کچە کوردی بەشدار بووی پرۆگرمی عەرەب ئایدڵ پەروازحوسێ، سوپاسی ھەموو لایەک دەکات و داوا کاریەکیشی ھەیە
لەلێدوانێکی تایبەتی بۆ راگەیاندنەکان پەرواز دەڵێ: دوای ئەوەی توانیم بەشدار بکەم لە پرۆگرامی عەرەب ئایدۆڵ ئەوە سەرکەوتنم لە قۆناغی یەکەم بە دەست ھێنا، ئەوەس سوپاسی ھەموو لایەکیش دەکەم کە لە لایەن خۆیانەوە ئەم بەرھەمەیان لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاو کردۆتەوە.
بەڵام تەنھا یەک داوا کاریم ھەیە کە لە ئێستا دا زیاتر لە ٤٠ دانە ئەکاونت و پەیج بە ناوی منەوە کراوەتەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیە، بۆیە ھەوادارانم نازانن کە کامە ھی خۆمە،
بۆیە تەنھا ئەو لینکەی خوارەوە ھی منە و ئەوەکانی تر من لێ بەرپرسیار نیم
پەرواز ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو وەک کوردێک بەشداری دەکات و داوای لێبوردنیشی کرد کەئەو کەسەی تەرجوومەی بۆ کردووە بە ھەڵە کردوویەتی لەکاتی باسی شیمالی عێراق دەکرێت، بۆیە لێرەوە دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو ھەر کوردە و وەک کوردێکیش بەشداری ئەم پرۆگرامە کردووە
جێگای ئاماژە پێدانە پەرواز قوتابێ کۆلێژی ھونەرەجوانەکان لە شاری ھەولێر لە بەشی موزیک