ئامادەکردن و وەرگێڕانی :سامان فەرەج
کچە چواردە ساڵانەکەی پاکستان چالاک ترە لەچواردە ڕێکخراوی ژنانی کوردستانڤ(سەربازی ڕاست ناجەنگێت چونکە ڕقی لەهەموو کەسێکە کە پێشیان لێ گرتوە، بەڵکو لەپێناوخۆشەویستی ئەو کەسانەدایە کە لەپاش خۆیەوەن – گیڵبەرت چەستەرتن)
بەر لەهەرشت ،بەکارهێنانی ووشەی ژنان یان ئافرەتان ئاماژە نیە بۆ ڕێکخراوێکی تایبەت
یەکەم – ڕۆژمێری کچە قوتابیەکی پاکستانی.٣ یەنایەری ٢٠٠٩:
کچێکی قوتابی،تەمەن یانزەساڵ، پەژارەو خەمخۆری خۆی باس ئەکات سەبارەت بە هەوڵی گروپە تیرۆریستی ودژە ئینسانەکەی قاعیدە لە داخستنی دەرگای قوتابخانەکانی هەرێمی سواتی باکوری پاکستان وکەمتەرخەمی ولاوازی دەسەڵاتی سوپای دەوڵەت لەئاست هێزو دەسەڵاتی ئەلقاعیدە لە بەرزاییەکانی باکور وهەرێمی سوات.ئەم کچە بەم نامەیە و بەزمانی ئۆردوو بەشداری کرد لە بڵۆگێتی سایتی بی بی سی بەریتانی و دوواتر لەساڵی ٢٠١١ خەڵاتی ئاشتی منداڵانی نێودەوڵەتی وخەڵاتی کۆمەکی مافی منداڵان و چەند خەڵات ونازناوێکی لێنرا .ئەم کچە ش ناوی ،مەلالە یوسفزەیە ،لەدایک بووی ١٩٩٨هەرێمی سواتی باکوری پاکستانە. باوکی سەرقاڵی بەڕێوەبردنی خوێندنەگەیەکی ئەهلی یە ،کەدواتر لەساڵی ٢٠٠٩ دا بەفەرمانی تالیبان داخرا،وە خاوەنی دووبرای لەخۆی بچوکترە..لەڕێگای ئەم نامەیەوە ئەم کچە ناوبانگی خۆی بەوە درکرد ،کە وەک کچێک سەرباری بچوکی تەمەنی کەچی خوازیار وچالاکوانە لە ئاست ناعەدالەتی دەسەڵاتی تالیبان دژ بەژنان و کچان و بێ بەشکردنی کچان لە خوێندن و پەروەردە.
دووەم – کچە چالاکوانەکەی بواری مافی کچان وقوتابیان کە تەمەنی چواردە ساڵە، کەوتە بەر هێرشی تالیبان..
ئەمە سەردێڕی زۆرێک لەمیدیاکانی دنیایە لە ٩ی ئۆکتۆبەری٢٠١٢ دا، کاتێک مەلالە لە گەڵ هەندێ کچانی هاوپۆلی بەرەو ماڵەوە ئەهاتەوە ، دژە مرۆڤێکی سەربەتاڵیبان هاواریان لێ ئەکات کامتان مەلالەن دەنا هەمووتان ئەدەمە بەر تەقە، دواتر دەستڕێژێک ئەنێت بە مەلالە وەو ترسناکترین گولــلە بەر سەری ئەکەوێت و پاش گەیاندننی مەلالەی منداڵ و هیوا گەورە بە خەستەخانە ،لەلایەن بنکەی سەربازی ئەمریكی لە پیشاوەرتیمار ئەکرێت و لەئێستادا گولـلەی ناو سەریان دەرکێشاوەو هیوای ژیان و بەردوامی چاوەڕوانی مەلالەی چالاک و قوتابی و ڕۆشنبیرە..لە دواترین هەواڵی پاکستانیدا باس لەوە کرا، کە بکەری ئەم تاوانە دۆزراوەتەوە لە ئایندەدا زیندان ئەکرێ؟!
سێهەم- کاردانەوەی دنیا وئستیێک لە ئاست چالاکوانانی ژنانی کورد
ئەوەی شایستەی باسە زۆرێک لەکەسایەتی یەکانی دنیای سەرمایەداری ،سیاسی وکۆمەڵایەتی وهونەری ئەم کچەیان بە ئازا و چالاک ناوبردو خەمخۆری ئەم دەردەسەریەی بوون،هەرلە سەرۆکی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاو هیلاری کلینتن وخاتوو مەدۆنای گۆرانی بێژ وچەندەها کەسایەتی تر ولە زۆر شوێنی دنیاشدا ڕێپێوانی شەرمەزارکردنی ژنکوژی ومناڵ کوشتنی سەرکۆنەکرا .کەچی لە کوردستان بەتێکڕای هەموو هەفتەیەک ژنێک ،کچێک ئەبێتە قوربانی وهیچ کاردانەوەو ڕێگریەکی تۆکمە لەئارادانیە، بەپێی ئامارەکان لەماوەی دوو-سێ مانگی پێشودا هەر لەسنوری شاری کەرکوکا نزیکەی ٤٧ ئافرەت کوژراون ،خۆ دەسەڵاتی کوردی تالیبان نیە و بواری چالاکوانانی ژنانیش وەک
هەلومەرجی پڕلەمەرگی پاکستان وئەفغانستان نیە..ڕاستە کۆمەڵگای کوردی پیاوسالاریە، ڕاستە لەکوردستانا هاوشان لەگەڵ پارتی دەسەڵاتدارا ڕێکخراوی ژنان وئافرەتان بوونیان هەیە، لەمانەش بەدەر چەندەها گروپ و بزاڤی تر هەن، خۆ ئەگەر ڕێکخراوەکانی ژێرڕکێفی حزبەکانی دەسەڵات لاوازبن ،مەودای چالاکی ئەم گروپانە فراوانتر ئەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆربەی کەسایەتی وچالاکوانانی ئەم گروپ وبزاڤانە هێندەی گرنگی ئەدەن بە مەسەلەی لابەلا وناکۆکی کردن لەسەرکێشەی ئینتمای حزبی وسیاسی هێندە کارناکەن بۆ ستراتیجی ڕێکخراوەیی ومافە مەدەنیەکانی تێکڕای ژنان وکچان..جێگەی داخە ژنانێک هەن لافی یەکسانی و مافپەرستی لێ ئەدەن کەچی خۆیان کۆیلایەتی بۆ زۆرێک لەدەزگا وکەناڵەجیاجیاکان ئەکەن ،ئازایانە بۆ مافی تایبەتی خۆیان لەگەڵ حکومەتا بە بۆڵەدێن ،چ بۆ دەرماڵەی زیادە یان بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەم ونووسراوەکانیان ،ڕەنگە لەژێرناوی فیمینیستی وژنپارێزیا جۆرەها پەیڤین و لێدوان بکەن هاوکات لە کەمترین خاڵدا ڕەنگە مساوەمە بە ئینتمای ئایدۆلۆجی وحزبی خۆشیانەوەبکەن . چالاکوان ئەبێت مەلالە ئاسا بێت ،ئەقڵ وئەندێشەی لەپێناو پەروەردەو بنیادنانابێت نەک دژایەتی وبەڕێدالادان.سەیرە زۆرێک لە ژنە چالاکوانەکان ،لەیەکەم هەنگاوا دژایەتی سیستەمی پیاو سالاری ئەکەن بە تایتڵی شەڕ، نەک بۆ کارکردن بۆ بنیادنانی ژیان، ئازادی ژن لە ڕەهابوونا ئەبینن لە ئاست هەموو پێوەرێکی ئەخلاقی ومەعریفی.
http://www.youtube.com/watch?v=XwmnKtCE0ec
سەرچاوە
http://edition.cnn.com/2012/10/11/world/asia/pakistan-teen-activist-attack/index.html?hpt=wo_c1
http://www.guardian.co.uk/world/2012/oct/09/pakistan-girl-shot-activism-swat-taliban