کۆچهرجۆبار: کۆبه‌ندی کۆییان ..
ئاهه‌نگێکی هاوشاری کۆییانهیه ، له‌جیاتی سه‌یرانێکی به‌هاری ، ئه‌وشۆ لێره پێکڕا ئاهه‌نگ ده‌گێڕین . له‌گه‌رداوی ئازار و پۆپه‌ی خۆشی هه‌نده‌ران نشینی ، لۆ ڕه‌وینه‌وه دێوه‌زمه‌ی غه‌ریبی جارێکی تر پێکڕا باوه‌شی خۆشه‌ویستی به‌یه‌کدا ده‌که‌ین . له‌و گردبوونه‌وه خێزانیه وه‌ک ماڵێکی کۆیی خۆیی ئاهه‌نگی چنارۆک به‌سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب هۆنراوه‌ی دڵداری شاعیری کۆیه پیرۆز ده‌که‌ین ، تکایه تاوه‌ک هه‌ستنه سه‌رپێ و پێکه‌وه برێین:
ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نای شکێنێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه ، کورد زیندووه
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان ….
دلێر جونێدهیرانی: کۆبه‌ندی کۆییان لۆ ؟
مافێکی ڕه‌وای هه‌موو مرۆڤێکه گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی خۆشبوێ . ئێمه‌ش وه‌ک کوردێک کوردستانی دایکمان خۆشده‌وێ ، وه‌ک هاوشاری خوازیاری پێشکه‌وتنی شارهکهمانین له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیان . ئه‌و ئاهه‌نگه کۆییانه دابڕان و جیاکاری نی یه له‌شاره خۆشه‌ویسته‌کانی تری کوردستان به‌ڵکو به‌هێزکردنه‌وه‌ی هاوسۆزی ، ته‌بایی ، کردنه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی په‌یوه‌ندیه‌کانمانه به‌هۆی دابڕانی هه‌نده‌رانه‌وه .
ک: ئاهه‌نگی چنارۆک ..
خۆشترین سه‌یرانگای کۆیه‌یه له‌ودیو چیای هه‌یبه‌سوڵتان . ئاهه‌نگی کۆییانه‌ی ئه‌وجاره‌مان ناونا ( چنارۆک ) چونکه ژینگه‌یه‌کی جوان و تایبه‌تمه‌ندی شاری کۆیه‌یه به‌س له‌وێش هه‌یه !
د: هه‌یبه‌سوڵتان ..
سه‌یرانگه‌ی بنار و مه‌رقه‌دی پیرۆزه ، کانیاو دارستانی سه‌وزی به‌هاری چاوکێش و دڵخرۆشه . موژده موژده هه‌موو ئاهه‌نگه‌کانی داهاتوومان ناوده‌نێین: هه‌یبه‌سوڵتان ، ئۆمه‌رخوچان ، حه‌مامۆک ، هه‌رمۆته …
ک: ئینتیما ..
هه‌میشه مرۆڤ ئینتیمای لۆ خاکه‌که‌ی هه‌یه ، لهوڵاتهکهشی ئینتیمای لۆ شاره‌که‌ی هه‌یه ، له‌شاره‌که‌ی لۆ گه‌ڕه‌ک یا گونده‌که‌ی هه‌یه ، تا کۆرانه و ماره‌که‌ی خۆی . ئه‌مه‌ش لێره ده‌رێین: بژی کۆیه ، بژی کۆیه ..
د: ناسناو ..
زۆر ڕاسته ته‌نانه‌ت مرۆڤ خۆی به‌زێدی خۆی ههردهداتهوه تا بیناسن له‌کێوه هاتیه ؟ خه‌رکی کێنده‌ره ؟ زۆرینه ناسناوی شاره‌که‌ی یا ده‌ڤه‌ره‌که‌ی ههردهبژێری ! ئه‌مه‌ش کۆیین سه‌دان که‌س ئه‌و ناسناوه‌ی ههرگرتیه پیرۆزیان بی هه‌رکه‌سه‌ک پاشناوی کۆییه.
ک: مێژوو ..
هه‌موو که‌سه‌ک مێژووه‌کی هه‌یه ، سوڕی ژیانی پێدا تێپهڕاندیه بێگومان له‌شوێنی له‌دایک بوونه‌وه ده‌س پێده‌کا ، چاوی ده‌کاته‌وه زمان فێرده‌بێ یاده‌وه‌ری دروست ده‌کا . کۆیه مێژووی ژیانمانه .
د: کۆیی و خۆیی ..
چونکه ، شاری هونه‌ر و هۆنه‌ره هه‌روابێته‌وه مه‌ڵبه‌ندی گۆرانی ڕه‌سه‌نی کوردیه ، خاوه‌ن شێواز و ده‌ربڕینی تایبه‌ته وه‌ک کێش و سه‌روا کهگۆتت: کۆیی ده‌بی برێ ی: خۆیی . ئێستا ئه‌مه کۆیی و ….. گێم لێ نی یه ؟ توندتر ؟
ک: کۆیی بوون ..
تایبه‌تمه‌ندی گوند و شاره‌کان هه‌رهه‌بووه و هه‌رهه‌یه ، وه‌ک جوایه‌زی کۆمه‌ڵایه‌تی .. بنهماره و به‌ره‌باب . کلتوری .. هونه‌ر و هۆنه‌ر . سروشت .. که‌ش و هه‌وا …. تا دوایی بهرام کۆیی بوون شانازیه‌که هه‌موومان پێ ی سه‌ربه‌رزین و ته‌واوی شارههکانی کوردستان ڕێزی لێده‌گرن و خۆشیان ده‌وێین .
د: ئاخ له‌بۆ کۆیه ..
ئاخی هه‌موو کۆییه‌کی دوورکهوتهیه . حاجی ده‌مانباته‌وه .. گوڕه‌ی به‌هاریه ئێستێکه شاخ و داخی وڵات ، پڕه لهلاله و نه‌سرین نێرگسی شه‌هلا . ده‌رێن چی بچینه‌وه کۆیه ؟ کێ ده‌یه‌وێ ئێستا بچته‌وه ده‌ست برندکا ؟ ده‌ی بهئاههنگهکهمان هه‌موومان پێکه‌وه ده‌چینه‌وه .
بێژه‌ران ..
دوای پێناسه‌یه‌کی جووتگۆی سه‌ره‌وه‌ی دوو بێژه‌ری ئاهه‌نگه‌که هه‌روه‌ها ڕه‌زی تاقانه وه‌ک بێژه‌ری سێ یه‌م به‌زمانی ئه‌ڵمانی مه‌به‌ست و بڕگه‌کانی ئاهه‌نگه‌که‌ی به‌زمانی ئه‌ڵمانی لۆ گه‌نجانی به‌شداربوو ڕوون کرده‌وه .
.. به‌رنامه‌که‌تان ..
• وه‌ستانێک بۆ سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ( پێکه‌وه گۆتنی ) .
• پێکه‌وه به‌به‌شداری هه‌مووان گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی تیپی باواجی کۆیه ( هیمداد که‌مال ) .
• هه‌ڵپه‌ڕکێ ، شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیز شایی بکه‌ن ، له‌دوو تاو سێ پێ ی و چه‌په‌یی .
• به‌چی ده‌زانی کوردی ؟ ڕه‌زێ تاقانه .
• گه‌شتێک به‌ناو گۆرانیه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی گۆرانی کوردی شاری کۆیه .
• گۆشه‌ی پرسیار و وه‌ڵام ( دلێر جونێد و کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار ).
• پشووی نان خواردن .
• سه‌مای منداڵان ، تکایه منداڵه‌کان به‌شداری پێبکه‌ن .
• به‌رنامه‌ی سێ گه‌ڕه‌کێ ( کۆچه‌ر جه‌لال جۆبار و دلێر جونێد هیرانی) .
• کۆمیدی شۆو .. به‌سه‌رهات و نوکته ، به‌زم و گۆبه‌ند.
• هه‌ڵپه‌ڕکێ ، شایی تکایه بێ جیابوونه‌وه یه‌کڕیز شایی بکه‌ن ، له‌دوو تاو سێ پێ ی و چه‌په‌یی .
• بڕگه‌ی به‌ختی خێزان .
• بابچینه کوێستان .
گه‌شتێکی گۆرانی باواجی ..
گه‌شتێکی گۆرانیه‌کانی تیپی باواجی به‌هاوکاری سه‌ربه‌ست خه‌یات ( که‌مان) ، ئه‌رده‌لان جه‌لال ( ساز ) ، شۆڕش سابیر ( ئۆڕگ ) ، سه‌رکه‌وت صه‌مه‌د ( جومبوش ) . گۆتنی هیمداد که‌مال و ژه‌نیاران هه‌روابێته‌وه بێژه‌ران و ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌که ڕازێندراوه . شاییه‌کی یهکڕیزهی بێ پچڕان کۆبه‌ندی گه‌رم کرد لهڕتمێکی پڕجۆش و خرۆشی خێزانێکی گه‌وره‌ی هاوشاریدا .
برسیه‌تی ..
ته‌نگی بهزۆران هه‌ڵچنی بوو داوایان کرد: جارێ با نان بخۆین دوایی شایی ده‌که‌ین ، به‌رنامه‌که گۆڕدرا لۆ نان خواردن و کاته‌کی باشی برد ! ئاهه‌نگه‌که به‌هه‌وڵی مادی و مه‌عنه‌وه‌ی به‌شداربووان ڕێکخرا هه‌رکه‌سه و خۆبه‌خش ئه‌رکێکی له‌ئه‌ستۆ بوو به‌وپه‌ری تواناوه به‌جێ ی گه‌یاند . جگه له‌شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا چه‌ند خێزانێکی شاره‌کانی هۆڵه‌نداش ئاهه‌نگه‌که‌یان گه‌یانده پۆپه .
هه‌ڵپه‌ڕکێ ..
به‌ده‌نگی ئه‌رده‌لان جه‌لال و شۆڕش سابیر گه‌وه‌ی شایی که‌وانی خۆیداوه له‌سه‌رچۆپی لێزان و گورجه‌وه تا گاوانی نه‌زان و سست ، شل و توند هه‌رده‌په‌ڕین دمبگ دمبگ دمبگ هۆلی ده‌هه‌ژاند !
به‌چی ده‌زانی کوردی ..
ڕه‌زێ تاقانه له‌بڕگه‌یه‌کی به‌رنامه‌که ، گه‌نجانی هه‌نده‌رانی به‌شدار پێ‌کرد هه‌ریه‌که و به‌رسیڤی خۆیداوه وه‌ک وه‌ڵامه‌کانی ڕاپرسیه‌که: به‌چی ده‌زانی کوردی ؟ کچه‌ک گۆتی: کۆنتڕۆڵی ته‌له‌فزیۆنی ماڵێ لهنایلۆن پێچراوه ! کوڕه‌ک گۆتی: له‌سه‌ره‌وه‌ی په‌نجا ئامۆزا و پورزا و خارۆزات هه‌یه ! ئه‌وانی دیش هه‌ریه‌که: داکت ناوی هه‌موو خوشک و براکانت دێنێ که بانگی تۆ ده‌کا ! هه‌موو ئامێرێکی ئه‌لکترۆنی بهکوژاندن و پێکردنه‌وه‌ی وا ده‌زانی چاک ده‌بیته‌وه یانیش دوو شهپلاغی پێدادهدهی ! ئه‌تو له سه‌دا سه‌د کوردی ئه‌گه‌ر نه‌علت به‌سه‌ری که‌وتبی زیاتر له‌وه‌ی له پێت کردبی !!!!!
پرسیار و وه‌ڵام ..
پرسیاری که‌ڵچه‌ری کۆیه ..
1. ناوی چار شاعیری کۆیه برێ کۆن یان نوێ ؟
ئه‌خته‌ر ، حاجی قادری کۆیی ، عه‌ونی ، مهلاعاصی
2. پێنج وشه‌ی تایبه‌ت به‌کۆیه برێ ؟
جوایه‌ز ، دهلهعاز ، نان دێن ، خرچان ، ساپیته ، ئاروو
3. کێ فه‌رمانی چاندنی دار کالیپتۆزهکانی ڕێگای ئیسکانی دا ؟
پایه‌دار واته قائیمقامی کۆچ کردوو عه‌لی به‌هاری
4. ئه‌ی شه‌هیدان هۆنراوه‌ی کام شاعیری کۆیه یه ؟
محمه‌د تۆفیق وردی
5. ئه‌من سه‌ره‌تای گۆرانیه‌ک ده‌رێم ئه‌توش ته‌واوی که به‌ئاواز گۆتن ..
له‌مه‌یدانی به‌هاره
بابچینه کوێستان
6. ناوی پێنج خواردنی کۆییانه برێ ؟
حه‌فت ترینگه ، سرقاو ، پیرخه‌نی ، داندۆک ، گه‌نمه‌کوتا
7. ناوی سێ خوێندنگای کۆیه برێ ؟
باواجی ، سه‌رباغ ، زانست
8. کابانی ده‌س به‌زێڕی ده‌س لهباغهرێ بگێڕی به‌شی مام …… بنێری . ئه‌و بۆشاییه پڕبکه‌وه ؟
مام برایمی نه‌قلیات .
9. ناوی چار مرۆڤی جوانی به‌ناوبانگی تایبه‌تمه‌ندی شاری کۆیه برێ وه‌ک خاره ستار ،…..
ئه‌حمه‌د گیان ، سه‌ید ئه‌حمه‌د ، فاته و مینه و ڕه‌حمان ، مه‌لا برایم ئیشکه ، حه‌مه‌د حه‌بیب ، شێره ، دلاوه‌ر ….
10. چه‌ند نزایه‌کی کۆییانه ؟
ئۆ عه‌مرت درێژبی ، به‌ختت سپی بی ، ئاخرت خێربی .
وراتی کۆیه..
پرسیاری جوگرافی ..
• کانی بسکان کێنده‌ره له‌کۆیه ؟
پێش پردی ئازادی بهدهستهچهپ له‌فلکه‌ی گردیهوه .
• مه‌زاری پیاوچاکی زه‌رده‌شتی پیرتاوس ده‌که‌وته کێنده‌ری کۆیه ؟ لای لووله‌ی زایه‌ری خوار چه‌مبه‌ره .
• گردی سێوکه‌ی ؟
جاران ئه‌گه‌ر یه‌که‌ک نیوچه‌وانی زه‌ق با پێیان ده‌گۆت: نیوچه‌وان گردی سێوکه‌ی . خوار گه‌ڕه‌کی گردی و جه‌معیه له‌نزیک ڕووباری کۆیه .
• شاخی مشکه ؟
له‌خوار گردی جوان و سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌زی ئۆمهرخوچانه .
• شێخی شێخ موسرێ ؟
گه‌ڕه‌کی دیانان به‌رده‌م مه‌کته‌بی ئولا .
• گردی جوان له‌چییه‌وه هاتیه ؟
قه‌برستانی جوله‌کان بوو .
• خانی زبهکۆرێ ؟
زبێده لهسهرخانهکه بوو خانه‌که‌ش پێنج ئه‌ستێره بوو . له‌لای مه‌کته‌بی ئولا لهودوایه پێیان ده‌گۆت خانی جه‌وهه‌ری .
گوزه‌ری کورتان درووان ؟
پشت دیواری مزگه‌وتی گه‌وره به‌لای ته‌کێیه‌ی تاڵه‌بانی ڕوو له‌ناوبازاڕی .
• خه‌رمان سوتا کێنده‌ره ؟
گه‌ره‌کی جه‌معیه له‌دوای یاریگای تۆپی پێ .
• ده‌رکه‌ی خۆشناوان ؟
ڕێگای چوونه میرسه‌ید له‌ته‌نیش خه‌سته‌خانه‌ی سه‌رڕه‌زان ( مستهوصهف ) به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی حاجی قادر .
• زرێبار له‌کێنده‌ری کۆیه‌یه ؟
له‌نێوان حه‌مامۆک و ئیسکانه له‌بناری باواجی .
• ڕووخان و شێخانی وراتی کۆیه .
1. ڕووخان : ده‌کاته گونده‌کانی سه‌ره‌وه‌ی جاده‌ی ته‌قته‌ق لۆ بناری هه‌یبه‌سوڵتان تا سهرزێ ی گچکه به‌ره‌و کڵێسه‌وه .
شێخان : لهتۆپزاواوه تا به‌ره‌وه‌ی جاده‌ی ته‌قته‌ق له‌وێشه‌وه تا شه‌یتان و ئاومار به‌به‌ستی شه‌رغه‌ی هه‌وراز ده‌بیته‌وه تا بانه‌قه‌رات و دێگه‌ره و بناری به‌نه‌باوی به‌رو کۆیه
ته‌واوی که‌س و خانه‌واده‌کان هاوکار و دۆزه‌ره‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان بوون له‌که‌شێکی پڕخهندهی خۆشه‌ویستی هه‌وڵی خۆیاندهدا .
سه‌مای منداڵان ..
به‌موزیکی ڕۆژئاوایی گۆرانیه‌کی ناسراوی منداڵ و مێرمنداڵان په‌خشکرا ، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ک به‌ئازادی سه‌مای خۆیان کرد له‌کچ و کوڕی وردیله‌ی نێوان پێنج بۆ ده ساڵان جوانی و ڕه‌ونه‌قێکی ڕۆحپهرهییانی ده‌رخست و خه‌نده‌ی به‌ئاماده‌بووان کرد .
به‌رنامه‌ی سێ گه‌ره‌کێ ..
هه‌رسێ گه‌ڕه‌کی قه‌رات و بایزاغا و به‌فری قه‌ندی شاری کۆیه هه‌ڵبژێردا و پرسه‌کان کرانه‌وه . به‌زه‌وقه‌وه ئاماده‌بووان به‌شداریان کرد و گه‌نجه‌کانیش قوڵاخ گێیان ههرخستبوو تا فێربن و بزانن کۆیه ته‌نیا شارێکی گچکه نی یه به‌ڵکو گهنجینهکی وێژه و مه‌ڵبه‌ندی گۆرانی زه‌نگین به‌سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وه‌ی و به‌شێکی ته‌واوکاری کلتوری کوردیه . ئه‌گه‌ر شاره ده‌سته‌خوشکه خۆشه‌ویست و مه‌زنه‌کانی وه‌ک سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک به‌چه‌ندین ناوی تر برازێندرێنهوه ئه‌وا کۆیه‌ش به‌خۆشه‌ویستیه‌وه پارسه‌نگی هاوتایی جوانی ناونیشانی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان ده‌داته‌وه فه‌رموون سه‌یری که‌ن ..
• به‌چی ده‌رێن دۆینه ؟
به‌ده‌م .
• قه‌یناغ چی یه ؟
ئهنگوستهوانهی تهنهکهییه لۆ پاراستی ده‌ست له‌کاتی دروونهدا.
• سهرهویلک چی یه و ڕاستی وشه‌که چی یه ؟
پارچه‌قوماشی لێکدوراوه به‌سه‌ر نانی تیری و هه‌ویر داده‌درێ ، وشه‌که له‌سه‌ر هه‌ویر وه‌رگیراوه .
• گاجل چی یه ؟
یان جلهگا ، واته پۆشه‌ری گا و مانگا له‌سه‌رما . له‌پارچه قوماشی کۆن و نوێ پینهیی دهدوردرێ هاوینان ساواری له‌سه‌ر ڕاده‌خه‌ن هه‌روه‌ها له‌به‌ر موبه‌ریده‌ش پێ ی ده‌خه‌ون .
• ناوی سێ شه‌هیدی سه‌رکرده‌ی پۆستی سه‌رکردایه‌تی کۆیه بژمێره ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی بن ؟
شه‌هید دکتۆر خالید ، شه‌هید جه‌عفه‌ر عه‌بدولواحێد ، شه‌هید محه‌مه‌د وه‌ستا به‌کر .
• ناوی چوار سه‌رکرده‌ی شه‌ڕی مه‌یدانی کۆیه برێ ؟
شه‌هید شه‌فیق ، شه‌هید سه‌رباز ، شه‌هید شه‌هریار ، شه‌هید جه‌عفه‌ری حه‌مه ده‌روێش ، شه‌هید حاجی شه‌فیق ، شه‌هید ئه‌حمه‌د بڕنه‌و .
• ناوی دوو ژنه شاعیری کۆیه برێ ؟
خوشکه فریشته ، ژیان بابه‌گوڕ گوڕ .
• باکوری کێ یه ؟ حهنیلهخڕه کێ یه ؟
باکوری: گه‌وره هونه‌رمه‌ندی دامه‌زرێنه‌ری تیپی باواجی کۆیه ، گۆرانیبێژ و نوسه‌ری هونه‌ریه .
حهنیلهخڕه: مه‌قام و به‌سته‌بێژی شاری کۆیه‌یه .
• غه‌ریب هاته‌وه حازر و بزر چی ده‌فرۆشت ؟
برێشکه
• مه‌لا ئه‌سعه‌د و فه‌قێ ئه‌حمه‌ده کۆره کێن ؟
مه‌لا ئه‌سعه‌د: گه‌وره مه‌قامبێژ و ئاوازدانه‌ری شێوازی به‌سته و گۆرانی کۆیه‌یه .
فه‌قێ ئه‌حمه‌ده کۆره: مه‌ولودخوێن ، مه‌قام بێژ ، بهستهزانی شه‌وانی گۆرانی کۆیه‌بوو .
• ئه‌وه چی یه : نه‌پێ ی هه‌یه نهپانی ، لۆخۆی ده‌چته سه‌ربانی ؟
دووکهره
• ناوی ئامێره موزیکیه‌کانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ژه‌نیاره کۆییانه برێ ؟
مامۆستا ئه‌نوه‌ر تاهیر ، وریا ئه‌حمه‌د ، ئاره‌زوو ئیسماعیل ، سه‌رتیپ باب سه‌ردار ، سه‌روه‌ت کۆیی ، حاجی فازیل ، هه‌ژار محه‌مه‌د عه‌لی ، مامۆستا سه‌ردار ، جه‌بار عه‌زیز .
• ناوی سێ ژنه دوکانداری کۆیه برێ ؟
یانهزیف ، هه‌یبه‌ته گچکه‌ل ، گورچنی ژنی سۆفی سه‌لیم ، یا ئامینه .
• بازاڕه گچکه‌له ده‌که‌وته کام گه‌ڕه‌کی کۆیه ؟
ئازادی ، قه‌رات ، بایزاغا ، هه‌واوان
• گۆمی کهونهپردێ له‌ڕاستی کێنده‌ری ڕووباری کۆیه‌یه ؟
نێوان هه‌ردوو گه‌ره‌کی گردی و ئازادی .
• کێ بوو ئه‌و پیاوه‌ی له‌ناو بازاڕی هاواری ده‌کرد ههلقومی کوردی ؟
مام سابیر .
• پێنج توکی داکانی کۆیه‌مان لۆ برێ ؟
ئۆ سه‌ر و بابانت له‌قوڕێ نێ ی ! پێنه‌گه‌ی ئه‌رێ وه‌ڵا !
سه‌رت شینکه‌ی ! جه‌رگ و هه‌ناوت لهلینگی ئارێ !
تون بهتونچی بچیه کێو و هه‌نده‌ران !
• ناوی سێ مزگه‌وتی کۆیه بژمێره ؟
مزگه‌وتی قامیشی ، مزگه‌وتی گهرموکێ ، مزگه‌وتی حهتکی ، مزگه‌وتی ئازادی ، مزگه‌وتی ڕه‌شه‌ی ، مزگه‌وتی گه‌وره .
هۆنراوهخوانی ..
له‌نێوان ههربڕگه و هه‌ڵکه‌وتێکی ئاهه‌نگه‌که‌دا به‌هۆنراوه‌ی شاعیره کۆن و نوێکانی شاری کۆیه بێژه‌ران گوڵبه‌ندی وێنه شیعریه‌کانیان ده‌چنیه‌وه .
کۆمیدی شۆو ..
وێسگه‌یه‌کی ڕازاوه بهوێنهگۆی به‌سه‌رهات و نوکته ، به‌زم و گۆبه‌ند له‌لایه‌ن کاوه‌ی سه‌عاتچی تریقه‌ی پێکه‌نین و شاگه‌شکه‌یی به‌هه‌مووان دایه‌وه ، ئاماده‌بووانیش ئه‌ویان ده‌وروژاند لۆ به‌زمی زیاتر .
گوزه‌رێک بهباواجی دا ..
به‌ده‌م گۆرانی بۆم بڵێ تۆزه تۆزه له‌ئامێری وه‌شانی پڕۆجیکتۆری ، کۆمه‌ڵێ وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی ده‌گمه‌نی نه‌ورۆزی ساڵه‌کانی 1969 ، 1970 تا ساڵه‌کانی 1975 له‌چالاکیه‌کانی تیپی باواجی کۆیه په‌خشکرا .
به‌ختی خێزان ..
یاریه‌کی بهختبژێری بوو ناوی هه‌موو خانه‌واده به‌شداره‌کانی تێدابوو له‌کۆی چل تا په‌نجا خێزان ، ته‌نیا 10 خانه‌واده‌ی براوه دیاریان وه‌رگرت له‌گه‌ل چوار منداڵی به‌شداری بڕگه گۆرانیه‌کان .
بابچینه کوێستان ..
به‌ساز و ئاوازی کۆییانه دوابڕگه‌ی ڕازاوه‌ی ئاههنگهکهبوو به‌شداربووان پێکڕا ئاهه‌نگیان پێ له‌یه‌کتری پیرۆزکرد ، مێژوو ڕۆژی 05.04.2013 به‌کاتژمێر بیست و چواری شهوههڵات تۆمارکرد . کۆبه‌ندی کۆییان پله‌یه‌کی به‌رزی سه‌ودایی خاک و ئاوێزانی سۆزه ، گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌رده‌مێکی نه‌گه‌ڕاوه‌ی داهاتووهێنه ، وێنهگایهکی پڕ یاده‌وه‌ری نه‌زرگه کاریگه‌ره‌کانی سوڕی ژیانه ، که‌شی حه‌سانه‌وه‌ی ڕوحی تاک به‌تاکی هه‌موو کۆییانی هه‌نده‌رانه .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com