تۆده‌ته‌وێ به‌ناسکی ئهوپهنجانهت
په‌ڕه‌ی مێژووم…هه‌ڵ ده‌یته‌وه…
کهههرپهڕێك،
ڕۆژه‌کانی خه‌م ده‌ی نوسێ و
شه‌وه‌کانیشی فرمێسك،
به‌ری مانگی لێ گرتووه…
چۆن تێده‌گه‌ی له‌ڕابردووم،؟
چی تێده‌گه‌ی له‌داهاتووم،؟
من، له‌ده‌ریای ئه‌شقێك ژیام
لێوان لێو بوو
لهئهڤینم…
پڕاوپڕبوو لهبرینم…
چی تێده‌گه‌ی کچی ناسك،؟
په‌ری شه‌وگاری ڕازی من.
تۆپێم بڵێ چی تێده‌گه‌ی،
(ئومێدی تۆلهکوێم هه‌ڵ دێ)
له‌ڕۆژهه‌ڵات یاڕۆژ ئاوام…
تۆپێم بڵێ،
گهرتۆهاتی،
بۆ‌نێو ده‌فته‌ری مێژووی من
له‌کوێت دانێم
له‌کوێ جێت که‌م…
له‌کوێ دێڕێك بدۆزمه‌وه،
بۆپێش وازیت،ببتهگوڵ و
ڕه‌نگی چاووت شی کاته‌وه…
کچی ناسك
ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌ت خوێنمه‌وه
هیچ تێناگه‌م،!
ئه‌وه‌نده‌ی من ڕاڤهت ده‌که‌م
به‌هیچ ناگه‌م
تهنهاخهمێك
له‌به‌رده‌مم قووت دهبتهوهو
له‌نێو چاوانی نوسراوه
(مردن له‌کوێی ژیان کوشتمی)
کچی ناسك
تۆده‌ته‌وێ به‌ناسکی ئهوپهنجانهت
په‌ڕه‌ی مێژووم هه‌ڵ ده‌یته‌وه
کچی ناسك
هۆگر ڕه‌نجده‌ر 2-5-2010