کوێرێك له سه‌ر رێگایه‌ك دانیشت و کڵاوه‌که‌ی لای خۆی دانابوو به هیوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خێری پێ بکات و کارتۆنێکیشی لای خۆی دانابوو لێ نوسیبوو ( من کوێرم تکاتان لێ ده‌که‌م یارمه‌تیم بده‌ن )، کڵاوه‌که‌ی پاره‌یه‌کی که‌می تیا خڕ ببووه‌وه دیاره خێره‌ومه‌ند زۆر نه‌بوون، پیاوێك به‌لایا تێدههپهڕێ که ئیشی له ریکلامدا ده‌کرد که سه‌یری کڵاوی کوێره‌که‌ی کرد پاره‌یه‌کی زۆری تێدانیه، هه‌ندێک پاره‌ی بۆ خسته ناوی و کارتۆنهکهشی هه‌ڵگرت و له دیوه‌که‌ی تر شتێکی بۆ نووسی و دایناوه، هه‌نده‌ی پێ نه‌چوو کوێره‌که هه‌ستی کرد که هه‌ر خه‌ڵکه‌و به‌لایدا ده‌ڕواو پاره‌ی بۆ داده‌نێ، له یه‌کێکی پرسی که به لایدا تێده‌په‌ری و تکای لێ کرد بزانێ بۆی بخوێنێته‌وه چی له کارتۆنه‌که نووسراوه، چونکه زانی ئه‌م گۆڕانه به‌هۆی ئه‌وه بوو که پیاوه‌که شتی بۆ نووسی ئه‌ویش بۆی خوێنده‌وه ، نووسرابوو؛ دنیا ئێستا به‌هاره به‌ڵام من ناتوانم ئه‌م جوانیه ببینم .ئینجا ئه‌گه‌ر کارت باش نه‌ڕۆیشت، ده‌توانیت به‌و شێوه‌یه جۆر‌و چه‌شنی کاره‌که‌ت بگۆڕیت!!
نازه‌نین عوسمان