وه‌ک پاساری هه‌میشه ئاره‌زوی فڕینم ئه‌کرد
به‌ڵام ئه‌ترسام له ڕه‌شه‌بای ئێورانی شاره‌که‌م
که په‌ڕو پۆی باڵه‌کانم تێک بشکێنێت
که، مناڵ بووم حه‌زم له ته‌ماشای ده‌ریایه‌کان بوو
به‌ڵام ئه‌ترسام له توڕیی شه‌پۆله‌کان
ناچار له ڕووخی ده‌ریا ئه‌شق و سه‌فام بکه‌م!
که گه‌وره بووم، نۆته‌کانی موسیقام خۆشه‌ویست
حه‌زم ده‌کرد ببمه نۆته‌یه‌کی غه‌مگین و
ئاوازێک بۆ مه‌رگی خۆموو دایکی شیرینم دابنێم!
وا ئێستاش ئه‌ڕوانمه تروساکی مۆمی ته‌مه‌نم
که هێواش شۆڕئهبمهوه و بهرومهرگ ده‌چم
من چیی له‌و ته‌مه‌نه بکه‌م وا زریانی ژیان
ئاره‌زوه‌کانم ڕاده‌ماڵێت
12 December 2009 خالید قه‌ڵادزیی