(یەکێکە لە شیعرەکانی شاعیری ئینسان ونیوەڕەگەز تورک، نازم حیکمەت،ئەوکەسەی ئینسانی لابەرزتربوولەهەموو ڕێساوپلەو پایەیەک،ئەوکەسەی دیواری بەندیخانە پشتی بوو،ڕووشی کردبووەخۆر.نازم حیکمەت لەدایکبوی سالۆنیکە ولە بەرەی باوانی یەوە پاشاکانی ئەوسای عوسمانی ولەدایکیشەوە بەهەمان شێوە بەڵام لە ڕەگەزێکی پۆلۆنی،بەهەر حاڵ زۆرینەی تەمەنی لە گەڵ دیوارەکانی زیندانا بەسەربرد ولە دواساتیشا،لە ئاوارەیی دوور لەنیشتمان لە مۆسکۆ چاوی لێک ناو هەرلەوێشە مەزارەکەی.ئەم هۆنراوەیە م لە ئنگلیزیەوە وەرگێڕاوە بەبەراورد لە گەڵ دەقەتورکیەکەیدا، ساڵی ١٩٥٦ ئەم شیعرەنووسراوە ،دەساڵێک دوا کارەساتی هیرۆشیما.لە شیعرەکەدا وشەی دەسال هەیە من دەستکاریم کردوە بەوشەی ساڵگار بە هەموو ئەو مناڵانە پێشکەشە کە بوونە قوربانی مەرامی گەورە جەللادەکان ، بە و هەوڵانە پێشکەشە کە بۆ داکۆکی کردن لە گیان وتەمەنی مناڵانی کوردستان ئەگیرێتە بەر .)
منم ئەدەم لەدەرگاکان ،
یەکە بەیەکەی دەرگاکان..
تۆ نامبینی
چون مردن بزرە لەچاوان.
چەندەها ساڵگار تێ پەڕبوو
لەوساتەوەی
لەهێرۆشیما گیانم دەرچوو
کچێکم تەمەن هەر حەوت ساڵان
گەشە ناکەن مناڵە مردوەکان.
لە پێشا قژم گڕی تێبەربوو
جا داپڕوسکان چاوەکانم
بوومە پڕمشتێک لە سووتوو
سووتوەکەم تێکەڵی با ،بوو
تایبەت بەخۆم
هیچ شتم لێت داوا نیە
منداڵانێک کاخەز ئاسا سوتێنرابن
شیرینیشیان پێ ناخۆرێ
مامە،پورێ
منم ئەدەم لە دەرگاتان
ئیمزا یەک بەن ؛
بۆ ئەوەی مناڵ نە کوژرێ و
شیرینی بەمنیش بخورێ