دوێنێ شه‌و له‌شاری هه‌ولێر ، مامۆستا و نووسه‌ری گه‌وره‌ی کورد ، دکتۆر مارف خه‌زنه‌دار دڵه‌گه‌وره‌که‌ی له‌لێدان که‌وت . مامۆستا مارف خه‌زنه‌دار هه‌ر لهپهنجاکانهوهدهستی به‌نووسین کردووه‌و وتاری بڵاوکردۆته‌وه. پاشان له‌یه‌کێتی سۆڤیه‌ت خوێندنی باڵای ته‌واوکرد و گهڕایهوهوڵات بووهمامۆستای گه‌لێک شاعیر و نووسه‌رانی کورد لهدانشگاکانی به‌غدا .
هه‌ر له‌وێشه‌وه‌بۆ ماوه‌یه‌ک بووهمامۆستای قوتابیانی جه‌زائیر و له‌دانشگای [عه‌نابه] وانه‌ی ئه‌ده‌بی گووته‌وه. مامۆستا مارف هه‌رده‌م ده‌رگای ماڵه‌که‌ی بۆ قوتابیان کراوهبووهو گه‌لێک قوتابی سوودیان لهکتێبخانهگهورهکهی وه‌رگرتووه. به‌دڵێکی فره‌وان یارمه‌تی قوتابیانی داوه‌و ئاگادارم که‌هه‌تا یارمه‌تی مادی پێشکه‌ش به‌و قوتابیانهکردووهکهدهستیان کورت و فه‌قیر بوون . هه‌رچه‌ند جار زیاره‌تی پیرهههولێرم کردبێت سه‌ردانی ئه‌و مرۆڤهدڵ گه‌وره‌یه‌م کردووه‌و پێکهوهدهردی نووسین و ئه‌ده‌ب و باسی سیاسی و کۆمه‌ڵاتی کورد و کوردستان‌مان کردووه. به‌ر لهپازدهساڵیش داوام کرد که‌ده‌سه‌ڵاتداری کورد هه‌ردوو کتابخانه‌ی مارف خه‌زنه‌دار و مومتاز حه‌یده‌ری بکاتهکتێبخانهی ناشیونالی کورد و لهمهڵبهندێکی گه‌وره‌ی دابنێن . دیارهئهوهو سه‌دان پڕۆژه‌ی تریان نه‌کرد و هه‌نووکه‌ش ئه‌و گهنجینهگهوههرهی مارف خه‌زنه‌دار ده‌بێت چاودێری بکرێت و یارمه‌تی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام قوتابی کورد سوودی لێ ببینیت . گه‌وهه‌ره‌کانی مارف خه‌زنه‌دار گه‌لێک زۆرن و دهمێکیشهخوێندهواری کورد ئاشنایی له‌گه‌ڵیان هه‌یه. دوێنی شه‌و کاتیک سه‌ره‌خۆشیم له‌مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار کرد گووتی روژێک به‌ر له‌کۆچی دوایی گووتی { جه‌مال کوا به‌رگی ئهلف کتابهکهتم نه‌دی }. ئاواتی مامۆستا مارف پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی پاک و دڵسۆز بوو بۆ ئه‌و میلله‌ته. ئه‌مڕۆ له‌گۆڕستانی چراغ ناوه‌ندی هه‌ولێر و گۆڕستانی کۆنی پیرهههولێر له‌شی پیرۆزی ئه‌و مرۆڤهمهزنهبهخاک سپێردرا . سه‌ره‌خۆشی له‌دایکی بنیاد و میدیا و کوڕوکچه‌که‌ی و مامۆستا جه‌مال خه‌زنه‌دار و کاک جه‌وده‌ت ده‌که‌م هیوادارم ئهوهدوا کۆستیان بیت .
فه‌هد گرده‌وانی 2010/10/26 ستۆکهۆڵم