مەنسوور جیهانی ـ “کورۆش ئەنووش” گۆرانیبێژی نێودەوڵەتی ئۆرکێستڕای نه‌ته‌وه‌یی سویسڕا له ئەلبوومی “باڵی فڕین” گۆرانییه‌کانی “ئه‌ندرێی بووچێلی” ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای جیهان و له به‌ناوبانگترین و یه‌کێک له خۆشه‌ویسترین گۆرانیبێژانی دنیا پێشکه‌ش ده‌کات.
“کورۆش ئەنووش” Kourosh Anoosh گۆرانیبێژی ئێرانی و نێودەوڵەتی ئۆرکێستڕای نه‌ته‌وه‌یی سویسڕا، له ئەلبوومی مۆسیقای “باڵی فڕین” (بال پرواز) Wings of Flight بۆ یه‌که‌مین جار به زمانی فارسی کۆمه‌ڵیک له گۆرانییه هه‌رمانه‌کانی “ئه‌ندرێی بووچێلی” Andrea Bocelli ئه‌فسانه‌ی مۆسیقای جیهان و له به‌ناوبانگترین و یه‌کێک له گرینگ‌ترین گۆرانیبێژانی ئیتاڵی پێشکه‌ش ده‌کات.
ئه‌م ئه‌لبوومه که تێکه‌ڵاوێکه له باشترین به‌رهه‌مه‌کان و وهبیرهێنهرهی پارچه موزیکه شاکاره‌کانی مۆسیقای جیهان کۆکراوه‌ته‌وه؛ به زوویی ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ستی هۆگرانی هونه‌ری مۆسیقا له سه‌رتاسه‌ری وڵاتی ئێران.
“محه‌مه‌دڕه‌زا عه‌قیلی” ڕێبه‌ری ئۆرکستڕا، ئاوازدانه‌ر، دابه‌شکردن و موزیکزانی به‌رچاو و ناوداری ئێرانی؛ ڕۆڵێکی کاریگه‌ری له ئەلبوومی مۆسیقای “باڵی فڕین” له ئه‌ستۆ بووه و به هه‌ڵبژاردنی باشترین و ناودارانی مۆسیقای ئێران، زۆربه‌ی ئه‌م گۆرانییه‌کانی به‌رهه‌مه گرینگه‌ی به جوانی دابه‌شکردنی دووباره‌ی بۆ کردووه.
“ئه‌میر شاملوو” شیعر و گۆرانییه‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مه مۆسیقاییه‌ی هۆنیوه‌ته‌وه و قۆناغی تۆمار کردنی ده‌نگ، میکس و مه‌سرتینگی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ش له لایه‌ن “میلاد فه‌رهوودی” له ستۆدیۆ “پاپ”ی تاران ئه‌نجامدراوه.
“ئه‌ندرێی بووچێلی” ڕۆژی ٢٢ی سێپته‌مبه‌ری ١٩٥٨ له شاری لایاتیکۆ له ویلایه‌تی تۆسکانی له وڵاتی ئیتاڵیا له دایک بووه. بووچێلی که له سه‌رده‌می منداڵییه‌وه چاوه‌کانی توانایی که‌می بینینیهک هه‌بوو له ته‌مه‌نی ١٢ ساڵی له کاتی یاری تۆپی پێیدا له قوتابخانه به هۆی به‌رکه‌وتنی تۆپ به ڕوخساری، توانایی بینینی له ده‌ستدا.
بووچێلی یه‌کێک له گرینگ‌ترین گۆرانیبێژانی وڵاتی ئیتاڵیا دێته ئه‌ژمار که له شێوازی مۆسیقای کلاسیک چالاکی ده‌کات. ئه‌و له ماوه‌ی سه‌رده‌می پیشه‌گه‌ڕیی خۆیدا خه‌ڵاتی جۆراوجۆری به‌ده‌ستهێناوه و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان کۆنسێڕتی پێشکه‌ش کردووه.
ئه‌و هۆگرییه‌کی زۆریی به تۆپی پێی هه‌یه و له لایه‌نگرانی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانه. ئه‌م گۆرانیبێژه ناوداره هه‌روه‌ها له جه‌ژنی پاڵه‌وانییه‌تی یانه‌ی لێستێرسیتی له خولی لیگی پله نایابی به‌ریتانیا له ناو یاریگا ئاماده‌بوو و به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌م یانه‌یه‌وه گۆرانی پێشکه‌ش کرد.
“کورۆش ئەنووش” هونه‌رمه‌ندی ئێرانی ـ سویسی ماوه‌ی ٢٦ ساڵه که له وڵاتی سویسڕا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ١٧ ساڵه که وه‌کوو گۆرانیبێژی ئۆپێڕا به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئۆرکێستڕای نه‌ته‌وه‌یی سویسڕا له باشترین و گه‌وره‌ترین هۆڵه‌کانی مۆسیقای وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان کۆنسێڕتی مۆسیقای پێشکه‌ش کردووه.
ئه‌لبوومی “ده‌سته‌کانم بپارێزه” (دستامو دریاب) Perceive My Hands یه‌که‌مین به‌رهه‌می مۆسیقایی ئه‌م گۆرانیبێژه نێوده‌وڵه‌تییه به زمانی فارسی دێته ئه‌ژمار و ئاوازدانه‌ریی و گۆرانییه‌کانی “کورۆش ئەنووش” له نێوان هۆگرانی مۆسیقادا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازیی به‌دواوه بووه.
Discussion about this post