌رزاره
کۆیه‌ی کوردستانه‌که‌م
شارێکی زۆر ناوداره
دکتۆر هیمداد:
شیعر نازه شیعربازه
له‌مێژوودا سه‌رفرازه
له‌و کۆبه‌نده کۆییانه
ههیبهسوڵتانم ده‌روازه
ک : ده‌روازه .. دوور لهتوانجی کورتبینی سیاسی ، دوور لهتهشهرهی ناوچه‌گه‌ری خوازی ، ئه‌گه‌ر به‌چاوێکی سه‌رده‌میانه و مرۆڤدۆستی بڕوانی ، ده‌بینی کۆیه‌ی به‌رهه‌مدار بهپێشهنگهکانی ، ده‌روازه‌یه له‌چه‌قی ئاسمان و ئه‌ستێره‌ی گشت گوند و شاره‌کانی کوردستانی . چه‌ند گه‌شاوه‌یه بهسلێمانیم پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیریه ، هه‌ولێرم شاری ته‌لار و پایته‌ختی گه‌شتیاریه ، دهۆکم شاری ئابووریه ، که‌رکوکم بابه گوڕ گوڕ و کانی نه‌وتیه له‌ناویاندا ڕوون و دیاره کۆیهکهم پرشنگ به‌خشی تاقی ئاسمانه خۆی ڕه‌ونه‌قی ئهستێرگهلی ڕێ ی کاکێشانه .
د : هه‌یبه‌سوڵتان بناره ، سه‌ری سه‌رێ ی کۆساره ، سه‌یرانگه‌یه و هه‌واره ،. مه‌رقه‌دی پیرۆزه مه‌زاره به‌و کۆبه‌نده کلتوریه ده‌چینه‌وه ، ده‌چینه‌وه کێنده‌ر ؟ ……… کۆیه گێم لێ نی یه ؟
ك : سه‌ربه‌ستی خه‌یات .. به‌هیوای ژیاندۆستی بۆ کاکه سه‌ربه‌ستی خه‌یات ، ژه‌نیاری که‌مان و هونه‌رمه‌ندی ده‌سڕه‌نگینی شاری کۆیه ، ڕازینهرهوهی کۆبه‌ندی کۆییان ـ ئاهه‌نگی چنارۆکی ساڵی پار 2013 . مرۆڤێک له‌هه‌ست و خۆشه‌ویستی و جوانی ، ڕێز و وه‌فا و پێشه‌نگی ، خۆبه‌خش و ئاوازپهخش ، یادت به‌خێر لێره‌وه به‌کۆده‌نگی سڵاو ستایشت بۆده‌نێرین لوتکه به‌رزه‌که‌ی باواجی .
ده‌ی هه‌ستنه سه‌رپێ بۆ مارشی نیشتمانی ئه‌ی ڕه‌قیب شیعری شاعیری کۆیی دڵدار.. ئه‌ی ڕه‌قیب
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان
نای شکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
- وه‌ستانێک بۆ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ( پێکه‌وه گۆتنی ) .
- پێکه‌وه به‌به‌شداری هه‌مووان گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی تیپی باواجی کۆیه ( له‌گه‌ڵ ژه‌نیار و گۆرانیبێژان ) .
- وێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵ و یادگاری ئاماده‌بووان .
- پشووی نان خواردن .
- هه‌ڵپه‌ڕکێ .. شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیزی شایی بکه‌ن ، له‌دوو تاو ( سێ پێ ی و چه‌په‌یی ) .
- ژه‌نیاری که‌مان موزیکی جیهانی ( ئالان عارف ) .
- کۆپرسی .. به‌رنامه‌ی پرسیار و وه‌ڵامی گشتی یه ( دکتۆرهیمداد و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار ) .
- گه‌شتێک به‌ناو گۆرانی کوردی .
- پێشبڕکێ .. به‌شدرای چه‌ند ژن و پیاوه‌ک ( دکتۆر هیمداد و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار ) .
- سه‌ما و یاری ، گۆرانی و دیاری منداران ( ڕه‌زێ تاقانه ) .
گوڕی هونه‌ری گۆرانی به‌ئاوازی بابچینه کوێستان بۆ گه‌شتی ئه‌م ناوه ده‌ستی پێ‌کرد له‌ده‌یان گۆرانی به‌جۆش و خرۆش خۆی نوانده‌وه به‌ئاماده‌یی ژه‌نیاری ساز و گۆرانیبێژی توانادار ئه‌رده‌لان جه‌لال ، که‌مانژه‌نی دێرین و پێشه‌نگ ئاراز جه‌لال جۆبار ، ده‌نگی ساز و ده‌فژه‌نی ئیسماعیل شه‌یدا به‌هاوکاری ژه‌نیاری کیبۆرد ئه‌حمه‌د دهۆکی . که‌شێکی پڕ ئاواز و دهنگسۆزیان داهێنا . له‌وساتانه هه‌موو هه‌سته نامۆکانی غه‌ریبی به‌چاوڕوونی دیده‌نی دۆست و خزم و ناسیاران له‌گوێبیستی موزیکی سازگاری کۆیه ڕه‌وینه‌وه ، هه‌موو ئاماده‌بووان لهساوا تا پیر ئاوێزه‌نی خۆشیه‌کی بێ سنوری پڕ خه‌نده و خۆشی بوون .
تێکڕای به‌شدارانی کۆبه‌ند مێژوویان له‌چه‌ند گرته‌یه‌کی وێنه‌ییدا وه‌ستان ، یاده‌وه‌ریان لهکهڤاڵێکی کۆڕهنگی بێ وێنه تۆمارکرا ، جوانی پۆشاکی کوردیان ده‌رخسته‌وه له‌م کۆبه‌نده کلتوریهدا . دوای ئه‌و پشووی خوانی ئێواره لهبۆفێیهکی کراوه‌دا به‌چه‌ندین جۆر و شێوازی خواردنی به‌تام و پڕچێژ ڕازاوه ، گه‌رای هاوسۆزی و خۆشه‌ویستی له‌خاکی دڵان داڕوواند . حریته‌ی پێکه‌نین و خۆشگۆی سوعبه‌ت هه‌مووانی له‌خۆشبه‌ختی و ئاسوده‌یی ده‌لاوانده‌وه .
شایی یه‌کتا و ڕیزبه‌ندی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک لهکهوانهکی سوڕاوه‌ی زۆر گه‌وره‌دا بهشازترین شێوازی هه‌ڵپه‌ڕێکی کوردی به‌ده‌م هه‌لهه‌له ، ده‌سرۆکه‌ی سه‌رچۆپی ، یه‌ک له‌نجه و نهرمهشایی تابلۆیه‌کی ده‌گمه‌ن ، ته‌نیا ئاماده‌بووان و وێنه‌کان ده‌توانن ده‌ربڕی جوانی و یهکگرتهییهکهی بن تا لێ ی وردبیهوه جوانی زیاتر ده‌دۆزیه‌وه . هه‌روه‌ها که‌مانژه‌نی په‌نجه‌زێڕین هونه‌رمه‌ند ئالان عارف میوانی کۆبه‌ندی کۆییان پارچه موزیکێکی جیهانی نمایشکرد ، چمکێک لهئاوازه ڕۆژئاواییه‌کانی به‌گوێدا چرپاندن ، چاوکێش و ههستخۆش هه‌مووانی به‌موزیک دواند .
.. کۆپرسی ..
پرسێکی گشتی و تایبه‌ت بهکۆیهی ئاماده‌بووانه بێژه‌رانی کۆبه‌ند کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار و دکتۆر هیمداد گوزاره‌یان لێکرد ، به‌هه‌ستی گه‌رم و وه‌ڵامی ڕێزدار پاداشت درانه‌وه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووه خۆشه‌ویسته‌کان .
- کۆچه‌ر جۆبار : ناوی چه‌ند شاعیره‌کی کۆیه برێ کۆن یان نوێ ؟
- ئه‌خته‌ر ، سامی عه‌وداڵ ، جه‌لال جۆبار ، مه‌ولود ژاکاو ، مودریک ژاڵی ، ئارام صاڵح ، قوبادی جه‌لیزاده ، قوباد به‌هره‌وه‌ر ، ژیان بابه‌گوڕگوڕ ، قادر به‌شدار ، دڵدار کۆیی . ئامانج کۆیـــــــــــی ….
- دکتۆر هیمداد : قهلۆشدان واتای چی یه؟
- قهلۆشمدا ، قهلۆشدرام ، واته دۆڕان له‌که‌لایانێ .
- کۆ: ناوی چه‌ند گه‌مه‌کی منداری جاران برێ کچانه و کوڕانه ؟
- شیشانێ ، مۆریانێ ، پێنجانێ ، عه‌لی به‌گ لام به‌گ ، ڕکانێ ، تۆپانی ، قهراقهرایانێ ، په‌لیکانێ …
- د : ناوی چه‌ند ژنه نوسه‌ری کۆیه ده‌زانن ؟
- نه‌زه‌ند دڵبه‌ند . تامان شاکر ،
- کۆ : گیانه ناسناوی یه‌ک له‌پیاوه ده‌نگخۆش و شیرینه‌کانی کۆیه‌یه ، ناوه‌که‌ی چی یه ؟
- ئه‌حمه‌د گیان . به‌سه‌رهات یا نوکته‌کی خۆشی گیانه بگێڕه‌وه .
- د : ناوی ئامێره موزیکیه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره کۆییانه برێن ؟
- مامۆستا ئه‌نوه‌ر تاهیر ، وریا ئه‌حمه‌د ، ئاره‌زوو ئیسماعیل ، سه‌رتیپ باب سه‌ردار ، سه‌روه‌ت کۆیی ، حاجی فازیل ، هه‌ژار محه‌مه‌د عه‌لی ، مامۆستا سه‌ردار ، جه‌بار ئه‌حمه‌د
- کۆ : ناوی ئاشه‌کانی ئاوێ ی کۆیه بژمێرن ؟
- ئاشی حه‌مامۆکێ ( ئی عه‌بده‌ی سارحی خهجانێ ) ، ئاشی ئهحمهلیلهی ( لای کارگه‌ی به‌فری حه‌مامۆکێ ) ، ئاشی حهمهشهلی ( به‌رامبه‌ر کارگه‌ی به‌فری ) ، ئاشی سارحه ڕه‌شی ( به‌رامبه‌ری قه‌سرێ ) ، ئاشی قاله مامزی ، ئاشی ده‌رماناوێ ، ئاشی ئه‌لیاسی ( لای مزگهفتۆرهی ) .
- د : ناوی سێ خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی کۆیه برێ ؟
- ئولا ، زێرین ، چواربا‌غ .
- کۆ : شاخی مشکه‌ی له‌کێ یه ؟
- له‌خوار گه‌ڕه‌کی گردی جوان له‌سه‌ره‌وه‌ی ئۆمهرخوچانه .
- د : کێ بوو ئه‌و پیاوه‌ی بهفیتهی توڕه ده‌بوو ؟
- مه‌لا که‌ره . گۆتیان مه‌لاگیان لۆ به‌فیکه‌ی توڕه ده‌بی کی ده‌رێ له‌گه‌ر تویانه ؟ گۆتی: ئاخر ئه‌من فیته‌ی خۆم ده‌ناسمه‌وه .
- كۆ : ناوی وه‌زیره‌کانی کۆن و نوێ کۆیه بژمێره ؟
- نافیز جه‌لال ، نازم عومه‌ر ، نه‌رمین عوسمان
- د : ناوی هه‌نده‌ک مزگه‌فتی کۆیه بژمێره ؟
- مزگه‌وتی حهتکی (له‌کن مارێ خه‌یارێ ده‌چیه سه‌رێ به‌ده‌سته چه‌پ) ، مزگه‌وتی قامیشی (خوار سۆفی سه‌لیمی) ، مزگه‌وتی گهرموکێ (نزیک گه‌ڕه‌کی دیانان) ، مزگه‌وتی ئازادی ، مزگه‌وتی ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر پایه‌داری کۆیه (قائیمقامیه‌ت) ، مزگه‌وتی گه‌وره ، مزگه‌وتی گردی .
- كۆ : تیکی بوخچه‌ی چی یه ؟
- کاتی هه‌رگرتن و شاردنه‌وه‌ی جل و به‌رگ که جاران بوخچه له جیاتی جانتای سه‌فه‌ر به‌کاریان ده‌ینا .
- د : چه‌ند نزایه‌کی کۆییانه ؟
- ئۆ عه‌مرت درێژبی ، به‌ختت سپی بی ، ئاخرت خێربی
- کۆ : سهرچینچکان چ جۆره دانیشتنه‌که ؟
- هه‌ڵکورمان یان ههڵتروکان واته له‌سه‌ر پێیان و چۆکت نوشتابیتهوه .
- د : چه‌ند ناسناوهکی کۆییانه برێ به‌س له‌خۆتان و خزمهکانتانهوه ده‌سپێکه‌ن ؟
- سه‌ره‌خۆره ، شان بهگو ، لاق بهگو ، تڕبرێشکه ، سهلکهپشیله …
- کۆ : ئێواران لۆچوونهوهی منداری کۆرانێ یه‌کیان هاواری ده‌کرد:
- ئه‌وه چی یه له‌بن پێم ؟ منداره‌کان چیان وه‌ڵام ده‌داوه ؟
- : عارده ، هه‌رکه‌س لۆ مارێ خۆی غارده .
ڕازانه‌وه‌یه‌کی دی بهدهنگخۆشی توانادار ئه‌ڵوه‌ند بورهان له‌چه‌ندین گۆرانی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل تایه‌ر تۆفیق شادی و خۆشی له‌هه‌ستی هه‌موواندا جولاند به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک سه‌رسامی و له‌هاندانی چهپرهدا پاداشتکرا .
ئایه ئۆیه ، سه‌رمه‌یه بارۆییه ، من حه‌زم لهتۆییه ، له‌و کچه جوانه کۆییه …. جاره‌کی دی ده‌نگخۆشانی هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل شه‌یدا و ئه‌رده‌لان جه‌لال له‌ترۆپکی گۆرانیه کوردیه‌کان شایی ، گۆڤه‌ندیان گه‌رم کرد له‌وپه‌ڕی هه‌ستی خۆشی بزوێنه‌ردا .
.. پێشبڕکێ ..
نواندنی کێبڕکێی پێنج ژن و پێنج پیاو لهپرسیارگهلێکی کلتوری شاری کۆیه و پاداشت به‌دیاریه‌کی ڕێزوهندی ..
پرسیاری که‌ڵچه‌ری کۆیه ..
دکتۆر هیمداد: ئه‌و گۆته ئی کێ یه ؟ده‌رکه لهڕوحێ شیرین‌تر ؟
مام برایمی نه‌قلیات ، مه‌به‌ستی پاره‌ی کرێ ی گه‌شته‌که‌بوو .
کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار : پێنج زاراوه‌ی تایبه‌ت به‌کۆیه برێ ؟
لینگاوگۆڕ ، شل و مل ، توبهشقێ خوای ، قلێرهکۆر ، سهلکهبزۆت ، تیری قودره‌تێ ، قه‌ت که‌سێ نه‌که‌ی ، ببڕای ببڕای …
د : ناوی گه‌رماوه گشتیه‌کانی کۆیه برێ ؟
حه‌مامی پیسکان ، حه‌مامی حهسهناغهی ، حه‌مامی جمهوری ، حه‌مامی نوێ ، حه‌مامی ناوه‌ندێ
ك : ئه‌من سه‌ره‌تای گۆرانیه‌ک ده‌رێم ئه‌توش ته‌واوی که به‌ئاواز گۆتن ..
ته‌ماشای خاڵی سه‌ر ڕوومه‌تی که ..
هه‌ی مه‌له‌نگێ مه‌له‌نگێ مه‌له‌نگێنه ..
د : ئه‌ی شه‌هیدان هۆنراوه‌ی کام شاعیری کۆیه یه ؟ مزگه‌فتی کۆنه جومعه‌ی له‌کێنده‌ره ؟
محمه‌د تۆفیق وردی . مزگهفتهکه له‌خوار خانی قادر یاسینی ( ئه‌و کۆرانه‌ی شه‌هید ئازادی حاجی ڕه‌فیقی پێدا ڕزگار بوو دوای چالاکیه‌که‌ی ناو بازاڕی .
ك : مه‌یدانی سه‌رێ له‌کێنده‌ره هه‌روابێته‌وه مه‌یدانی خوارێ کێنده‌ره ؟
مه‌یدانی سه‌رێ ده‌کاته به‌رده‌می خانی گه‌وره له‌بن تاقه‌که ، هه‌روابێته‌وه مه‌یدانی خوارێ ده‌کاته به‌رده‌می خانی قادر یاسینی لای دوکانی حاجی پاشا و کاوه‌ی سه‌عاتچی .
د : گه‌ڕه‌کی قۆرتێ یان قۆڵتێ کێنده‌ره ؟
له‌خوار جاده‌ی سه‌رایه و ده‌که‌وته گه‌ڕه‌کی هه‌واوان جارن .
ك : لاسایی مه‌لا ئه‌حمه‌ده کۆره بکه‌وه له‌حه‌یران ، به‌سته ، قسه‌کردنی ؟
ئه‌و تهلهگوهی بکوژێننه‌وه .
د : ناوی چار مرۆڤی جوانی به‌ناوبانگی تایبه‌تمه‌ندی شاری کۆیه برێ وه‌ک خاره ستار ،…..
ئه‌حمه‌د گیان ، سه‌ید ئه‌حمه‌د ، فاته و مینه و ڕه‌حمان ، مه‌لا برایم ئیشکه ، حه‌مه‌د حه‌بیب ، شێره ، دلاوه‌ر ….
ك : به‌منداری ئه‌گه‌ر تۆپه‌ک یا بوکه‌شووشه یان هه‌ر شته‌کت به‌جێ هێشبا لای منداره‌کان ، تا ئه‌وان ده‌ستی لێنه‌ده‌ن شینه و مینه‌ت لێده‌دا ده‌تگۆت :
شینه و مینه‌م لێدایه ……… گۆتنه‌که ته‌واوبکه له‌سه‌ره‌وه ..
ئه‌وه‌ی ده‌ستی لێدایه
داک و بابی نه‌مایه
له‌سه‌ر جاده‌ی به‌غدایه
د : پێنج جونی داکانی کۆیه‌مان لۆ برێ ؟
توخمه صه ، لهههشێت نێم ، ، چه‌تیمه صه ، هه‌لات لێ بیته‌وه . داوه‌شێ ی ، تهشگهر به‌گوو .
ك : هه‌نده‌ک له پێداههرگۆتنی داکه کۆییان لۆ منداره‌کانیان برێ ؟
- 1.ههندوک ههندوک ههندوکه ، کهرهبابێ بهدندوکه ، ژنت هینا با‌نگم که ، پاروهکم ده‌یه و ده‌رمکه ، صهم پێوه‌نێ کهورم که .
- 2.ننی نننی ده‌کا ، ده‌عوای پاوانه‌ی ده‌کا ، بابی خۆشبی لۆی ده‌کا ، داکیشی له‌پێ ی ده‌کا .
- 3.نڕنی نڕنی داڕوجان ، بابی پیره و داکی جوان ، ده‌وره مه‌مره لهسوێیان .
د : له‌که‌لایانێ کاتی ههرگرتنه به‌ده‌سکه‌لا چ ده‌گۆترا ؟
سه‌ر و جۆته موشه و که‌لا ، داره ، به‌رده ، قۆجه ، بیگره .
ك : لاسایی ژنه حهیرانبێژهکی کورد بکه‌وه ؟
ده‌وجا ده‌رێم …. ئه‌و کوڕه ئاغایه ئه‌من کچه سوڵتانم …
.. وراتی کۆیه..
پرسیاری جوگرافی ..
دکتۆر هیمداد : توی شێخهلاری له‌کێنده‌ره ؟
له‌وبه‌ری گردی قهمبهرگاوانی واته نێوان گه‌ڕه‌کی ئیسکان و گوندی تۆبزاوا .
كۆچه‌ر جه‌لال جۆبار : ده‌رماناوێ بنه‌ی چی یه و کیندهره ؟
کانی بوو له‌بناری چیای هه‌یبه‌سوڵتان ، ئاوه‌که‌ی به‌ده‌رمان ناوبرابوو .
د : شاخی مشکه پێده‌زانی ؟ چه‌ند فنده گوله‌ت له‌ناو ڕه‌زه‌کانی خۆرێ ی بهدارلاستیقی لێ کوشتیه ؟
کۆمه‌ره شاخه‌ک له‌خوار گردی جوان و سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌زی ئۆمهرخوچانه .
ك : شێخی شێخ موسرێ له‌کێ یه ؟
گه‌ڕه‌کی دیانان به‌رده‌م مه‌کته‌بی ئولا .
د : ناوی گه‌ڕه‌که‌کانی کۆیه بژمێره ؟
قه‌راتێ ، بایزاغا ، به‌فری قه‌ندی ، حه‌مامۆک ، ئیسکان ، هه‌واوان ، گردی جوان ، جه‌معیه ، ئازادی …
ك : خانی گه‌وره چی یه ؟
هوتێل و کاروان سه‌رای قه‌تارچیان بووه ، ناوجه‌رگه‌ی بازاری یه .
د : گوزه‌ری کورتان درووان ؟
پشت دیواری مزگه‌وتی گه‌وره به‌لای ته‌کێیه‌ی تاڵه‌بانی ڕوو له‌ناوبازاڕی .
ک : کۆرانه‌ی حاکمی بهکێندهر ده‌گۆترا ؟
له‌گۆڕه‌پانی جێژنه‌ی به‌ره‌و جاده‌ی کۆنهسهرایه .
د : ئاشی ئه‌لیاسی له‌کێنده‌ری کۆیه‌یه بووه ؟
له‌خوار گوندی هه‌واوان ، لای مزگهوتۆرهی سه‌ر ڕوباری کۆیه لهئۆمهرخوچانهوه لۆخوارێ .
ک : کۆیه‌ی جاران سێ ده‌رکی هه‌بووه لهکێندهرێن ؟
ده‌رکی خۆشناوان .. ڕێگای چوونه میرسه‌ید له‌ته‌نیش خه‌سته‌خانه‌ی سه‌رڕه‌زان ( مستهوصهف ) به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی حاجی قادر .
ده‌رکی قۆنگرێ .. له‌کن مزگه‌وتی قۆنگرێ لۆ جاده‌ی ڕه‌زان و کۆرانه‌ی ڕه‌زان .
ده‌رکی گه‌روێ .. لای مزگه‌وتی ڕه‌شه‌ی به‌ره‌و خه‌سته‌خانه‌ی کۆن .
د : کانیه غه‌ریبان کێنده‌ره و چ داره‌کی له‌لا چاندرابوو ؟
کانی غه‌ریبان له‌خوار ئاشی ئاگری خوارێ نزیک پارکی پشووی ئێواره‌ی ئێستا و ( گۆمی صه‌یان ) جارانه ، دارزهیتونهکی لا چاندرابوو . له ئاشه‌که مام سه‌یدی ئاشه‌وان که‌رکی بۆزی کلک خواری هه‌بوو .
دوعای ژنهکۆییان دوو نۆعه :
یه‌ک له‌بڕگه ناوازه و پڕ به‌شداری ئاماده‌بووان بێژه‌ران جوانگۆییان تێداکرد .
دوعای چاکه.. ئــــــــــــۆ عه‌مرت هه‌زار ساربی ، بهداکێ کوڕان بی ، لهخۆشیاندابی ، کۆره‌گه‌ی مارێتان زێڕبی …
توکه دوعا..لغ لغهت له‌زاری که‌وی ، زمانت به‌بڕین چی ، که‌پوت به‌بڕین چی ، گوله‌ی غهیبێت پێکه‌وی …
جونهکانیش.. تورێیهوه ، ڕه‌بی شتاقه لینگان نه‌گری ، ده‌ک هه‌ردوو چاوت کۆره‌بی ، نانی که‌رت نه‌که‌ی ، به‌خت و بارت ڕه‌ش بی ، چ خۆشیان نه‌بینی ، ، سهروبابانت له‌قوڕێ نێ ی ، ئۆخه‌ی نه‌که‌ی ، نانت هه‌بی ئاوت نه‌بی …
ئه‌وجا نۆره‌ی نگۆیه ده‌ی بزانم دوعا و جوانه‌کانی دی چ بوون ؟
ڕه‌بی چ جێت له‌دیوی ده‌رێ نه‌یه‌شی ڕۆره . به‌کوشتنی بێ شوشتن چی . لهبووری به‌یاری لۆت نازربی . سه‌رت شینکه‌ی . به‌ختت ڕه‌ش بی . خۆرکت لێکهوی . خۆرهچهرهت لێدا .. ڕه‌بی به‌به‌ر هه‌راتی غه‌یبه‌وه بی . سهروبابانت له‌قوڕێ نێ ی .هه‌لا ههلابی . جه‌رگ و ناوت لهلینگت ئارێ . تون بهتون چی . قه‌لبی ساغت سێبهڕۆبی . ڕه‌بی ڕۆره له‌به‌ر زگی داکی خۆت ههرگیرێ ی …..
.. یاری و دیاری منداران ..
به‌هاوکاری ڕه‌زێ تاقانه منداڵان که‌وتنه سه‌ما و گه‌مه‌ی خۆیان به‌هاندان و دیاری پاداشتکران ، گۆرانی بیانی و جوایه‌زیان گۆت ، جه‌ندین دهبدهبهیان ته‌قاند له‌خۆشیان خه‌نی بوون .
.. به‌رچاوڕوونیه‌ک ..
له‌به‌ر نه‌هاتن و ڕێكنهکهوتنی ئاماده‌یی چه‌ندین خێزان ماوه‌کی زۆر ئاهه‌نگه‌که له‌چاوه‌ڕوانیدا وه‌ستا ئه‌وه‌ش کاری لهپێشکهشکردن و که‌مبونه‌وه‌ی کات کرد . به‌ڵام سه‌ڕای ئه‌وه کۆبه‌نده‌که ههرگهش و جوان و ڕازاوه خۆی نواند هه‌مووانی له‌پۆپه‌ی خۆشی‌دا به‌رز ڕاگرت . کاک ڕزگار ئیسماعیل پاشا له‌یاداشتنامه‌ی کۆبه‌ند نوسی بووی : ئه‌و کۆبه‌نده گرینگیدانه به‌کلتور و به‌شکۆ ڕاگرتنی له‌لایه‌ن نه‌وه نوێکانمانهوه . ئه‌و ڕاستیه دووباره ده‌کاته‌وه که‌هه‌رگیز جیاوازی بیروباوه‌ڕی سیاسی ناتوانێ پێناسه‌ی هاوشاریمان بسڕێته‌وه و دابه‌شمان ناکا دژبه‌یه‌ک . پێشنیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه: کۆبه‌ندی داهاتوو گرینگی زیاتری پێبدرێ له‌لایه‌ن ئاماده‌کارانه‌وه نا ، به‌ڵکو له‌لایه‌ن ئێمه‌ی ئاماده‌بووانه‌وه لهبهشداربوون ، ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی هه‌روه‌ها زیاتر فێربوونی بێ ده‌نگی و سود وه‌رگرتن له‌به‌رنامه‌کانی ! چه‌ندانی تر به‌گۆته و ده‌ربڕینی چاوه‌کانیان ده‌یان په‌یامی جوانیان گه‌یاند . کۆبه‌ندی کۆییان ئه‌وسار ئاهه‌نگی ههیبهسوڵتانی له‌شاری کۆلن ـ ئه‌ڵمانیا پیرۆز کرد ، پاریش ئاهه‌نگی چنارۆکی له‌شاری ئێسن ـ ئه‌ڵمانیا بوو . ئه‌و کۆبه‌نده کلتوریه ـ هونه‌ریه ، کۆمه‌ڵایه‌تی و دهروونسازیه ، هه‌رگیز به‌سیاسه‌ت نه‌چووه و ناچێ ، کۆبه‌ندێکی هاوشاری کۆیه‌ی گشتگیر و بێ جیاوازی یه ، هه‌موو تاکێکی به‌شدار خاوه‌نیه‌تی ، هیچ که‌س و ڕێکخراو یا حیزبێکی له‌پشته‌وه نی یه ، بودجه و پاره‌ی ته‌نیا پیتاک و به‌شداری خانه‌واده به‌شداره‌کانه واته چه‌ند خه‌رجی بکرێ هه‌رله‌وێش به‌سه‌ر خێزانه‌کان دابه‌ش کرایه و پاره‌که‌ی هاوسه‌نگ کرایته‌وه ، هه‌ردوو ئاهه‌نگی کۆبه‌ند له‌داهاتی ئابوونه‌ی به‌شداران و خه‌رجیه‌کانی به‌دیکۆمێنت پارێزراوه . هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌کاری و پێشکه‌شکاری ده‌که‌ن له‌بڕگه هونه‌ری ، کلتوری ، نه‌خشانی هۆڵ و پاککردنه‌وه‌ی گشتی خۆبه‌خش و بێ به‌رامبه‌ره سه‌رڕای ماندی بوون هه‌مووان بێ جیاوازی له‌منداڵ و گه‌وره ، ژن و پیاو ، کچ و کوڕ به‌پشوو درێژی خۆشیه‌وه چاوه‌ڕوانی خزمه‌تی زیاتر ده‌که‌ن . کۆبه‌ندی کۆییان ته‌نیا تروسکه‌یه‌کی دره‌وشاوه‌ی جوانی شاری کۆیه‌یه پێشکه‌شه به‌هه‌موو شاره ده‌سته‌خوشکه جوانه‌کانی تری کوردستانی به‌هیوای ده‌رکه‌وتنی جوانی زیاتری ئه‌وانیش ئێمه وه‌ک کۆیه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بین له‌خزمه‌تیان .
دڵشاد تاقانه
19.04.2014